بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


ڕێنماییەک بۆ ئەو پەنابەرانەی لە ترسی دەسەڵاتی بنەمالە ڕوویان لە وڵاتە ئەوروپیەکان کردووە

Sunday, 26/04/2009, 12:00


سروشتی مرۆڤ وایە کە نەتوانێت بەرهەڵستی فشارە فیزیکەڵی و سایکۆلۆجیەکان بکات کاتێک کە لە سنوری خۆیان تێپەڕیان کرد و ناچار لە پێناوی فەراهەمکردنی ئاییندەیەکی گەشتر و گەیشتن بە شوێنیک کە بەنرخی و شاییستەیی مرۆڤی تێدا پارێزراوە بە بێ جیاوازی ئایدیۆلۆجی سیاسی،ئایینی،کلتووری،فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و .......هتد بە سەر چەندەها ڕیگەی مەرگ دا ملی ڕێگەی هات و نەهات دەگرێت و ئیدی ئەو کات کە بەخت یاوەریان بێت، ئەوا پاشی چەشتنی دەریایەک لە تاڵی و سوێری بوارە سەختەکانی ژیان لە مەودای کۆچەکەیان دا، دەگەنە شوێنی مەبەست و داوای پەنابەریەکەیان پێشکەش بە یەکێک لە وڵاتە خێرخوازە پەنابەروەرگرەکان دەکەن. باشترین ئاکامیش بێگومان وەرگرتنی مافی پەنابەرییە.
ڕاستیەکی بەڵگەنەویستە کە کوردستانە کاول و وێرانەکەی ئێمەش هاوتای ئەفغانستانی دراوسێی دراوسێکەمان، وا خەریکە ژمارەی پێوانەیی لە بوونی زۆرترین ژمارەی داواکارانی پەنابەری لە جیهان دا،لە سەدەی بیست و یەک دا تۆمار دەکات. هەر لە سەردەمێکەوە بیگرە کە ڕژێمی گۆڕ بە گۆڕی سەددام تارزانی** ئەندازیاری پڕۆفێشنەڵی لە بواری هەڵقەندنی ترسناکترین گۆڕی بە کۆمەڵ دا ڕەنێو دەهێنا هەتا دووای ڕاپەڕینی 1991 و دووای شەڕی ناوخۆی دوو بنەمالە زۆرخۆرەکان و دووای پڕۆسەی (نازانم ئازادی یان کاولکاری)عێراق و ....هتد،لێشاوی کۆچی ڕۆڵە چەوساوەکانی کوردستان ڕووەو ناکۆتا بووە . ئەویش بێگومان لە ئەنجامی زەبر و زەنگی دوو بنەماڵە تورک پەرستەکانی بارزانی و تاڵەبانی.
مامەڵەی خیانەتکارانە و دیکتاتۆریانەی ئەو دوو بنەمالە ئاشبەتاڵپیشانە شێوازێکی وەحشەتناکانەی سەدوو هەشتا پلە پێچەوانەی سیستەمی دیموکراسی بنیات ناوە. ئەمە لە کاتێک دا کە چەندین جار لە کۆڕی شەکرشکاندنەکانی سەرۆکە لێو سوورەکەی حکومەتەکەیان دا، بانگەشەی ئەوە کراوە کە هەرێم بکەنە نمونەی وولاتێکی فول دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا. تکایە وا مەکە جەنابی سەرۆکی نادان! جارێ ئێوە بڕۆن ئەخلاقە سیاسیەکانتان تەنزیم بکەن، ئەوجار فلتەر بخەنە ناو قۆڕگتانەوە و ڕێگە بدەن ووشەکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤتان لێوە ببیسترێ. ئاخر چۆن دەبێ فەرهەنگیی سیاسیی سەرۆکی هەرێمێک وا لێکدانی سفر کرابیت کە بە سووراو لێوی بنەخشێنێت؟ ئەی باشە هاووڵاتیانی عێڕاقی بە گشتی دەبێت چ دڵێکیان بە گەڕانەوە بۆ وڵاتێک خۆش بێت کە سەرۆکەکەی کەرگەدێن ئاسا هیچ بەرزکەرەوە(مەسعەد)یەکی ستاندارد نایتوانێت تەنانەت بیباتە قاتی یەک یش، و بە پلاستیک سێرجەری وەکو ژنە قەرەجەکان برۆی خۆی بەرزکردووە؟؟ ئێوە لە ڕووخسار و ناواخن دا تووخمی یەک ڕەگەزن لە گەڵ هاوخەبات و دراوسێکەی لای ڕۆژهەڵاتتان خاڵە ئەحمەدی نەژاد ئەگەر جوانکاری نەکەن!!من لێرەشەوە دەمەوێ سەرنجێکم هەبیت و ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دڵنیا بکەمەوە ، ئەگەرر بیانەوێت بۆ بە دیموکراسی کردن شڕێک لە نێچیری مێردمنداڵ دابدڕن، ئەوا بڤەیە !!! دەستی بۆ نەبەن. چوونکە باوەڕتان بێت وڵات یان هەرێمم نیە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا بە قەدەر وڵاتی ئێوەی چەتە و بنەماڵەچی و چڵکاوخۆرانی بێگانە ، پێشێلی مافەکانی مرۆڤ بکات. بەڵام من هیوادارم کە ئەنجامی هەڵبژاردنە پارلەمانییە چاوەڕوانکراوەکەی کوردستان ووردە ووردە بە ئازارەوە دەسەلاتی ئەو دوو بنەماڵە کوردکوژانە لە گۆڕنێ.
لە ڕاستی دا دەمەوێت ئەوە بۆ ئەو خوینەرانەی کە نیشتەجێی یەکێک لە وولاتە ئەورووپیەکان یان هەر شوێنێکی جیهانن و لە پڕۆسێسەکانی داواکاری پەنابەری دا چاوەڕوانی خەمۆکی کردوون، ڕوون بکەمەوە کە چۆن دەتوانن سوود وەربگرن لەو ڕاپۆرتە پەنجاو چوار لاپەڕەییەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەو‌ڵەتی کە بە زمانی ئینگلیزی لە ئەپڕیل ی ئەمساڵ دا لە چاپ دراوە لە ژێر ناونیشانی هیوا و ترس....مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق دا http://www.amnesty.org/en/library/asset/MDE14/006/2009/en/c2e5ae23-b204-4b46-b7f5-06dc1501f62f/mde140062009en.pdf
هەروەکو پیشەی هەمیشەیی یان ئەو دوو حیزبە سەراپاگیرە خێڵەکی یانە سەرباری ئەوەی کە هەر خەریکی خۆ فش و فول کردن بوون بە سەرمایەی دزراوی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان، لە هەمان کات دا لە بیری ئەوەش دا بوون کە لە ڕێگەی بنیاتنانی میدیای جۆراو جۆر بە دروشمی بریسکە دار وماستاوی پڕ لە قەزوان کەم و کورتیەکانیان داپۆشن و بەرچاوی بینەر تەڵخ بکەن. بۆ نمونە کە بۆ تەنها بیست خولەک گوێبیست و تەماشاڤانی هێرۆساتەکەی لە مەڕ مەیدانێ ماستاوان بیت، ئەوا بێگومان نۆزدە خولەک و نیوی گوێت لە دیدار و کۆبونەوەکانی ئەو سەرۆکەی کە خەڵاتی کۆمەڵگەی مسوڵمانانی هەیە وەکو باشترین جاش، لە چالاکیەکانی مەلای نێو کانیە ژنان و تاڵەبانیە پاشگرەکان و دیدارو کۆبونەوەکانی وەزیرە قوڕمیش کراوەکەی مافی مرۆڤ لە گەڵ نوێنەری ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان دا دفەبێت. ئەمەش بێگومان وای کردووە کە بینەران، خوێنەران یا بیسەرانی خۆشباوەڕی ڕاستگۆ لە کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکان (لە کاتێک دا کە لە کۆمەڵگا ئیسلامیەکان دا درۆ سەروەرە و سوێندی پی دەخورێت) دا بەری چاویان لە ئاست ڕاستیەکان دا تەم و مژێک دایبگرێت. ئەم دیاریدەیە بە خراپترین شێوە کاریگەری لە سەر متمانەی داواکارانی پەنابەری بەجێ دێڵێت و کۆمەڵێک خاڵ لە نامەی ڕەفزی داواکاریەکان دا خۆی زەق دەکاتەوە. وەکو :
لە هەرێمی کوردستان دا سیستەمێکی سیاسی دیموکراسیانە پیادە دەکرێ، سەروەری یاسا باڵایە،دادگاکان بێلایەنانە مامەڵە لە گەڵ تاکەکانی کۆمەڵ دا دەکەن ، حیزبەکان باشترین باوەشن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئارەزوومەندەکانیان، ی.ن.ک ئەندامێکی کارتۆنی (ببورن کارا) ی سۆسیالیست ئەنتەرناشناڵە و........هتد
بێ پێچ و پەناو زۆر قارەمانانە ئەم ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی یە لە ماوەی سەردانی نوێنەرەکانیان دا بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2008 دا، پەردەیان لە سەر هەندێک لە ڕاستیە شاراوەکان هەڵداوەتەوە. لەم ڕاپۆرتە دا مامەڵەی ئاساییشی هەر دوو حیزبە چەتەکان دژ بە هاووڵاتیانی بێتاوان بە قەدەر دڕندەیی ڕژێمی سەددامی باوکیان مەزندە کراوە و وەکو دوژمنێکی هەرە گەورەی سەدەی بیست و یەکی مافەکانی مرۆڤ پێناسەی بۆ کراوە.جا بۆیە من لێرەوە پێشنیارمە کە یان یەکێتی لە دروشمەکانی ناو لۆگۆکەی دا ووشەکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لاببات و خزم خزمێنە و دڕندەیی لە شوێنیان بەکاربێنێ یان هیوادارم کە بەرەی گەل و خەڵکی دڵسۆزی کوردپەروەر تەپڵ بە خەباتی پڕ لە شەرمەزاری و کۆشکی بنەماڵەیی و قەرەسوو هەڵگرە زەردباوەکانیان لێبدەن و ئەو درووشمە پیرۆزانەی کە بۆ هاتنەدییان دەریایەک لە خوێنی شەهیدانی لە سەر ڕژاوە، بخەنە بواری پڕاکتیکیەوە.
شان بە شانی نیشاندانی تیرۆر و تۆقاندن وەکو سەرەکیترین کاری ئاساییش، ناوی دەزگاکانی بەدناوتر لە دەزگای ئیستیخباراتی حیزبی بەعسی تۆپیو، هەردوو دەزگای زانیاری و پاراستن هێنراوەو کەمێکیش پەردە لە سەر ڕووی رەشی پاڤێڵ لوت پاپا و مەسروووووووورە گانگستەری ترسنۆک، هەڵدراوەتەوە.
بە شێوەیەکی گشتی، لەم ڕاپۆرتە دا پاشی پێشەکیەکی کورت ، باس لە باکگراوندی ئاساییش و خزمخزمێنەو نەخۆشیە باوەکەی کوردەواری(ژن بە ژنە) و نەبوونی شەفافیەت و نادادپەروەری دادگا و لاوازی ڕۆڵی پارێزەر لە پڕۆسەی دادگاییەکان دا کراوە کە چۆن دەستیان لە بینەقاقای چارەنووسی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی باشوور توند گیر کردووە. باس لە هەموو دیاریدەکانی وەکوو بێ سەروو شوێن کردنی بە بێ هۆ و هەرەشەکردن بە هەموو جۆرەکانیەوە لە سەر ئازادی ڕا دەربڕین و چەوساندنەوەو ئەنجامدانی تاوانی نامرۆڤانە بەرامبەر ڕەگەزی مێیینە و هتد دەکات. بێگووما‌ن لە کۆتایی باسی هەر بڕگەیەکیش دا رێگەچارەی پیشانی حکومەتی هەرێم داوە! ئەوەیە خۆشباوەڕ ! ئاخر نازانن ئەو حکومەت و پاڕلەمانە تەنها کارتۆنین؟!بێگومان با، بەڵام تۆ بڵێی گەندەڵچیەکان لە دووای هەڵبژاردن کوونەمشکیان لێ نەبنە قەیسەری ؟!
خوینەرانی بەڕێز، لێرەدا من ئارەزوومە کە ڕاستی یەکێک لە کەیسەکانتان لە دووتوێی ئەم ڕاپۆرتە دا بۆ وەرگێڕمە سەر کوردی ‌بەڵام لە بەر ڕوشاندنی کەسایەتی تاوانلێکراو ناتوانم ناو بخەمە بەردەست. بۆ ئەوی خۆتان بڕیار لا سەر بەدڕەوشتی و بەزاندنی سنووری دڕندەیی و بی ئەخلاقی سەرانی ئاساییشی حکوومەتی بنەماڵەکان بدەن. کەیسەکە بەم شێوەیە دەست پێدەکات:
((ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی زۆر نیگەرانە بەوەی کە لەوانەیە چەندەها کەس لە سەرە گرتن بۆ مەرگ دا بە دەروازەی دادگایەکی دادپەروەرانە دا تێنەپەڕیبن. لە ماوەی سەردانی نوێنەرانی ئەم ڕێکخراوەدا بۆ هەرێمی کوردستان چاوپێکەوتنیان لە گەڵ کوڕێکی گەنج دا کە لە سەرەی مەرگدا بووە لە زیندانی ئەلمەهەتەی هەولێر دا، سازداوە. لە میانەی چاوپێکەوتنەکەی دا سکاڵای ئەوەی کردبوو کە چۆن تێیهەڵدراوەو زۆر ئازاری دراوە لە گرتووخانەیەک دا و پاشان لە لایەن پڕۆسەی دادگاییەکی دەستکردی کارتۆنیەوە سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەرچووە. ئەو کە دووکاندارێکی تەمەن 26 ساڵی خەڵکی هەولێر و خێزاندار ی خاوەن منداڵێک بووە . لە 21.08.2004 دا لە دووکانەکەی خۆی دا گیراوە. ئەو پێشدا ئەندامێکی جەماعە الاسلامیە بووە بەڵام بە گوێرەی ئەوەی کە باسدەکرێت پێش گیرانەکەی پەیوەندی پێیانەوە نەماوە. پێنج چەکداری پیاو کە چواریان بە جلی هاووڵاتی ئاساییەوە و پێنجەمیان بە جل و بەرگی سەربازیەوە کاژێر 9:30 شەو هەڵدەکوتنە سەر دووکانەکەی و داوای ناسنامەی لێدەکەن. پێی نابێ ، ئەوانیش داوای لێ دەکەن کە لەگەڵیان دا بچێتە ئاسایشی گشتی. کاتێک کە لە دووکانەکەی دەچێتە دەرەوە دەبینێت کە زیاتر لە بیست سەرباز بە بەرگی سەربازیەوە لە سێ ئۆتۆمبێل دان و دەوریان داوە. چەکدارەکان یەکسەر دەستی لە پشتیەوە دەبەستن و چاوبەستیشی دەکەن و دەیبەنە گرتووخانەیەکی نهێنی، کە لە پاشاندا بۆی دەردەکەوێت کە ئەوە شوێنێکی ڕەسمی نیەو تەنها بینای ماڵێکە. جەلادێک پرسیاری ئەوەی ئاڕاستە دەکات کە ئەو پێشتر ئەندامی ئەنسار ی ئیسلام بووە؟لە وەڵام دا دەڵێ نا. پاشی ئەوەی کە دووبارە و دەبارە هەمان پرسیاری لێدەکرێتەوە، ئەویش هەر پاکانە لەو تۆمەتە دەکات ،لە ئەنجام دا دەدرێتە بەر زللە و مست. لە دووایی دا نزیکی نیوە شەو جەلادێکی تر هەمان پرسیارەکانی پێشووی ئاڕاستە دەکاتەوە ئەویش لە ترسان دا دەڵێت بەڵی کە ئەندام بووە ، هەر یەکسەر کۆمەڵێک پرسیاری یەک لە دووای یەکی لێدەکرێ‌ سەبارەت بە ئەنسار. بۆ ڕۆژی داهاتوو، سەرلەبەیانیەکەی جەلادەکە پێی دەڵێت کە دوو پەلاماری خۆکووژی زۆر لێکچوو لە هەولێر لە فێبریوەری 2004 دا کرابوو و باوەڕ وایە کە ئەو دەستی تێدا هەبووبێت بەڵام بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک. ئەمیش هەر تێوەگلانێکی لەم شێوەیە رەت دەکاتەوە. لە ڕاپۆرتەکان دا وا دەردەکەوێت کە ناوبراو باس لە چۆنیەتی شێوازی ئەشکەنچە دانەکانی دەکات کە چۆن بە کێبل لە لەشی و بە هەڵواسراوی لە بنی پێی دراوە، چۆنیەتی کارەبا لێدانی و هەروەها چۆن بە زەبری هێز قورسایی پێ هەڵگیراوە و لە ڕێگای هێدفۆنەوە گوێ پی لە مۆسیقای لە ڕاددە بەدەر دەنگ بەرز گیراوە. هەتا بۆ چەند جارێکیش وەکو دەربڕینی نارەزایی مان لە خواردن و خواردنەوە دەگرێت ،باس لەوە دەکات کە چۆن چارێک ئەفسەرێکی ئاساییش چەک دەخاتە سەر سەری و دەیەوێت بە زۆر وای لێبکات کە دان بە تاوانی هاوکاریکردنی تیرۆریستە خۆکوژەکان دا بنێ. لە ڕۆژی شەشەمی دەستبەسەریەکەی دا هاوسەرەکەشی دێنن و لە زوورێکی تەنیشت خۆی دا دەستبەسەری دەکەن و هەڕەشەی ئەوەی لێدەکەن کە دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر ئەگەر ئەم هێشتا ملکەچی دان بە تاوانە داسەپێنراوەکەی نەبێت. سەرەنجام ئەویش ڕازی دەبێت و هەموو دۆکیومێنتێکان لە بۆ واژوو دەکات تەنها لە پێناوی ئەوە دا کە خێزانەکەی ئەشکەنجە نەدرێت. کۆمەڵێک دۆکیومێنت کە ناوەڕۆکەکەی هەر زۆر نامۆیە بەو، بە پەنجەمۆریشەوە. بۆ ڕۆژی دووایی ئەو جەلادەی کە بە زەبری هێز دۆکیومێنتەکانی پێ واژوو دەکات دەگەڕێتەوە لای و پیاوێکی کە وەکو بەرپرسێکی پێناسی بۆ دەکرێت ، لە گەڵ دا دەبێت و داوای لێ دەکات ئەو قسانەی کە دوێنێ سەبارەت بە دانپێدانانەکەی کردوونی، دووبارەیان کاتەوە. ئەویش کە تازە کار لە کار ترازاوە دووبارە دەڵێت کە هاوکاری تیرۆریستەکانی کردووە، هەر یەکسەر بەرپرسی جەلادەکە واژوو لە سەر دۆکیومێنتێک دەکات. پاشی چەند ڕۆژێک بۆ ناوبراو دەردەکەوێت کە ئەو بەرپرسە لە ڕاستی دا حاکمی لێکۆڵینەوە بووە .
پاشی ئەوەی کە لە هەمان خانە دا بۆ ماوەی هەشت مانگ هەر بە دەستبەسەری دەمێنێتەوە بە تێکەڵاوی لە گەڵ کۆمەڵە دەستبەسەرێکی تر لە هەمان خانە و چەند خانەیەکی تەنیشتیان دا. لە شەوانە دا یەکجارر زۆر ئەشکەنجەدانی بەرگوێ دەکەوێت . شوێنەکە وا درووست کراوە کە لە زستان دا گەلێک ساردە. ئاماژەش بەوە دەکات کە جارێکیان بە هۆی نەخۆشیەوە چەند کاژێرێک لە نەخۆشخانە ماوەتەوە. پاشی ئەو هەموو سەرگوزشتانە لەو شوێنە نهێنیەوە دەگوازرێتەوە بۆ بارەگای ئاساییشی گشتی و پاشی مانگێک مانەوە لە لایەن کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوورەوە سەردانێکی دەکرێ. بۆ یەکەمجار و هەشت مانگ بە سەر تێپەڕینی دەستبەسەریەکەی دا ئینجا کەسو کاری سەردانی دەکەن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت کە تێیان گەیەنێت و بابەتی بەسەرهاتەکە یان بۆ ڕوون بکاتەوە. چونکە ئەفسەرێکی ئاساییشی بۆ تەرخان کراوە کە تەنها پاسەوانیەتی دەمی کردووە تا دڵنیا بێت لەوەی کە هیچ نەدرکێنێت. لە مانگی سێپتەمبەری 2005 دا دەگوازریتەوە بۆ زیندانی ئەقرە و لەوێدا دەیهێڵنەوە تا کاتی داخرانی نزیکەی دوو ساڵ بەر لە ئێستا. پاشان دووبارە دەگوازریتەوە بۆ ئاساییشی گشتی و63 ڕۆژ بەڕیدەکات و ئەوجار دەگوازریتەوە بۆ زیندانی شەقلاوە و بۆ پێنج مانگ دەهێڵرێتەوە لەوێندەرێ.
شایانی باسە. لەو ماوەیەی کە لە زیندانی ئاقرە بووە، لە 17.05.2006 دا پێیدەگووترێت کە دەیبەنە دادگا. ئەویش کە دەڵێ پارێزەرم نیەو پێی دەڵێن کە دادگا لە بۆت دابین دەکات. دادگاییەکە لە ژوورێکی بچوک دا بوو. بە شێوەیەک لە هەمو شتێک چووبایە لە شوێنی دادگا نەدەچوو. سێ دادوەری لێ دانیشتبوو. یەکێکیان بە ناوبراوی گوت کە بە هیچ شێوەیەک باس لە مانگرتنەکەی نەکات و پێداگری نەکات لە سەر ئەوەی کە کەیسەکەی تەنها هەڵبەستراوەو باسی نەبوونی پارێزەریش نەکات.پێی گوترابوو کە دادگا پارێزەری بۆ دابین کردووە کە لەوێندەرێ دانیشتبوو. ئامادەبووانی ناو هۆڵی دادگاکە جگە لە ناوبراو و ئەو پارێزەرەی کە پێشتر هەرگیز بە دیداری ئاشنا نەبوبو، و لە لایەن دادگاوە بۆی دابین کرابوو و سێ دادوەرەکان،پاشماوەکەی هەمووی ئەفسەرە جەلادەکانی ئاساییش دەبن. لە کاتێک دا کە ناوبراو دەیویست لە سەر مانگرتنەکەی بەردەوام بێت، جەلادەکەی دووەمیان پیلی دەگرێت و دەیباتە دەرەوە و پێی دەڵی کە دەبێ هەرچۆنێک بێت دان بە تۆمەتەکان دا بنێت!!!. دووای گێڕانەوەی بۆ ناو هۆڵی دادگاکە لە لایەن دادوەرەوە چەندین جار پرسیاری لێ دەکرێ و وێنەیەکی پیشان دەدرێت داخوا دەیناسێ؟بێگومان نەخێر.
سەرەنجام دوو ڕۆژ دوواتر دەیبەنەوە بەردەم پڕۆسێسی دادگاییکردنەکەو پاشی ئەوەی کە دادەوەر سزاکەی دەخوێنێتەوە، دەردەکەوێت کە سزای لە سێدارەدانی بەسەر دا دەسەپێنریت. هەرچەندە لە هەوڵێکی کارتۆنیانە دا پارێزەرەکەی دەیەوێت قسەو باسی خۆی هە‌بێت بەڵام لە ڕێگەی دادوەرەوە ڕێگەی ئەوەی پێ نادرێت. سەرەڕای ئەوەی کە ناوبراو تا ئێستاش لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ بەرزکردنەوەی داوای چاوپێیاخشاندنەوەکەی لە دژی ئەو بڕیارە نادادپەروەرەی کە دادگا کارتۆنیەکە داویەتی)).
لە کۆتایی دا نوسراوە پاشی ئەوەی کە ئەم ڕێکخراوە حکومەتی هەرێمی بەرەو ئەوە هانداوە کە چاو بە سزاکە دا بخشێنێتەوە و لە کەش و هەوایەکی دیموکراسیانەی بێلایەن دا لە لایەن دادگایەکەوە بە پێی ستانداردی نێودەوڵەتی بڕیاری لە سەر بدرێتەوە، بەڵام لە وەلامدا بە هیچ شێوەیەک باسی پڕۆگرێسی کەیسی ئەوی تێدا نەبووە.
ئاخر برادەرینە بڕوانن ئەوەیە مامەڵەی جەلادەکانی پاشماوەی بۆڕیچکەی زێرابی ئاشبەتاڵی 74 ی مەلا سیخور و بنەماڵەکەی دژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان. زۆرجار دەگوترێت کە عەرەب نەتەوەیەکی دواکەوتون! بەڵام دلنیام لەوەی کە دەسەڵات بدریتەوە بەعسیەکان(دیارە ئاراستەی بیری من بەرەوە ئەوە نیە کە ئەوان باشتر بن. هەرگیز نا)، ئەوا بەشی ئەوەندە باوەڕیان بە گۆڕان و نوێبوونەوە دەبێت کە مامەڵەکردنێکی ئاوها لە گەڵ دەستبەسەرێکی بێتاوان لە سەدەی بیستو یەک دا بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ دا ناگونجێت. ئەو شێوازی مامەڵەیە چەند وانەیەک بوون کە هەردوو بنەماڵە ڤایرۆساویەکەی تالەبانی و بارزانی و مەلای نێو کانیە ژنان و بەرپرسی سایتی چاوگێر و ئازاد علوج و هەمو قەرەسوهەڵگرەکانیان، لە قوتابخانەکەی سەددامی باوکی نەحلەتییانەوە فێرکراون!
پێویستە لە کۆتایی دا بگوترێ، ئەوەی کە جیگای قاقا لێدانەکەیە ئەوەیە کە ئاساییی گشتی وەڵامی نامەکەیان دابۆوەو نووسرابوو کە زانیاریەکان لە سەرچاوەی بێ بنەماوە وەرگیراون. پێموابێ برادەرانی ئەو دەزگایەش لە بەر نەخۆشیە درمەکە(پارەدزین)پێیان تاوان بووە کەمێک پارەی تێدا خەرج بکەن بۆ ئەوەی بە ڕوونی و بە تەواوی بۆیان بکرێتەوە کوردی لە لایەن وەرگێڕیکی باشەوە. ئاخر بێ بنەمایی چی؟؟ هەموو بڕگەکانی بە بەڵگەوە خراونەتە بەردەست. بەڵام ئەگەرێکی کەش ئەوەیە، لەوانەیە برادەرە وەرگێڕەکە لە بەر باری ئاسایشی خۆی و کەسوکاری نەیویستبێت %100 بۆیان بکاتەوە کوردی چونکە ترساوە لەوەی کە وەک پەندە کوردیەکە دەڵێت کە بە کەرەکەش نەوێرن کورتانەکە دادەکوتن! ئەم دیاریدە باوەش لە دەڤەری فسۆس پاڵەوانەکان دا بێگومان کۆپییەکی تەواوی مامەڵەی کارگوزارانی ڕژێمی بەعسی تۆپیو بوو لە گەڵ هەر کەسێکی بێدەسەڵات دا!
**(مەبەست لە دروستکردنی هاوکێشەیەکی هاوسەنگە بە کورتکراوەیی کە یەکسانی هەردوو بنەماڵەکەو سەددام ی تێدا بەدی بکرێت).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە