هه‌موو ڕۆژێک (31 ی ئاب)ه
Friday, 26/08/2011, 12:00
ڕه‌نگه باوه‌ڕ نه‌که‌ن، به‌ڵام 31ی ئاب خۆی ده‌زانێت که ده‌مێکه ڕۆژمێری ئێمه له 31ی ئابدا وه‌ستاوه و به‌رده‌وام 31ی ئابه له‌م نیشتیمانی خوێنه‌دا، 31ی ئاب خۆی باش تێده‌گات که به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه.
هه‌موو ڕۆژێک 31ی ئابه، هه‌موو ڕۆژێک سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی جۆرێکی تره له 31ی ئاب، هه‌موو ڕۆژێک سه‌ره‌تای مۆدێلێکی تره له خیانه‌تێکی تر، هه‌موو ساتێک 31ی ئابه و هه‌میشه بازاڕی نیشتیمان فرۆشه ههزهلیهکان جمه‌یان دێت، کات له 31ی ئابدا وه‌ستاوه، سه‌رده‌می ئێمه له 31ی ئابدا گه‌شته بن به‌ست، هه‌موو ساتێک بۆ ئێمه 31ی ئابه، ئێمه هه‌میشه له 31ی ئابداین و 31ی ئاب ده‌ردی کوشنده‌ی ئێمه بوو، 31ی ئاب ڕۆژی فرۆشتنی ئاوه‌ڵکراسی نیشتیمان بوو، 31ی ئاب ته‌عه‌دا کردن بوو له گه‌ل و هه‌موو ڕۆژێک 31ی ئابه و له‌و ده‌مه‌وه تا هه‌نوکه ئێمه له 31ی ئابدا ده‌ژین و له ژێر ده‌واری 31ی ئابدا خۆمان گێل ده‌که‌ین و له‌بیری خۆمانی ده‌به‌ینه‌وه که هه‌موو ڕۆژێک خۆر هه‌ڵدێت ئێمه هه‌ر له هه‌مان ڕۆژی ڕابردووداین و هه‌ر له‌ناو بازنه‌ی 31ی ئابدا ئه‌سوڕێینه‌وه، چونکه هه‌موو ساتێک ده‌بابه‌کانی دووژمن له به‌رده‌م بینای په‌ڕله‌ماندا وه‌ستاون، ده‌بابه‌کان بوونه‌ته ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و بوونه‌ته سه‌رۆک و وه‌زیر و مدیرعام و مامۆستا و ڕابه‌ری سیاسی و بوونه‌ته کادیری نیشتیمانی و بوونه‌ته پۆلیس و زێره‌ڤانی، هه‌موو ڕۆژێک 31ی ئابه و ئێمه تا هه‌نووکه‌ش کۆمه‌ڵێک منداڵی ئاواره‌ی سه‌ر سنورین و به پلانی گڵاوی سه‌رۆک و زێره‌ڤانی و کورد په‌روه‌ره خۆفرۆشه‌کان تۆپ بارانمان ده‌که‌ن و گولله بارانمان ده‌که‌ن و ده‌مانفرۆشن، ئه‌وه‌تا وه‌ک ڕۆژی یه‌که‌م و وه‌ک یه‌که‌مین 31ی ئاب، ئه‌رته‌شی تورک به به‌رچاو سه‌رۆکه زرت و قهویهکانمانهوه هه‌لا ههلامان ده‌کات و زێره‌ڤانیش مانی گرتووه و سه‌رۆکیش بووه به جمهوری به‌رشه‌لۆنه.
هه‌موو ڕۆژێک 31ی ئابه، هه‌موو ساتێک ئه‌و ساته‌یه که قواتی حه‌ره‌س جمهوری به ئاڵای به‌عسه‌وه و به کوته په‌ڕۆی زه‌رده‌وه دێنه‌وه هه‌ولێری پیره قه‌ڵات و له دێگه‌ڵه هه‌موومان ده‌ده‌نه به‌ر تۆپی 31ی ئاب و تا ده‌گه‌نه به‌رده‌رکی سه‌رای ئازادی و له‌وێش قومبه‌له‌ی ده‌نگی له‌ناو خۆپیشانده‌راندا ده‌ته‌قێننه‌وه و له زانکۆ وه‌ک یه‌که‌مین 31ی ئاب ئه‌نفالمان ده‌که‌ن و قژی خوشکه‌کانمان ڕاده‌کێشن و وه‌ک عه‌سکه‌ره‌کانی یه‌که‌مین 31ی ئاب تفمان تێ ده‌که‌ن و جنێو به دایکمان ده‌ده‌ن.
ئێستا 31ی ئاب هه‌موو ڕۆژێک ده‌چێته په‌رله‌مان و له‌وێش زۆرینه‌یه و وه‌زیره و سه‌رۆکه و زێره‌ڤانیه و مدیری دائیره‌ی ئه‌منه و سایه‌ق پاسێکی سیخوڕه و ڕۆژنامه‌نووسه و بێژه‌ری ته‌له‌فزیۆنه و له ڕادیۆی نیشتیمانی به‌رنامه‌ی ستراتیجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێشکه‌ش ده‌کات و له مه‌ڵبه‌ند کارگێری ڕێکخستنه و سه‌رۆکی پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی دێرینه و له ده‌زگای شه‌هیدان کولفی کووله و له شاره‌وانی ئه‌ندازیاره و پارێزگاری شار بۆخۆیه‌تی.
ئێستا 31ی ئاب به‌یانیان زوو له مزگه‌وت بانگ ده‌دات و له شیکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کاندا به ووردی قسه له‌سه‌ر ڕۆڵی خۆی ده‌کات له ڕابه‌رایه‌تی کردنی پرسی نه‌ته‌وه‌ییدا، ئێستا 31ی ئاب له به‌رگێکی نوێ‌دا و به شێوه‌یه‌کی تر خۆیمان پیشان ده‌دات، 31ی ئاب هه‌موو ڕۆژێک ئه‌مان فرۆشێت، 31ی ئاب نه‌مردووه و به‌ته‌نها نه‌بووه به مێژوو، 31ی ئاب ئه‌و چه‌قۆیه‌ی ئه‌مڕۆ ئهیچهقێنێته دڵی نیشتیمانه‌وه له‌و تۆپ و تانک و ده‌بابانه کاریگه‌ر تر و ژه‌هراوی ترن که یه‌که‌م 31ی ئاب هێنایه سه‌ر نیشتیمان، 31ی ئاب پلانی هه‌یه بۆ به‌یانی و بۆ ئاینده‌مان.
هه‌موو ڕۆژێک 31ی ئابه، ته‌نها شتێک که له‌یه‌که‌م 31ی ئاب ناچێت ئه‌وه‌یه، که پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ڕازین که هه‌موو ڕۆژێک 31ی ئاب بێت، ئێستا بێجگه له مناڵه هه‌ژاره‌کانی به‌ر قه‌ڵات و بێجگه له حه‌مه‌ی بۆیاخچی و دایکه ڕه‌ش پۆشه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمان و نامیلکه شیعره‌که‌ی سۆرانی مامه حه‌مه و شه‌هیدانی پێش 31ی ئاب، که‌س نه‌ماوه سه‌رسنگی خۆی بکاته‌وه و به 31ی ئاب بڵێت: ئه‌ی ده‌بابه‌ی هاتووی به‌عس ، ئه‌ی خرته پیاوی ناو زبڵدانه‌کانی مێژوو، ئه‌ی هۆکاری خوێن ڕژانی هه‌زاره‌ها مرۆڤی کورد، ئه‌ی 31ی ئابی خائین، بۆ کوێ ده‌چیت، ڕۆژێک دێت که ڕۆژمێری تۆ کۆتایی دێت، ڕۆژێک دێت که ئه‌بیت به نووکته‌ی شه‌وچه‌ره‌ی پادشاکان و منداڵانی گه‌ڕه‌ک به‌رده‌بارانت ده‌که‌ن، له هه‌رکوێ بیت ئه‌تناسمه‌وه، ڕه‌نگت زه‌رده و مێژووت بۆنی پاشه‌ڵی به‌رازی لێدێت.
هه‌موو ڕۆژێک 31ی ئابه و 31ی ئاب تا هه‌نوکه‌ش هه‌موو ڕۆژێک دووباره ده‌بێته‌وه، جگه له‌وه‌ی، که ده‌مێکه پێشمه‌رگه‌کانی (گه‌رده‌لوولی تۆڵه)ش بوون به به‌شێک له 31ی ئاب.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست