داوا ده‌که‌ین ئاسایش به‌فه‌رمی داوای لێبوردن له کارزان که‌ریم بکات
Thursday, 09/08/2012, 12:00
له‌دوو ڕونکردنه‌وه‌ی جیای ئاسایشی (گشتی و هه‌ولێر) له رۆژانی 07،08 ئه‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووس (کارزان که‌ریم) له میدیاکان بڵاویان کردۆته‌وه، که لای ئێمه ئه‌و جۆره روونکردنه‌وانه نامۆ نین له به‌رده‌وامی ئه‌و چه‌واشه‌کاری ئه‌و ده‌زگایانه به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی خه‌لک، به‌تایبه‌تی کاتێک تاوانه‌کانیان لێ ئاشکرا ده‌بێ . ئه‌وکات هه‌وڵی به‌لارێدابردن و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کانی تێدا ده‌ده‌ن و ده‌یان سیناریۆی جیا جیا دروست ده‌که‌ن ، هاوکات ئه‌مه درێژه‌ی ئه‌و گالتهجاریانهی ئه‌م ده‌زگایانه‌یه، که هه‌ر که‌سێک به‌و شێوه‌یه ده‌ستگیربکه‌ن یه‌کسه‌ر تۆمه‌تیی تیرۆریستی له ئێخه‌ی ده‌ده‌ن، به‌مه ترسێک له‌لای ره‌خنه‌گره‌کانیان دروست ده‌که‌ن، که له‌م باره‌وه په‌روه‌ندی شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو (سه‌رده‌شت عوسمان)مان له‌به‌رده‌ستدایه، که چۆن به‌ناوی " دادگا و یاساوه" کردیان به‌تیرۆریست. هه‌روه‌ها گاڵته‌جاریی پێشوتریشیان له‌که‌یسی که‌مالی سه‌ید قادر، له‌سه‌ر نووسینێک 30 ساڵ زیندانییان بۆ بڕییه‌وه، دواجار هه‌ر خۆشیان ئازادیان کرد، نه‌ک به‌پێ ئه‌و یاسا و دادگایه‌ی که باسی لیوه‌ده‌که‌ن. بۆیه لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین له‌سه‌ر کارزان که‌ریمیش بڵێین:
1/ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستگیردن و رفاندنی ئه‌م رۆژنامهنووسهشهوه له بچوکترین مافی یاسایی مامه‌له‌کردن ، ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا نه‌کردوه، سه‌ره‌تای گرتنه‌که‌ی له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه هاوشێوه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی به‌عس رفێنراوه، به پێی ووته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کارزان کاتێک ئۆتۆمۆبیله‌که‌یان بۆ هێناوته‌وه که‌سێک خۆی به هاوڕیی کارزان ناساندوه و پێیان ووتون ، که سه‌فه‌ری بۆ تورکیا کردووه . دوای تێپه‌ڕبوونی دوو هه‌فته زیاتر ئه‌وکات زانیویانه که‌لای ئاسایشی گشتی هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ره به‌واتای شوێن بزریشیان کردووه ، هه‌ربه‌پێی ووته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کارزان دوای تێپه‌رینی 3 مانگ و به‌هۆی پالپشتی به‌رپرسێکی باڵاوه نه‌وه‌ک (مافی یاسایی) ، ئه‌وکات توانیویانه کارزان ببینن، سه‌ره‌رای تێپه‌ڕبوونی ئه‌وماوه‌یه‌ش که‌چی جه‌سته‌ی ئازاری زۆری پێوه دیاربووه، بۆیه ئێمه له‌ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منی و په‌رله‌مان ده‌پرسین به چ مافێک هاولاتیه‌ک به‌وشێوه‌یه له‌مامه‌له ی هۆڤیانیه ئه‌شکه‌نجه ده‌درێ؟ پرسیار ئه‌وه‌یه چۆن ده‌کرێ ده‌زگایه‌کی به‌ناو" ئاسایشی هاولاتی" سه‌رباری ڕفاندن و ئه‌شکه‌نجه ، که‌چی به‌پێی مافه سه‌ره‌تایه‌کانی مافی مرۆڤزیندانی کراو که‌هه‌ر تۆمه‌تێکیشی ئه‌نجام دابیتیش ، ده‌بێت لایه‌نی که‌م بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌ردانی بکات و چاویی پێی بکه‌وێت،وه ده‌بێ له‌ماوه‌ی 48 کاتژمێر تێنه‌په‌ری دۆسیه‌که‌ی ئاراسته‌ی دادگا بکرێ و پاریزه‌ری تایبه‌تی هه‌بێ، وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش نابێت ئه‌شکه‌نجه بدرێ. بۆیه ئیمه له‌ئێوه ده‌پرسین کام له‌م مافانه‌تان بۆ کارزان که‌ریم و ده‌یان هاوڵاتی تر له‌م وڵاته‌ی ئیمه له‌کاتی زیندانی کردن جێ به‌جێکردوه؟
2/ ئێمه له‌وه دلنیان که ڕۆژنامه‌نوس کارزان که‌ریم ، ئه‌گه‌ر هه‌ر پله‌یه‌کی هه‌بووبێت ، به‌لام ئه‌و کاره‌ی ئه‌و کردویه‌تی و که‌بۆته هۆکاری زیندانی کردنی ، کارێکی ڕۆژنامه‌گه‌ریی بووه که خۆی له بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ تاوان و گه‌نده‌لی به‌رپرسانی فرۆکه خانه‌ی هه‌ولێر بینیوه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش هیچ زانیاریه‌کی ئه‌منی و نه‌ته‌وه‌یی تیا نییه . داواشتان لێ ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته ، بفه‌رمون ئه‌و زانیاری و نهێنیانه بڵاو بکه‌نه‌وه ،که گوایه زیانی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گه‌یاندووه وهلیژنهیهکی بێ لایه‌ن بۆ نوسینه‌کانی دابنێن ؟
له‌کۆتایشدا ده‌لێین هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و میدیاکان شایه‌تی ره‌فتاره نامرۆڤایه‌تییه‌کانی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانن، ئه‌مه‌ش بۆته هۆکاری سه‌ره‌کی له زیان گه‌یاندنی یه‌کجار گه‌وره به‌حکومه‌تی هه‌رێم و ناشیرین‌کردنی کورد و کێشه‌که‌ی ، له نێوه‌ند وڵاتانی ده‌ره‌وه‌شدا، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو راپۆرت و پێشێلکاریانه‌ی مافی مرۆڤ که ئێوه ده‌یکه‌ن ، که ساڵانه له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ، کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکی ، ڕێکخراوه نێو ده‌وله‌تیه‌کان له‌مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌نوسیه‌کان دۆسیه‌ی ره‌شی هه‌رێم له‌سه‌ر ره‌وشی ئازادی سیاسی و ڕۆژنامه‌گه‌ری لاپه‌ره‌کانی زیاتر ده‌بێ ، هاوکات هه‌مومان ده‌زانین له‌م هه‌رێمه‌ی کوردستان چ تهراتێنهکی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ولاتانی دوژمن به‌کورد هه‌یه ، که هه‌ر له‌م ماوه‌دا مه‌ولود ئه‌فه‌ندی ڕۆژنامه‌نوس وابۆ 2 مانگ ده‌چی له‌ناو کوردستان ڕفێنراوه و په‌نجه‌ی تاوانیش بۆولاتێکی دژ به‌کورد رادهکیشرێ بێ ئه‌وی هیچ رونکردنهوهیهکتان هه‌بێت ، یان ئه‌وه‌تا به‌ده‌یان به‌رپرسی هه‌رێمی کوردستان ، ده‌رکه‌وتن سیخوری ولاتان بوون که‌چی ده‌توانن پێمان بلێن چه‌ند له‌م سخورانهتان خستۆته زیندان و دادگاوه ؟ بۆیه داواتان لێ ده‌که‌ین به‌په‌له کارزان که‌ریم ئازاد بکه‌ن و به‌فه‌رمی داوای لێ بوردنی لێ بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌و ره‌فتاره‌ی به‌رامبه‌رتان ئه‌نجام داوه و قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه مادیی وجهسهدییهی بکه‌ن که به‌ده‌ستی ئێوه لێیدراوه، چونکه کارزان که‌ریم لای هه‌ر ده‌سه‌لاتێکی دژه گه‌نده‌ڵ و یاسایی بوایه له‌بڕی زیندان خه‌ڵات ده‌کرا، نه‌ک به‌و شیوه‌یه بڕفێنرێ و ئه‌شکه‌نجه بدرێ دواتر و تۆمه‌تی تیرۆریست و سیخوری و ناپاکی بۆ که‌یسه‌که‌ی دروست بکرێت.
داواش له‌سه‌رجه‌م ناوهندو ڕێکخراو لیژنه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌که‌ین بوار نه‌ده‌ن قوربانیه‌کانی وه‌ک کارزان بکرێنه تیرۆریست و که‌ئێمه له‌م باره‌وه به‌رده‌وام ده‌بێن له‌ئاگادارکردنه‌وه‌ی سه‌دان ناوه‌ندی مرۆڤ دۆست ئه‌گه‌ر دۆسیه‌که‌ی به‌رده‌وام بێ .
که‌مپینی ئازادی بۆ کارزان که‌ریم
2012/08/08
ئیمێل
[email protected] *********************************************
1 .. ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه
بۆ/ گشت كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن
كارزان كه‌ریم كه‌كارمه‌ندی ئاسایشه به‌پله‌ی كۆمیسه‌ر له‌ڕێكه‌وتی 15/11/2011 له‌سه‌رفه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌پێی مادده‌ی یه‌كه‌م له‌یاسای ژماره21ی ساڵی 2003 په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستگیركراوه له‌سه‌ر دركاندنی هه‌ندێك نهێنی په‌یوه‌ست به‌كاری ئاسایشی. ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ش جگه‌له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی پیشه‌كه‌یه‌تی وه‌كو كارمه‌ندی ئاسایش له‌هه‌مانكاتدا زیان گه‌یاندنه به‌ئاسایشی هه‌رێم.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
2 ..رونکردنه‌وه‌ی ئاسایشی گشتی هه‌رێم
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای ئاسایشی
هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رباره‌ی پرسی دادگاییكردنی كارمه‌ندی ئاسایش كارزان
كه‌ریم.
كارزان كه‌ریم، كارمه‌ندی ئاسایش كه له به‌شی
(VIP)ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كاری ده‌كرد به پله‌ی كۆمیسه‌ری
ئاسایش، وه‌ك كارمه‌ندی ئاسایش دراوه‌ته دادگا نه‌ك وه‌ك رۆژنامه‌نووس. هه‌روه‌ها
كارزان كه‌ریم له‌و شوێنه‌ی كه كاری تێدا كردووه هیچ سیفه‌تی رۆژنامه‌نووسی
نه‌بووه و ته‌نیا كارمه‌ندی ئاسایش بووه، هه‌موو لێپێچینه‌وه‌یه‌كیش لێی هه‌ر له
سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه. بۆیه‌ش داوا له هه‌موو رێكخراوه‌كان و رۆژنامه‌نووسان
ده‌كه‌ین كه ئه‌و راستییه له‌پێش چاو بگرن و راستییه‌كه له خه‌ڵك
نه‌شێوێندرێت.
به‌پێی رێوشوێنه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی
كوردستان، هه‌روه‌ك هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی جیهان، كارمه‌ندانی ئه‌و
ده‌زگایانه پابه‌ندن به رێوشوێنه‌كانی نهێنی پارێزییه‌وه له‌پێناو پاراستنی
ئاسایشی خه‌ڵك و ده‌زگاكانی وڵاته‌كانیان. هه‌ر شتێكیشیان هه‌بێت ده‌بێ له
چوارچێوه‌ی ده‌زگاكه‌یاندا به پێی پله‌به‌ندیی وه‌زیفی و به‌رپرسیارێتیی به‌رزی
بكه‌نه‌وه بۆ سه‌رووی خۆیان. هه‌روه‌ها نابێ هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكی گومانبارانه و
شاراوه له ده‌زگاكانیان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌به‌ر لادان له‌و
رێنمایی و رێوشوێنه یاساییانه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كارزان كه‌ریم،
به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه و یاساییانه به‌پێی فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌چه‌ند
به‌ڵگه‌ی كاری شاراوه‌ی جۆراوجۆره‌وه دراوه‌ته دادگا. دادگاییكردنه‌كه‌شی به
شێوه‌یه‌كی ئاسایی له دادگا مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت،
به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش مافی خۆپاراستنی هه‌یه، وه‌ك هه‌ر تۆمه‌تبارێكی دیكه له
كوردستاندا.
ئه‌وه‌ی كه بڵاویش ده‌كرێته‌وه كه گرتنه‌كه‌ی وه‌ك
سزادانیه‌تی له سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند نووسینێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و وه‌ك
رۆژنامه‌نووس دراوه‌ته دادگا، ئه‌وه دووره له راستییه‌وه. رۆژانه ده‌یان وتار
و هه‌واڵ له‌و باره‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگری له هیچ
رۆژنامه‌نووسێك بكرێت و هیچ رێوشوێنێكی نایاسایی له لایه‌ن ده‌زگاكانی حكومه‌ت و
لایه‌نه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان بكرێت. به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به‌پێی یاسای چاپه‌مه‌نی و یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری رێوشوێنه
یاساییه‌كانی پاراستنی كار و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی
یاسایی زامن كردووه.
بۆیه لێره‌دا داوا له هه‌موو لایه‌ك
ده‌كه‌ین كه هاوكار و پشتیوانمان بن بۆ چه‌سپاندنی یاسا ولێپێچینه‌وه‌ی یاسایی
بكرێت له‌و كه‌سانه‌ی بنه‌ما ئه‌ساسیه‌كانی پیشه‌كه‌یان پێشێل ده‌كه‌ن له ده‌زگای
ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وه هه‌وڵ نه‌درێت ئه‌م ئیجرائاته یاساییه بكرێته
موزایه‌ده‌یه‌كی نائسووڵی ونایاسایی و دوا قسه‌ش ته‌نها بۆ
دادگایه.
ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی
كوردستان
8ی ئابی 2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست