خۆپیشاندان و کوشتنمان ...!
Sunday, 05/01/2014, 12:00
له چرکه ساتی دوای راپه رینی ئازاری ۱۹۹۱وه و،له وکاته وه ی ناسیونالیزمی
کورد شانسی وه رگرتنی ده سه ڵاتی پیبرا ...خه لکی کوردستان که وتونه ته
به رهیرشی مافیاکانی شاخ و به ئاره زووی خۆیان تیرۆر ده که ن .ده ستدریژی
ده که نه سه رماف و ئازادیه کانمان ،ده نگیکی ناره زایه تی نه بوو به
رهیرشی هۆفیانه ی سه رانی بزووتنه وه ی کوردایه تی نه که وتبیت
.خۆپیشاندانیک نه بوو شه هیدو بریندارو زیندانی کردنی لئ نه که ویته وه
...بیست و دووساله ،له سه ر ژیانی کوله مه رگی ئیمه کۆشک و ته لاره
کانیان ده گه یه ننه هه وره کان و بانکه کانی خۆرئاوایان ته ژی کردوه له
پاره ی دزراوی وی میلله ت ...بیست و دووساله ده ست دریژی
ده که نه سه رژنان و ئیغتسابیان ده که ن و دواتر به دبه ختیان ده که ن
..بیست و دووساله ئازادی خوازان و ده نگه نارازیه کان ریگای هات و نه
هاتی هانده ران ده گرنه به روو سه دانیان بوونه خۆراکی ده ریاو قوربانی
فیشه که کانی پاسه وانانی سنوور ...ئه وانیش هه رخه ریکی رازانه وه ی عه
رشی زیرپۆشیانن و شه وه سورو له زه تاویه کانیان به رئ ده که ن ... ئیمه
ش هه رخه ریکین دوای تیرۆر کردنی رۆژنامه نووسیک ،یان شه هیدکردنی
خۆپیشانده ریک .رۆژی دوایی گردبونه وه یه ک سازده که ین و چه ند ئینشایه
ک ده خوینینه وه و چه ند ووینه یه ک ده گرین ،له رۆژنامه و تۆره کۆمه
ڵایه تیه کان بڵاوی ده که ینه وه بۆئه وه ی پیشانی بده ین که نارازین و
دواتر ده رۆینه ماله وه و چاوه روانی قوربانی یه کی تر ده که ین و هه مان
سیناریۆی پیشوی بۆ دووباره ده که ینه وه له کۆل خۆمانی ده که ینه وه و ده
یسپیرین به لیژنه و سه روه ری یاسا. ئه وانیش هه فته ی یه که م ده لین سه
ره داومان ده ست که وتوه و له ژیریشه وه ده چنه لای که سوکاری قوربانی و
ده یانه ویت به پاره سولح بکه ن و دۆسیه که دابخه ن ...گه ر ده نگ هه بوو
ده لین تاوانبارانمان ده ستگیر کردووه و له ژیر لیکۆلینه وه دایه و ئیتر
بازاری میدیای پیگه رم ده کریت و کیشه ئه سلی و تاوانیاری ئه سلی به
قودره تی قادر بیر ده چیته وه و ،وورده وورده کیشه کا خاو ده بیته وه ده
بیته یادی سالانه قوربانی یه که... به راستی گه مژه ییه باوه ربه لیژنه ی
لیکۆلینه وه و دادگای جه لاد بکه یت و چاوه روان بیت تاوانبارت بۆسزابدات
.ده سه ڵاتی کوردایه تی ده ریایه خوینی نارازی و ره خنه گران و رۆژنامه
نووسانی رشتووه.شاروشارۆچکه یه ک نه ماوه شه قامه کانی به خوین سورنه که
ن .ده نگیکی ناره زایی راسته قینه و ئازادی خواز نه ماوه له سایه ده سه
ڵاتی مافیای هه ردوو بنه ماله دا سوکایه تی به که رامه ت و ئینسانیه تی
نه کرابیت ،یان تیرۆر کراوه ،یاخودناچار به هه لهاتن کراوه.. ئیتر
نازانین میدیای ئه هلی و معاره زه بۆچی ده یانه ویت خه لکی بخه نه
ناوگیژاوی سه روه ری به ناویاساو لیژنه ی لیکۆلینه وه ... بامیدیای ئه
هلی و معاره زه بۆمان بسه لمین دادگای بزووتنه وه ی کوردایه تی چه
ندتاوانباری بکوژی رۆژنامه نووسان و ئازادی خوازان و خۆپیشانده رانی
سزاداوه ... کام به رپرسی بزووتنه وه ی کوردایه تی سزای زیندانی به سه
ردا سه پینراوه ،له پای کرده وه کانی .کاری دادگاو لیژنه ی لیکۆلینه وه
،ته نها په رده پۆشکردنی تاوان و تاوانبارانه و سزادانی خه لکی کوردستانه
.. کاتی ئه وه یه معاره زه و میدیای ئه هلی واز له ئینشانووسی و
بڵاوکردنه وه ی هه واله کانی ده سه ڵات بین و توره یی خه لک خامۆش نه که
نه وه... ده سه ڵاتی مافیای کوردی هه رچی تاوانی نامرۆفانه هه یه دژ به
خه لکی کوردستان ئه نجامی داوه و هه میشه شه رعیه تیشی داوه به کاره
درندانه کانی...کاتیک به لته چیه کانی لقی چواری بنه ماله ی به رزانی
خۆپیشانده رانی ۱۷ی شوباتیان خه لتانی خوین کرد سه رانی بنه ماله شه رعیه
تیان دا به کوشتنی گه نجان و ده یان ووت ئه وه ی به ردی هاویشتوه،له گه ل
بکوژه کان به یه که وه دادگایی بکرین ،هه لبه ت سه رانی بنه ماله ی تاله
بانیش به هه مان شیوازی هاوپه یمانه که یان مامه له له گه ل خۆپیشاندان و
بکوژانی خۆپیشانده روو رۆژنامه نووسان ده کات ..ئیستاشی له گه ل بیت
بکوژانیان ته سلیمی دادگا نه کرد که وا بۆسئ سال ده چیت ...بۆیه ئیتر ئه
وانه ی خۆش باوه ریه کیان به بوونی یاساهه یه ،جگه له گه مژه یی و نه
زانی هیچیان ده ست ناکه ویت...ئه گه رسه رانی مافیای کوردی بکوژانی
خۆپیشاندان و تیرۆری رۆژنامه نووسان سزابده ن ،به دلنیایی رۆژیان ئاواده
بیت و که سیان ده ست ناکه ویت پاسیان بکات و په رده پۆشی تاوانه کانیان
بکات ،بۆیه تاکه ریگای به رده م خه لکی کوردستان راپه رین و کۆتایی
هینانه به و ده سه ڵاته مافیایه ی کوردستان،هه رپاساو هینانه وه یه ک
بۆچاکسازی ،جگه له خۆخه له تاندن هیچی ترنی یه ،ئه وده سه ڵاته جومگه یه
کی نه ماوه غه رقی تاوان و گه نده لی و داوین پیسی نه بووبیت ...کام
ئاسایش و پۆلیس و پیشمه رگه و به ناو دژه تیرۆرو زانیاری و پاراست چاک ده
که یت ،ئه وان راهینراون به وه ی ئه وه ی ملکه چی ئه و دووبنه ماله یه نه
بیت شایسته ی ژیان نی یه و کرده وه کانیان ،له بیست و دووسالی رابوردودا
شاهیدی ئه وراستی یه یه ،که ئه وپیک هاتانه هیزی ئاماده ن بۆکوشتن و سه
رکوتی خه لکی کوردستان ...ئه گه روانی یه چه ندیان ده ستیان له کارکیشایه
وه و رایگه یاند من ئاماده نیم له پیناوی گه نده لی و تاوانه کانتاندا ته
قه له خۆپیشانده ران بکه م ...بۆیه هه رپاساو هینانه وه یه ک بۆچاکسازی
دریژه دانه به تاوانه کانی بزووتنه وه ی کوردایه ...کاتی به یاننامه و
ئیدانه کردن و ووینه گرتن و چاوپیکه وتنی ته له فیزیۆنی به سه
رچوو...ریگای راست و دروستی خه لکی کوردستان کۆتایی هینانه به و ده سه
ڵاته و گه یشتنه به ماف و ئازادیه کان .
هۆله ندا
5/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست