کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو روویی ئەو خەڵکە بەرامبەر بە تاڵەبانی!؟

Saturday, 05/04/2014, 12:00


ئەو رۆژەی تالەبانی جەڵتەی مێشک لێی دا بەداخەوە نەمتوانی کۆپی نووسینی زۆر لەو نووسەر و ڕۆژنامەنووسانە بکەم، کە پێشتر  رەخنەی توندیان لێیدەگرت، کەچی کاتێک جەڵتەکە لێیدا دەستیان کرد بە گریان و ڕۆرۆیی سیاسی.
مرۆڤ چۆن دەبيت ئەوەندە ساویلکە و سۆزدارانە سەیری مەسەلەکان بکات و مێژوی سیاسی ئەو سەرکردانە لەیاد بکات و بیانکاتەوە بە فریشتە و رزگارکەر!؟ ئەمە لوتکەی نەخوێندەواری و دوورویی ئەو ئەدیب و نووسەر و سیاسیانەشە .
تالەبانی تا لە هەرەمی دەسەلاتدا بوو، بەرپرس بوو لەو هەموو ئەو شکستی و مالویرانیەی کە زۆربەمان رۆژانە لە نووسین و گفتوگۆی ناومالەکانمانەوە باسی دەکەین. ئەو بەرپرس بوو لەو تالانیەی ولات، تیرۆری دەیان تیكۆشەر، پێگەیاندنی سیستەمێکی فاسد لە ولات، بە بنەمالەکردنی حیزبەکەی، کە ئەو ستافەی ئیستا بۆ یەکێتی هێشتۆتەوە، لە خۆپەرستی بۆ کورسی بەغدا، لە بەهێزکردنی پارتی بەو کەڵەگاییەی ئیستایان بە سەر خەڵکی کوردستاند، لەمانەوەی سەدان تاوانباری ئەنفالچی، خراپی گوزەرانی ژیانی بنەماڵەی قوربانیان، تالەبانیی و بارزانی ئەندازیاری لکاندنەوەی کوردستانی باشورن بەعیراقەوە .

بەکورتی تا تالەبانی لەدەسەلاتدا بوو هەموو خەلک داد و بێدادی بوو لەدەستی، سەیرە ساڵێکە دیار نییە، لە پڕێکدا ناوی دەهێننەوە ناو ناوان و دەڵێن زیندووە، ئیتر ئەو خەڵکە دەست دەکات بە سەما کردن و دوعا و نزاکردن. ئەگەر راستە تالەبانی ماوە، هەروەکو کوردستانپۆست لە هەواڵەکانییدا باسی کرد، ئەو تازە نابێتەوە بەو کەسەی کە بتوانێت کاروباری خۆی بەڕێوەبەرێت، ئەگەر لە ژیاندا مابێت تازە دوو وشە لە دەمی نایەتە دەرێ، ئەگەر وا نییە بۆچی لە جیاتی وێنەکان دوو قسە ناکات!، ئەگەر تالەبانی لە ژیاندا مابێت و وەک لەو وێنانەدا پیشانمان دەدەن، ئەوا ناتوانێت هەڵسێتە سەرپێ، ئەگەر وا نییە فەورمون گۆچانەکەی بدەنە دەست و با هەڵسێتە سەرپێ!، ئەگەر تالەبانی لە ژیاندا ماوە و راستە دەگەڕێتەوە، ئەو چەند کەسەی لە دەوری کۆبۆتەوە باشە بۆ کەسێک لە ئەندامانی یەکێتیی لەگەڵدا نییە!؟ هەموو ئەمانە پرسیارن.

ئەگەر تالەبانی لە ژیاندا ماوە، تازە وەک پەیکەرێکە و هیچی تر! بەڵام میللەتی بتپەرست بەلایەوە گرنگ نییە رابەرێکی زیرەک و عاقڵی هەبێت و بەردەوام کار بۆ گۆڕانکاریی و گەیاندنی پەیامە جوانەکانی بکات، ئەوەتا کۆسرەت رەسوڵ هیچی وای لە تالەبانی نەگەڕاوەتەوە، دوو وشەی رێک لە دەمی نایەتە دەرێ و تێکچووە کەچی ئەو لە ناو یەکێتییە جێگری تالەبانییە و خەڵکەکەش پێی رازییە! میللەتی کورد لە باشوور  خانەنشین و کەمئەندامە بۆیە نمونەی وەکو تالەبانی و کۆسرەتی شایستەیە، چونکە لەمانە زیاتر کەسی تریان ناوێت!

ئەوەتا تالەبانی هاوسۆزییەکی بەرفراوانی هەیە و زۆرترین هاورێم یەکیتین، بەلام لەبەر بارۆدۆخی تەندروستی نەبێت هەر ئیستا لەگەل لێپێچینەوەیم لەدادگا، لەسەر ئەو هەموو تاوانەی کردویەتی و هەمومان دادە دادمان بوو لەدەستی، وەک بارزانی ئیستا یان ئەو لە لوتکەی هەرەمی دەسەلات بوو خەلک لێی پەست بوو کەچی ئسیتا بەو نەخۆشیەی وەک دەلێن دێتەوە چ لە وەزعەکە دەگۆرێ؟
من لەگەل ئەوەم هەرچی پارە هەیە بۆ رزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان تەرخان بکرێ، بەلام کارەساتە بەدەیان ملیۆن دۆلار بۆ نەخۆشی ئەو تەرخان بکرێ، بەلام تاکەکانی تری کورد بەدەیان هەزاریان لەبەر هەژاریی و نەبوونی هاوشێوەی ئەو وا لە گۆرستانەکاندان!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە