ئەرسەلان بایز، گەڕ و گول بووە..
Sunday, 30/06/2013, 12:00
لە بەهاری ساڵی ٢٠٠٧، لە هۆڵەندا ئەرسەلان بایز میوانی مەڵبەندی دەرەوەی ی.ن.ک بو، بە سودفە لە ئەمستردام چەند کاتژمێرێک پێکەوە بوین، موناقەشەیەکی زۆر کرا لەسەر باڵی ریفۆرم، کە ئەو کاتە من یەکێک بوم لە کادرەکانی.
ئەرسەلان بایز، وتی، من لە یەکیەتی دوای تاڵەبانی تەنها کاک نەوشیروانم قبوڵە، بەرهەم ئەوە نیە ببێتە جێگرەوەی مام و کۆسرەتیش دەسەڵاتدار بێت حیمایەکانی خۆی ئەکات بە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی...
لەسەر و بەندی ئەم قسانە، ئەرسەلان تەکلیفی لێکردم کە نێوانگیریەکی بۆ بکەم لای نەوشیروان مستەفا و وتی، من ئەوم قبەڵە ئەو منی قبوڵ نیە، لە تەعزیا سەلامی لێ ئەکەم رو ئەکات بەودیوا، لە سەرقەبران ئەیبینم، مەرحەبام ناکا، تەلەفۆنی بۆ ئەکەم وەڵامم نایاتەوە، دەیان جوابی بۆ ئەنێرم، وەڵامی پەیامەکانم نایاتەوە،،، کاک نەوشیروان بۆ وام لێ ئەکات، من چیم کردوە؟
لە کۆتایی مانگی ٥-٢٠٠٧ گەڕامەوە کوردستان و نەوشیروان مستەفام بینی، وەک ئەمانەتێکی ئەخلاقی، وتەکانی ئەرسەلانم بە نەوشیروان مستەفا وت.. نەوشیروان مستەفا لە وەڵامدا بە شایەتی هەریەک لە (رەند عمر تۆفیق، د.تیشکۆ و هاوکار مەولود) ئەمەی خوارەوەی جواب یامەوە..
بە زەردەخەنەیەکەوە وتی..
کاک رەوەز،، ئەگەر یەکێک گەڕ و گول بوبێت،
گەڕ و گولی سیاسی،
گەڕ و گولی ئیداری،
گەڕ و گولی ئابوری،
گەڕ و گولی ئەخلاقی،
ئەو کابرایە لە هەمو رویەکەوە گەڕ و گول بوە.. ئیتر من چۆن دەست بخەمە دەستیەوە..؟
کاک رەوەز زەلامێک ئاوا گەڕ و گول بێت، تۆ دەست ئەخەیتە دەستیەوە و باوەشی پیا ئەکەیت؟
منیش لە وەڵامدا وتم نەخێر،
قسکەی ئەو ئەمڕۆ دەرکەوت،، ئەرسەلان لە هەمو رویەکەوە گەڕ و گول بوە...
ئەمڕۆ ئەرسەلان قسەکانی ٦ ساڵ لەمەوبەری نەوشیروان مستەفای ئیسپات کرد
لە فەیسبوک وەرگیراوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست