هێرۆى برایم ئەحمەد و نەخۆشى سیل، شێخ جەعفەر و ڤیاگرا، خه‌سته‌خانه و چاندنی تووتن
Tuesday, 17/07/2012, 12:00
دكتۆر كاروان
ئەم ناونیشانانەى سەرەوە نەمەتەڵن نەنوكتەن ئەمە واقیعى سیستەمى حوكمڕانى ئەم هەرێمەى خۆمان و دۆخى ناتەندروستى سیستەمى تەندروستیە لەكوردستان ئاخر ئێوە بڵێن چ شتێك ئەمانە كۆ دەكاتەوە؟ ئەوەتا دوو وەزیرى تەندروستى (حكومەتێك و هەرێمێك) یەك لاى ڕاست و ئەوى تر لاى چەپى ئەم ژنە دانیشتوون بۆ كۆنفرانسى نەخۆشى سیل بەسەرپەرشتى هێرۆى برایم ئەحمەد ، بێ ئەوەى پێمان بڵێن بەچ سیفەتێكى حكومى ؟ بە چ ناونیشانێكى پیشەیى ؟ بە چ بڕوانامەیەكى پزیشكى ئەم ژنە چاودێرى ئەم كۆنفرانسەى نەخۆشى سیل دەكات و ووتار پێشكەش دەكات ؟ هیچ شتێك ئەم دووانە بەیەكەوە نابەستێتەوە تەنها ئەوە نەبێت بنەماڵەى خۆیى و جەلال تاڵەبانى مێردى بوونەتە نەخۆشى سیل بۆ كۆمەڵگاو بۆ ئەو میللەتە ، ئەمە نەك هەر تێكەڵكردنى حزب و حكومەتە ئەمە هەوڵێكە بۆ تێكدان و ئیفلیجكردنى سیستەمى تەندروستى لەكوردستان كەڕۆژانە بەچاوى خۆمان قوربانیەكانى ئەم سیستەمە دەبینین، جگەلەوە هەموو دونیا بگەڕێى شتى وانەبووە نەخۆشخانەى سەربازى حەبى ڤیاگرا بدات بەسەربازەكانى بەپێچەوانەوە لەڕێگەى مادەیەكى تایبەتەوە كەناسراوە بەكافور دەكرێتە ئاوى خواردنەوەو شلەمەنى و خواردن بۆ ئەوەى ڕێگرى بكات لەزەوق و لایەنى جنسیان ، كەچى بەپێچەوانەى هەموو ڕێسا‌و یاسایەكى سەربازى و پزیشكى سەربازى لەلیستى دەرمانى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەى شێخ جەعفەر حەبى ڤیاگرا هەیە بۆ پێشمەرگە ، لەهەمووى سەیرتر پارتى ئەمە ڕەت دەكاتەوە دەڵێ ئەمە ئەفعال و كردارى یەكێتیە ، هەروەها ئەم حەبە دەدرێت بەو كەسانەى كەتەمەنیان گەیشتۆتە سەرووى پەنجا ساڵ واتا ئەمە بەدیوێكى تریشدا هەر ڕێگەپێدراو نیە تۆ هێزێكى سەربازیت هەبێت سەربازەكانى تەمەنیان سەرووى پەنجا ساڵ بێت !
لەمانەش سەیرتر بڵاوبوونەوەى هەواڵى چاندنى تووتن لەدامەزراوەیەكى تەندروستى وەك نەخۆشخانە كە ئەوەندەى تر دۆخى سیستەمى تەندروستى خستە ژێر پرسیارەوەو ئەوەندەى تر پاشاگەردانى و بێ بەرنامەیى و بێ پیلانى و ماڵوێرانى سیستەمەكەى سەلماند .
كە ئەمە لینكەكەیەتى:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9fd859d4 ئەم سێ ڕووداوە نەگونجاوە ئەم سێ دیمەنە سەیرە تەنها یەك شتمان پێ دەڵێت كەشتێك نیە لەم هەرێمە بەناوى سیستەمی تەندروستى ، بەناوى سیستەمى حوكمڕانى هەر یەكەو لەقۆڵێكەوە خەریكى ئیفلیجكردنى ئەم سیستەمەن قوربانى یەكەمیش تەنها هاوڵاتیانى بێ دەسەڵات و خەڵكى هەژارى كوردستانن .
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانى
لە سلێمانی بە چاودێری خاتوو هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەمه‌ئاهەنگی نیشتمانی بۆ بنەبرکردنی نەخۆشی سیل ئەنجام دەدرێت ، لە شاری سلێمانی بە چاودێری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و ئامادەبوونی دکتۆر مجید ئەمین وەزیری تەندروستی حکومەتی ناوەندی عێراق و دکتۆر رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر جعفر سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و دکتۆر میران محمد عباس بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رێورەسمی هەمئاهەنگی نیشتمانی بۆ بنەبرکردنی نەخۆشی سیل لە عێراق بەرێوەچوو .
ڤیاگرا بۆ پێشمه‌رگه به‌كارده‌هێنرێت
حوزه‌یران 2012 ئارا ئیبراهیم ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌له‌ناو لیستی ده‌رمانه‌كانیدا حه‌بی ڤیاگرای تێدایه‌وبه‌كاریده‌هێنن، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ناوهێنانی ئه‌و جۆره‌حه‌به له‌سه‌ر نوسراوه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌نایاسایی ده‌زانێت.ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌سه‌ر به‌هێزه‌كانی (70)، به‌نوسراوێكی فه‌رمی له12/4/2012 لیستی ئه‌وده‌رمانانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی‌سلێمانی ده‌كات به‌رواری به‌سه‌رچوونیان نزیكه تاوه‌كو له‌سوودلێوه‌رگرتنیان ئاگاداریان بكاته‌وه، له‌ناو ده‌رمانه‌كانیشدا حه‌بی ڤیاگرای تێدایه.ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریكاری‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌هاوڵاتی وت خه‌رقی یاساییه ناوی‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر نوسراوێك بێت كه هاوپێچ كرابێت له‌گه‌ڵ‌ناوی حه‌بی ڤیاگرا.ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ره‌نگه ئه‌و حه‌به بۆ پیره‌كان بێت‌و نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش به‌كاری بهێنێت له سلێمانی‌و لای یه‌كێتییه .هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای‌ته‌ندروستی ئاگادار له‌و ده‌رمانانه، به‌هاوڵاتی وت شتێكی ئاساییه‌نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا حه‌بی ڤیاگرا بۆ ئه‌وكه‌سانه به‌كارده‌هێنێت كه كێشه‌ی جنسییان هه‌یه تا چاره‌سه‌ربكرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست