بۆ جارى سێیەم پەكەكە ئاگربەستى تاكلایەنەى درێژكردەوە
Wednesday, 02/09/2009, 12:00
وەك چاوەڕوان دەكرا سەرلەئێوارەى ڕۆژى سێشەممە موراد قەرەیلان سەرۆكى كونسەى ڕێڤەبەرى كۆماجڤاكێن كوردستان و كەسى یەكەمى پەكەكە لەبەیاننامەیەكدا هەڵوێستى پەكەكە ئاشكراكرد قەرەیلان لەبەیاننامەكەدا قەرەیلان دەڵێت بەپێویستمان زانى تاكۆتایى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز بۆ جارى سێیەم بێچالاكیبون درێژبكەینەوە ڕۆژى ئاشتى جیهانیش لەگەلانى جیهان پیرۆز دەكەم لەبەشێكى ترى بەیاننامەكەى قەرەیلان داهاتووە پێویستە توركیا گوێ لەداواكارى كوردان بگرێت قەرەیلان لەبەیاننامەكەدا سڵاوى بۆ بەشداربوانى میتنگى ئاشتى لەدیاربەكر نارد قەرەیلان ئەوەش بەبیر بەرپرسانى دەوڵەتى توركیا دەهێنیتەوە و دەڵێت ئێمە ئەوە بۆ جارى سێیەمە تاكلایەنە بێچالاكیبون ڕادەگەیەنین بەڵام توركیا بەبەردەوامى ئۆپەراسیۆن وەلامى دەست پێشخەریەكانمان دەداتەوە قەرەیلان قسە و لێدوانى بەرپرسانى توركیا لەمەڕ چارەسەرى كێشەى كورد بەبێبایەخ وەسف دەكات نمونەس بەلێدوانى وەزیرى ناوخۆى توركیا دەهێنێتەوە و دەڵێت لەلێدوانەكەیدا ئەوە دەردەكەوێت كەبەرەو دوا دەگەڕێنەوە نەك بیانەوێت كێشەى كورد چارەسەربكەن قەرەیلان دەڵێت وەزیرى ناوخۆى توركیا ئەوەى درنكاند كەئەوان دەیانەوێت بزوتنەوەى ئازادیخوازى گەلى كورد تەسفیە بكەن ئەوەیان لەبەرنامەدانیە دەستورى بنگەهى بگۆڕن لەبەشێكى ترى ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە كەتوركیا لەوكاتەوەى دروستبووە تائێستا سیاسەتى ئینكار و لەناوبردن و خەواندنى گەلى كوردى پەیڕەو كردووە لەبەشێكى ترى ئەو بەیاننامەیەدا قەرەیلان لەبارەى دەست بەسەرداگرتنى نەخشەى ڕێگاى عبداللە ئۆجەلان زۆر بەتوندى ڕەخنە لەتوركیا دەگرێت و دەڵێت لەكاتێك باسى چارەسەرى كێشەى كورد دەكەن لەلایەكى ترەوە نەخشەى ڕێگاى ڕێبەرى گەلى كورد دەست بەسەردادەگرن بەردەوامى بەهێرشەكانیان دەدەن قەرەیلان لەبەیاننامەكەیدا دێتە سەرباسى مامۆستاى هۆش مەزن بەتەمەن بچوك مەدیاى تەمەن 12ساڵى كەبەهۆى گوتنەوەى زمانى كوردى ڕووبەڕووى دادگا كراوەتەوە لەم كاتەدا پێكەنینمان بەهەنگاوەكانى دەوڵەتى توركیا دێت بۆ چارەسەرى كێشەى كورد قەرەیلان لەبەشێكى ترى بەیاننامەكەیدا دەڵێت ئێمە شەڕمان وەستاندووە بەڵام توركیا بەردەوامى بەچالاكیەكانى داوە بۆیە ئێمە ڕاى گشتى ئاگاداردەكەینەوە كەبەرپرسیارى هەر ڕووداوێكى نەخوزراو كەڕوویداوە یان ڕووبدات ئەوە دەوڵەتى توركیایە و ئێمە لێى بەرپرسیارنین قەرەیلان لەبەیاننامەكەیدا چەند ئامارێك بڵاودەكاتەوە لەوكاتەى كەبڕیارى بێچالاكیبونیان داوە لەوانە ئەنجامدانى 151جار توركیا ئۆپەراسیۆنى لەلایەن سوپاى توركیاوە شەهیدبوونى 54گەریلا چەندین سەربازى توركیش مردوونە قەرەیلان بەرپرسیاریەتى ڕووداوەكەى ئەم دواییەى شەمزینانى خستە ئەستۆى سوپاى توركیا قەرەیلان لەبەیاننامەكەیدا ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەبزوتنەوەكەى ئەوان پیرۆزى مانگى ڕەمەزان جەژن و ڕۆژى ئاشتى جیهانى لەبەرچاو دەگرێت بۆیە كەئیمرۆ وادەى دیاریكراو بۆ بێچالاكیبون كۆتایى دێت بەڵام ئێمە تا كۆتایى ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان بۆ جارى سێیەم بێچالاكیبون درێژدەكاتەوە لەكۆتایى بەیاننامەكەدا قەرەیلان دەڵێت ئێمە تادواى جەژن لەنزیكەوە سەیرى هەڵوێستەكانى بەرپرسانى دەوڵەتى تورك دەكەین ئەوكاتە نرخاندنى خۆمان بۆ ڕەوشى ئەوكات دەخەینە ڕوو ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست