کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وه‌فایی کادرێکی کۆمیته‌ی رۆژئاوایی چوارقوڕنه‌ بۆ که‌س و کاری شه‌هیدان

Wednesday, 14/03/2012, 12:00





شه‌هیدان سیمبولی ئازادین بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاوه‌کو ئه‌مرین قه‌رزاریانین ، گرفت له‌وه‌دایه‌ کادرانی ئیمرۆی پڕبێ ئه‌زمون له‌نێو حزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا وه‌ک بازرگان و پاره‌په‌یداکردن ماونه‌ته‌وه‌و مامه‌ڵه‌ ده‌که‌ن و تایبه‌ت له‌گه‌ڵ که‌س و کاری شه‌هیدان !!

سه‌یر له‌وه‌دایه‌ له‌سه‌روبه‌ندی یادی ڕاپه‌رین له‌شاری چوارقوڕنه له‌بری به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی که‌س وکارو خێزانه‌شه‌هیده‌کان و بۆ ‌گوێگرتن له‌ئازاره‌کانیان کادرانیان سه‌رقاڵی مامه‌ڵه‌ی زه‌وی کرین و فرۆشتنن..
له‌ڕۆژی یادی ڕاپه‌رین کادرێک به‌ناوی (ڕێبین سلام چاوشین) که‌پله‌که‌ی جێگری کۆمیته‌ی ڕۆژئاوایی چوارقوڕنه‌یه‌و پێشتر به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانیه‌وه‌ ‌توانی له‌ڕێگه‌ی حزبی گۆرانه‌وه‌ بێته‌ نێو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و ئه‌م پله‌یه‌ بۆخۆی وه‌ربگرێت و گوایه‌ ده‌رچووی زانکۆیه‌و خوێنده‌وارو گه‌نجه‌!! هه‌ڵساوه‌ داوا له‌‌هاوڵاتی (ئه‌نوه‌ر رسوڵخواز)ده‌کات که‌فه‌رمانی زه‌ویه‌که‌ی پێبفرۆشێت به‌ 20 گه‌ڵاو بێگومان له‌گه‌ڵ (ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ری) سه‌رۆک شاره‌وانی چوارقوڕنه‌ هاوڕێیه‌کی نزیکه‌یه‌تی بۆیه‌ دڵنیایه‌ ئه‌مره‌که‌ی بۆده‌کات‌ به‌زه‌وی ئه‌وه‌ش به‌کارهێنانی هاوڕێکانیه‌تی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خۆی !! ده‌یه‌وه‌ێ دوایی بیفرۆشنه‌وه‌و ئه‌وه‌ش قازانجێکی خه‌یاڵی ده‌بێت بۆکادرێک که‌تازه‌یه‌ بۆ ده‌ست پێکردنی ئه‌و کاره‌ ، ئه‌وه‌ش قازانجێکی شه‌خسی و زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ئۆرگانه‌کانی ئه‌م حزبه‌ی که‌کاری بۆ ده‌کات (ینک)..
مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌رین هه‌میشه‌ شانازی به‌م جۆره‌ کادرانه‌وه‌ ده‌کات بۆیه‌ پێویسته‌ بۆ ڕاستی ئه‌م جۆره‌ بوختانه‌یه‌ مه‌کته‌بی ڕێکخستن به‌دواداچون بکات تاوه‌کو شه‌هیدان مامه‌ڵه‌یان پێنه‌کرێت..
 
تێبینی: (شه‌هید ئه‌سعه‌د رسوڵخوازو شه‌هید برایم خواز) برایی خاوه‌ن زه‌ویه‌که‌ن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە