4 نیسان چ رۆژێکه و چ واتایکی هه‌یه بۆ گه‌لی کورد له کوردستان .؟
Saturday, 28/03/2009, 12:00
چواری نیسان ئەو رۆژەیە کە رێبەری گەلی کورد بەڕێز (عەبدوڵا ئۆجەلان) تێدا لەدایک بووە ، وهه‌ر وه‌ها بزاڤی رزگاری خوازی گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان پژاک ئاوا بووه .
!ئه‌من له لایه‌ن خۆمه‌وه پیرۆز بایی ده‌که‌م له سه‌رۆک ئاپ‌و و ته‌واوی بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و گریلاکانی سه‌ر چیا و گه‌لی کورد له کوردستان و هه‌رکوێیه‌ک که‌هه‌ن .
ده‌ست خۆشی ده‌که‌م له‌و دایکه که وه‌کوو خۆی که ژنێکی سه‌ربه‌ست بوو و بۆ که‌س سه‌ری دانه‌نه‌واند ئاوا رۆلهێهکی ئازا‌و قاره‌مانی په‌روه‌رده کرد..
ئه‌و هه‌ر له منداڵیه‌وه شه‌ری له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خێزان ده‌ست پێکردهبوو که ده‌یانویست به‌بی ره‌نج بژین.
گوند نشینه‌کانی ده‌روبه‌ریان ده‌یانگوت پێ له مێرووله نانێ و هه‌روه‌ها ده‌یانگوت ئه‌و راوچییه‌کی مارانه .
چواری نیسان لەدایکبوونی رۆژێکی نوێیە،بۆ ته‌واوی گه لی کورد به تاێبه‌ت گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان.
ئه‌مه‌وێت ئه‌مجاره هێندێک باس تان له ژیانی سه‌رۆکێک بۆ به‌که‌م ئه‌وێش،مندالێک که له گوندێکی نه‌ناسراوی شاری
مێژوویی " ئورفا " چۆن له داێک ده بێت و له زانکۆی ئانکارا چۆن شۆڕش ده‌کات و له گووندی " فیس " ی دیاربه‌کر چۆن پارتی کرێکارانی کوردستان ئاوا ده‌کات؟ ، له سووریه چۆن پێغه‌مبه‌رانه و عارفانه ژیان به سه‌ر ده‌بات ، به‌رخۆدانی زیندانه‌کان و خۆ سووتاندن و مان گرتن له خواردنی مه‌زلووم ، فه‌رهاد ، عاکیف ، خه‌یری ، که‌ماڵی پیر و... پێشخستنی که‌سایه‌تی ژنانێکی وه‌ک بێریتان و زیلان و رووناهی و بێریڤان ... به سیسته‌م کردنی ژنان و ژیاندنه‌وه‌یان ، لێکدانه‌وه‌کانی مێژوویی گرفته‌کان و به‌رده‌وام گۆڕانکاری...؛.
سه‌رۆک ده‌ڵێت؛ (من هه‌ر شه‌و که ده‌خه‌وم ،عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانێک ده‌مرێت و هه‌ر ڕۆژ که له خه‌و هه‌ڵده‌ستم ، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانێکی نوێ له دایک ده‌بێت)
ئه‌مه گۆڕانکاری به‌رده‌وامی ده‌روونی ئینسانێکه که به ئیراده و فکرێکی ئازاد هه‌میشه خۆی و هه‌ڤاڵان و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌رده‌وام پێش ده‌خات .
و ئێمه ئه‌مڕۆکه ده‌بینین که به میلێۆن مڕۆڤی کورد ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان،و به یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن بێ سه‌رۆک ژیان نابێت،یا له‌گه‌ل ئه‌و ده‌ژین یاکوو نا ژین.!!!
هه‌ر له ئه‌و رۆژه‌دا پژاکیش له داێک بووه ئهوههردوو له داێک بوونه له گه‌لی کورد و سه‌رۆک ئاپۆ و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و گریلاکانی سه‌ری چیا پیرۆز ده‌که‌م.ئه‌و پیشکه‌وتنه سیاسی ،کلتوری و بهڕخۆدانه که له کومه‌ڵگای کوردستان دا هاتووته ئاراوه،هه‌مووی ده‌سکه‌وته‌کانی فکرو ڕامانی سه‌رۆک ئاپویه . ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی له باکوور و پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌ستکه‌وتی بزوتنه‌وه‌ی ئاپوچییه .
رێبەر ئاپۆ جیاوازە لەزانا و رێبەرەکانى تر ئەویش ئەوەیە که توانی هەموو ئه‌و تئوری و فکرو رامانه‌ی بەپراکتیک پێکی بێنێت، بۆنمونە توانی ئەو ژنەى کە لەماڵەوە لەلایەن پیاو، کۆیلەکرا بوو دەربهێنێتە دەرەوە و پەروەردەی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و بیکات به گریلا. و بینێرێتە شاخ و رووبەرووى دوژمنى بکاتەوە .!پێویسته ئه‌و کۆششانه‌ی که رێبه‌ر ئاپ‌و له کوردستان له گه‌ڵ خۆیدا ئافراند و مرۆڤی له روشی کویلایه‌تی رزگار کرد و به شێوه‌یه‌کی گونجاو گه‌لی کوردی خسته ژێڕ خزمه‌تی ئاخی خۆیه‌وه ، وه‌کوو هه‌وڵێکی مه‌زن و ره‌سه‌نی مرۆڤ ببینریت .سه‌رۆک ئاپۆ له رۆژی یه‌که‌مه‌وه بانگه‌وازی زاراوه‌ی به‌هشتی ده‌کرد بۆ ئوید و داهاتوو و ژیانێکی مرۆڤانه ،نه‌وه‌کوو زاراوه‌ی دۆزه‌خ که مرۆڤ له راستی خۆی دوورده‌خاته‌وه
سه‌رۆک ده‌لێت ئازادی شایه‌نی ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌وڵی بۆ ده‌دات
هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ؛
(
ئه‌و شوێنه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌بێت ، ئه‌وه خه‌ته‌رناکترین شوێنه)
نه‌بوونی ڕه‌خنه به واتای ڕاوه‌ستانی گۆڕانکاری که‌سایه‌تی و قه‌بوڵ کردنی که‌سایه‌تی کۆنه له ڕوانگه‌ی سه‌رۆکه‌وه .!
لەگەڵ ئەوەى کوردستان دابەش کراوەتە سەر چوارپارچە تێکۆشانی سەرەکى لەو سەردەمانهدا بۆ ئاواکردنى دەوڵەتێکی گەورەى کوردی بوو، چونکە دەبینرا کە لایەنە کوردییەکانى تر یەکێک دەیگوت تێدەکۆشین بۆ ئۆتۆنۆمی و ئەوی تر دەیگوت تێدەکۆشین بۆ خودموختاری، تاقە بزوتنه‌وه ، بزوتنه‌وه‌ی پەکەکە بوو کە بانگەشەى بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کورد دەکرد. مەسەلەى نەتەوەیش بەو واتایەى کە بەکردەوە سەلمێنرا کە دەبێ کوردان یەکگرتووبن. واتا کوردى هەرچوارپارچە بێنە لاییەک و پێکەوە دەبنە هێز و خەبات بکەن، کە ئەمەش لەناو پەکەکەدا تارۆژی ئەمڕۆ خاڵێکى گرنگە کە کوردى هەر چوارپارچەى کوردستانی تێدا ده‌بیندرێت، بەدەر لەحیزبەکانى دیکە کە تاوەکو ئێستا خەڵکی پارچەکانى تر وەرناگرن.
ئه‌وه هه‌ر فکری رێبه‌ر ئاپۆ بوو که توانی له ساڵی 1995 دا له ئاکامی تێکۆشانی ئازادیخوازی گهلکهمان ،بۆ جاری یه‌که‌م شۆرشێک له ئاسمانه‌وه ڕاکێشێته ناو کومهلگای کورد به‌کات.
شه‌ش ساڵ له‌مه‌و به‌ر پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دامه‌زرا له سه‌ر ده‌ستی لاوانی وڵات پارێزی رۆژهه‌لاتی کوردستان له سه‌ر فکرو رامانی سه‌رۆک ئاپ‌و،له‌و قوناغه‌دا رۆژهه‌لاتی کوردستان له ره‌وشێکی زۆر خراپ‌دا بوو.
کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان له ناو رۆژهه‌لاتی کوردستان خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی، لاوانی گهلکهمان ده‌یانه‌ویست له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌له‌که‌ماندا، که ڕۆڵی کلیلی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته ببینێت و هه‌ڵوه‌سته بکه‌ین، چونکه گومان نییه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌رگای به‌دیهێنانی ئاشتی و ئازادی و دیموکراتی و مافی مرۆڤ له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. گومان نییه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رده‌وام وا هه‌ستی کردووه خاوه‌ن هێزێکی گه‌وره‌یه له هه‌رێم و جیهاندا بۆیه له ڕوانگه‌ی هێزه‌وه له چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ڕوانیووه و هه‌ڵوێستی له‌به‌رامبه‌ر گرتووه ، به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه پاکتاوی ڕه‌گه‌زی له‌سه‌ر گه‌لی ئێمه په‌یڕه‌و بکات. یان له‌بن ناوی کورد به‌شێکن له ئێمه ئه‌م ڕوانگه له کۆکی خۆیدا ئه‌قڵیه‌تی بچووک کردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی کورد و گه‌لی کورده ئه‌م سیاسه‌تی لۆکه ئاسا په‌ێره‌و کردنی هه‌مان سیاسه‌تی توانه‌وه‌ی گه‌لی ئێمه له توورکیا و سوریا و ئێراقدا، هیچ جیاوازیه‌ک نییه ته‌نیا رێ وڕێبازی توانه‌وه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئامانج قه‌بوڵ نه‌کردنی کۆمه‌ڵگای کورده به ناسنامه‌ی خۆی.
ئه‌م سیاسه‌تی ڕژیم ته‌نیا له سه‌ر گه‌لی ئێمه په‌یڕه‌و ناکرێت، به‌ڵکو به‌رامبه‌ر گه‌لانی تری ناو ئێران هه‌مان بیرۆکه په‌یڕه‌و ده‌کرێ گه‌لانی بنده‌ستی رژیم و تایبه‌ت گه‌له‌که‌مان، هه‌موو کاتێک بیرۆکه‌ی سیاسی و دیالۆگیان به بنه‌ما گرتووه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کان، له کاتێکدا هه‌موو ڕێگاکانی سیاسی و دیالۆگ له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه قبووڵ نه‌کراوه و به کوشتن و زیندان و له سێداره‌دان وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه ئه‌وکات گه‌له‌که‌مان بۆ خۆپاراستن له‌سه‌ر بنه‌مای نێوده‌وڵه‌تی، مهجبوورماوه خۆی بسپێرێته پاراستنی ره‌وا تاکو بتوانێت زووڵم و زۆرێکی له‌سه‌ر گه‌ل پیاده ده‌کرێت سنووردار بکات و دوژمنی گه‌له‌که‌مان ناچار بکات ده‌رگای دیالۆگی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌به‌رچاو بگرێت، هه‌رچه‌نده هه‌تاکو ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان ملکه‌چ نه‌بوون، به‌ڵام گومان نییه ڕۆژێک ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر بێنه سه‌ر مێزی چاره‌سه‌ری سیاسی، یان چاره‌نووسیان وه‌ک سه‌ددام ده‌بێت
بێگومان ئه‌مڕۆ تێکۆشانی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات، به پێشه‌نگایه‌تی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، توانی پێگه‌ی خۆی جه‌ماوه‌ری هه‌تا ئاستێکی به‌رز به‌ده‌ست بخات و بۆته هیوای گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵات و بۆ گه‌لانی ئێران به‌گشتی، پژاک بۆته خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی سیاسی و ڕێکخستنی له بواره جیاوازه‌کاندا، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی مۆدێرن پێشکه‌وتووخواز پێگه‌ی خۆی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ڕێکخستنی و سه‌ربازی داڕشتووه . خاوه‌ن کلتورێکی نوێیه خۆی ده‌سپێرێته هێزی گه‌ل هاوکێشه‌ی سیاسی خۆی به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل داده‌ڕێژێت، له سۆنگه‌ی بیر‌و رامانی گه‌ل ده‌یه‌وێت هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری بۆ کێشه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات.
بێگومان ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا جیاوازییه‌کی زۆری هه‌یه له گه‌ڵ بزوتنه‌وه و پارت و ڕێکخراوه‌کانی پێش خۆیدا، هه‌رچه‌ند ئه‌و پارت و ڕێکخراوانه ئامانجیان تێکۆشان بووه بۆ ئازادکردنی گه‌ل.
به‌ڵام هاوکێشه‌ی سیاسیان له ڕوانگه‌ی خۆسپاردن بووه به هێزه ده‌ره‌کی و هه‌رێمیه‌کان، ئه‌مه بۆته هۆکارێک بۆ پارچه بوون و پاسیڤ بوونی پارت و ڕێکخراوه‌کان، وبێ باوه‌ر بوونی گه‌ل به ئیراده‌ی ئازادی خۆی.
ئه‌وه‌ش جێگه‌ی شانازییه که پ‌ک‌ک وپژاک له که‌سانێک پێک هاتوون که شاگردانی سه‌رۆک ئاپۆن و زانایه‌تی و فیدایه‌تی و خۆ دوورگرتن له به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی و هه‌یه‌جان بۆ کار و نه‌وه‌ستان و پۆڵایین بوون و پێشه‌نگایه‌تی بۆ هه‌ڵگرتنی قوورسترین باره‌کان له شاخه‌کان و گونده‌کان و شاره‌کان، تایبه‌تمه‌ندی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌وانه. هه‌ر بۆیه‌شه که پ‌ک‌ک و پژاک بووه‌ته شتێک که ناسینی بۆ هه‌ر که‌س ئیمکانی نییه و زۆر که‌س له ڕووی نه‌زانی باسی ده‌که‌ن و تا نهچنهناوقووڵایی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته و سه‌رۆک ئاپۆ و شاگرده فیداییه‌کانی نه‌ناسن، ناتوانن پێی ئاشنا بن.
پژاک توانی تا ئاستێکی به‌رز ئه‌و باوه‌ڕییه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو گه‌ل، چون ئه‌مرۆ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی، پژاک وه‌ک هێزێک که خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی به‌هێزه هه‌ڵسوکه‌وتی له گه‌ڵ ده‌کرێت.
لەکۆتایدا جارێکی تر چواری نیسان لەرێبەری گەلى کورد و ته‌واوی هه‌ڤالانی پژاک وگریلاکانی سه‌ری چیا وگه‌لی کورد و بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان پیرۆز دەکەم، هیوادارم کە تەمەن درێژ بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست