بۆ یه‌كه‌مجار لیستی مالیكی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتیدا پێكناهێنێت
Wednesday, 10/03/2010, 12:00
دوای بلاوبوونه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وت كه لیستی هاوپه‌یمانی ده‌نگه‌كانی زۆر كه‌مبۆته‌وه به‌وه‌ش ژماره‌ی كورسیه‌كانی بۆته نزیكه‌ی 40 كورسی ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریه‌كی سه‌لبی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر پۆسته‌كانی ئه‌و لیسته له به‌غدا.
له ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی مه‌ترسیدار بۆ لیستی هاوپه‌یمانی ئه‌وه‌بوو كه بۆ یه‌كه‌مجار كاندیدێكی لیسته‌كه‌ی مالیكی له‌لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند: پێناچێت لیستی ده‌وڵه‌تی قانون هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستاندا پێكپهێنێت چونكه ده‌نگه‌كانی ئه‌و لیستی كه‌مه‌و داواكاری و مه‌رجیشیان زۆره.
ئه‌و لێدوانه‌ی لیسته‌كه‌ی مالیكی ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه بۆ ده‌سته‌لاتی كورد چونكه پێگه‌ی له‌به‌غدا لاواز ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسیه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی له‌به‌رامبه‌ردا به‌هێزبوونی ئۆپۆزیسیۆن ده‌كرێت كورد ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كانی به‌غدا ببێته‌وه به‌مه‌رجێك سه‌رۆكی هه‌رێم بتوانێت لایه‌نگیری ئۆپۆزیسیۆنی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه ده‌سته‌ڵاتی كوردستان به‌خۆیدا بچێته‌وه كۆتایی به‌و گه‌نده‌ڵیه‌و نادادگه‌ریه بهێنرێت له كوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست