کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەخوا جوانە ئێران لە بەریتانیا نیگەرانە!!

Wednesday, 24/08/2011, 12:00


خەڵكى نەفس نزم وپڕ شەڕ وعەیب وعار هەردەم كە سەرنج دەدەنە دەوروبەرى خۆیان ئەگەر خەڵكەكە لەوان چاكتر وبآ گیروگرفت بن دڵیان شەق دەبات، لەبەر گرێی هەستكردن بە نزمى ونەگریسی خۆیان حەزدەكەن هەموو كەسێك وەك ئەوان بن تا ڕزگاریان بێت لە سوك سەرنجدانى خەڵك.
ڕژێمە دكتاتۆرەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست زۆر حەزیان بە هەواڵی گەندەڵیی وپشێوى وستەم لێكردنە لەو وڵاتانەى كا تا ئەو پەڕی ڕەچاوى مافی مرۆڤ دەكرێت..
ڕوداوەكانى ئەو دواییەى بەریتانیا كە لەسەر پێست ڕەشێكى جامایكى وقاچاغچى مادە هۆشبەرەكان ڕویدا كاتێك ویستى چەك بەكار بهێنێت لە دژى پۆلیس وئەوانیش كوشتیان لەلایەن چەند ڕژێمێكى سەقەت وستەمكار وەك ئێران وسوریا ولیبیا قۆزرایەوە گوایە بەریتانیا خەڵك دەچەوسێنێتەوە! هەموو كەسێك لێرە بژیت ئاگادارە چۆن نەرم ونیانى پۆلیسى بەریتانى لەگەڵ ئەو منداڵە لات وسەرسەریانەى سەر شەقامەكان خەڵكى بێزار كردوە، چونكە ئەو هەرزەكارانە هێندە جورئەتیان لەسەر خەڵك پەیدا كردوە ولەبەر ئاستى نزمى پەروەردەییان دەستدرێژى دەكەنە سەر ژن ومنداڵ وپیرەمێرد، من بە چاوى خۆم دیومە كۆمەڵێ هەرزەكارى پایسكیل سوار بە شەقازللە لە پیرەمێردێكى هەفتا ساڵەیان دەدا هەر بۆ خۆشی! ئەو لۆتی ولاتانە لە زۆربەى گەرەكە شەعبیەكان چەندین گانگ (گروپی چەتەییان) یان پێك هێناوە، لەگەڵ ئەو ڕوداوانە دەستى پێكرد ڕووى دزێوى خۆیان نیشاندا كەوتنە تاڵان وبڕینى ماڵی خەڵك، سەرۆك وەزیرانیش زۆر هەڵوێستێكى توندى نیشان دا بەرامبەر ئەو كاولكارانە وقسەى وایكرد كە هەموو سیستمى پەروەردەیی خستە ژێر پرسیار، بێگومان ئەوەش مایەى خۆشحاڵی زۆربەى خەڵكە بوو.
ئەوە هەمو چیرۆكەكە بوو كەچى ئێران هاوارى لىَ هەڵسا گوایە نگەرانە لەمەر پێشێل كردنى مافی مرۆڤ لەلایەن حكومەتى بەریتانیا وئێران ئامادەیە لیژنەى سۆراغكردنى ڕاستیەكان بنێرێت بۆ بەریتانیا!!!
لە هەمووى خۆشتر فەرماندەى گشتى هێزەكانى بەسیج ى ئێرانى گووتى: (كەتیبەكانى عاشورا وزەهرا ئامادەن بچن بۆ بەریتانیا بۆ پاراستنى ئەمن وئاسایشى ئەو وڵاتە)!! ئەمەو چەندین لێدوانى ناعەقلانى تر. ئێران بەو لێدوانانە دەیەوێت تۆڵەى خۆی لەو وڵاتانە بكاتەوە كاتێك بە دڕەندەترین شێوە خەڵكى سەركوت كرد لە خۆپیشاندانەكان، وسەدان قوربانى كوژران بە دەستى حزب اللە یاكان وپاسدارەكان، دەیەوێت ئەو خۆپیشاندان وناڕەزاییە سەرتاسەریە سیاسیانە بشوبهێنێت بە كردەوە كاولكارەكانى ژمارەیەكى كەم لە چەتە ولۆتیى وتاڵانچی ودزەكان.
قەزافیش كە لە دوا رۆژەكانى تەمەنى رژێمەكەیدایە بۆ وەڵامدانەوەى تاوانى پشت بەستنى بە مورتەزەقە وكرێگرتەى بێگانى لە تەلەفزیۆنى ڕەسمى خۆیان دەیڤید كامیرۆن یان تاۆمەتبار كرد بە هێنانى مورتەزەقەى ئێرلەندى وسكوتلەندى بۆ كوشتنى شۆڕشگێرەكانى لەندەن!!!
لەوەش نوكتەتر لە هەواڵێكى بەپەلە نوسیبویان: "ثوار بريطانيا على مشارف ليفربول في معارك كر و فر مع كتائب كاميرون ومرتزقة من ايرلندا واسكتلندا... الله أكبر"..
واته‌: (شۆڕشگێرەكانى بەریتانیا لە تخوبی لیڤەرپول دان لە شەڕى كەڕ وفەردا لە دژى كەتیبەكانى كامیرۆن ومورتەزیقەكان ... الله ئەكبەر)!!!
وتەبێژى وەزارتى دەرەوە گوتى (دەبێت كامیرۆن بڕوا) (یجب على كامیرون ان یرحل)!!! بۆ كوآ؟!
سوریاش هەر خەریكى نیشاندانى ڕوداوەكان بوون گوایە پۆلیسى بەریتانى وەك شەبیحەكانى ئەوان خەڵك سەركوت دەكەن! ئەوە بێجگە لە هێنانى دەیان زوڕناژەنى بەعسی بۆ شیكاركردنى وەزعەكە، ووا قسەیان دەكرد دەتوت هیچى نەماوە بەریتانیا وەك سوریا بڕوخێت.
لەبیرمە كە ئابڕوچونێكى گەندەڵى چەند پەرلەمانتارێكى بەریتانیا زۆر بە گەرمى پێشوازی لێكرا لە وڵاتە گەندەڵەكان، ولە كوردستانیش بە حەماسەتەوە گەندەڵەكان پێشوازیان لێكرد بۆ ئەوەى بسەلمێنن ئەوانیش وەكو ئێمە گەندەڵن وكەس لە كەس باشتر نیە!!

19/8/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە