کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لە هەڵەبجەی شەهید خۆپیشاندان دژی بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی دەكرێت، لە كفریش 14 ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ نەقڵكراون

Tuesday, 11/08/2009, 12:00


ڕۆژنامەنوس ناسیح عبدوالرحیم بە كوردستانپۆستی ڕاگەیاند پاش ئەوەی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دامەزراندنی 370 دەرچوی بواری تەندروستی دەركردوە، بەڵام حمەی حمە سەعید بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە هەڵەبجەی شەهید بڕیارەكەی ڕاگرتووە نابەڵێت موباشەرە بكەن بە بیانوی ئەوەی كە گوایە زۆریەك لەو دەرچوانە سەر بە ئیسلامیەكان و لیستی گۆڕانن و دەنگیان بەوانداوە، ناسیح ئەوەشی ئاشكراكرد ئەگەر ئەو دەست تێوەردانە حیزبیە ڕانگیرێ تاوەكو ڕۆژی پێنج شەمە ئەو دەرچوانە موباشەرەنەكەن ئەوە خۆپیشاندانێكی بەرفراوان دەكەن، لە هەمان كاتیشدا زۆربەی كارمەندانی تەندروستی لەو شارە مانگرتن ڕادەگەیەن، هەروەها دەستەی داكۆكی لە خەڵكی هەڵبجەی شەهیدیش بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی ئەو 370 دەرچوەی بواری تەندروستی دەكات.
لەلایەكی ترەوە ئەوە چەند ڕۆژە 8 پۆلیسی هاتوچۆی شاری كفری بە بیانوی ئەوەی كە دەنگیان بە لیستی گۆڕان داوە نەقڵی شاری خانەقینیان كردوون، كەسێكی نزیك لە یەكێك لەوپۆلیسی هاتوچۆیانە كە نەقڵ كراون بە كوردستانپۆستی ڕاگەیاند سەرەڕای ئەوەی پۆلیسەكانیان نەقڵ كردوە، ئەوە چەند ڕۆژێكە هەموویانیان زیندانی كردوە تا ماوەی پێنج ڕۆژ دەبێت زیندانبن ، ئەوكەسە وتیشی پۆلیسێكی هاتووچۆ بە ناوی(ێ) لە شاری كفری ناوی ئەو 8 پۆلیسەی داوەتە بەرپرسان كە گوایە دەنگیان بە گۆڕان داوە، ئەم ئێوارەیەش ئاسایشێك لە شاری كفری پێی ڕاگەیاندم كە 6 ئاسایشی كفری نەقڵكراون بۆ جێگا دورە دەستەكان، بە بیانوی ئەوەی دەنگیان بە لیستی گۆڕان داوە، چاودێرێكی سیاسی وتی: ئەو كارەی دەسەڵاتدارانی یەكێتی دەستیان داوەتێ كارێكی بەعسیانەیە، چاودێرەكە ئەوەی ڕونكردەوە كە ئەگەر بێتو دەسەڵاتدارانی یەكێتی لەسەر ئەو كارە بەردەوام بن ئەوە دورنیە ڕوداوی خوێناوی لێنەكەوێتەوە، چاودێرە سیاسیەكە وتی چونكە زۆربەی ئەو كەسانەی كە پۆلیس و ئاسایشن لە دەڤەری گەرمیان كەس و كاری شەهیدو ئەنفالن، كاتێ خۆشی خەڵكی ئەم دەڤەرە بۆیە دەبوون بە پێشمەرگە بۆ ئەوە بوو كە حكومەتی بەعس ئەم جۆرە ڕەفتارانەی دژی خەڵكی گەرمیان بە كار ئەهێنا، چاودێرە سیاسیەكە هوشداری دایە دەسەڵاتدارانی یەكێتی كە دەست لەو كارە نامرۆڤانەیە هەڵبگرن بۆ ئەوەی پشێوی نەكەوێتە ناوچەی گەرمیانی هەزاران جار برینداركراوەوە.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە