خەمە قوولەکانى پەرورەدە لەگەرمیان تاکەى دووبارە دەبنەوە ...
Sunday, 13/10/2013, 12:00
1988 بینراوە
١_ سسەرپەشتیارە بی سەرپەرشتەکان :
لەسەرەتاى هەموو سالیکى نوى خویندن دا ، دەمەقالەومشتومرى گواستنەوە ودامەزراندن وبەدیل وبی بەدیل وتەنێیب وئیمزاى فەرمانى کارگیرى لەنیوان سەرپەرشتیاران وماموستایان دەست پیدەکات ، ئەم کیشە وقەیرانە زەقانە هەر بەهەلواسراوى دەمنیتەوە ، تاوەکو ئەم ساتەش لایەنیکى پەیوەندیدار یاخود بەرپرسیکى پەرورەدە یاخود وەزیریک نیە خەمى ئەم کیشانە بخوات ، واتا تائەندازەیەک چارەسەریکى ریشەیى وبنەرەتى بۆبکات ، هەموو وەسیلەوهۆکارەکانى ئەم کیشانە بەداخەوە دراوەتە دەست کۆمەلیک بەناو سەرپەرشتیارى پەرورەدەبى نەفام کەبەئارەزووى خۆیان یارى بەموقەدەسات وبەها وقیەمى کەسیتى ماموستا دەکەن ، بەبپیى میزاج وحەزى خویان مامەلە لەگەل ماموستادا دەکەن ، هەندیکیان ژنانین تەنها بۆماموستەکچەکان کاردەکەن ، ئەوەى ناوى ناسک بیت وەکو (هەستى ، هەستیار ، شیلان ، شینى ، ئەڤین ، لانە ، خەندە ..هتد) ئەوا نەک تەنها کارەکەى بۆئەنجام دەدەن بەلکو ئامادەى خویان بۆپیشان دەدەن کەهەرکاتیک کاریکیان هەبوو لەخزمەتى دان (تف لەشەرەفتان) ، پێچەوانەکەشى راستە ئەگەر عەبدولکەریم یافەتاح یا ئیبراهیم یا حەسەن یا قانع یا قحگان ناویک کارى پییان بکەویت نەک کارەکەى بۆناکەن هەر لاشى لیناکەنەوە .. هەندیکیان هەر بۆخزم ودۆست وکەس وکارى خۆیان کاردەکەن ، چاویان بەکسى نامۆ وغەریب ونەناس دا هەلنایەت ، هەندیکیان بەپی جەوى تایبەتى خوى کاردەکات ، دلى خۆش بیت مامەلەکەت بۆتەواو دەکات بەلام ئەگەر لەمالەوە کیشەى بیت یاخود هەر گرفتیکى شەخێى بیت ئەوا رق وتوورەبوونى خۆى بەسەر بەرامبەرکەى دا کەماموستاکەیە دەیریژیت لەکاتیکدا ماموستاکە هیچ پەیوەندى بەوکیشەوەنیە ، هەندیکیان بەنامەیەکى موبایک کار بۆماموستایەکى ناسراو دەکەن ، بەلام هەندیکیان سەد جار بچو مالیان لەهەر کوییەک بیت ریسوات دەکەن ؟؟ ئەمەیە مەملەکەتى جەنگەل گەرایى وجەهالەتگەرایى وهەمەجیەتگەرایى ... کەى بیت پەروەردە بگەریتەوە ریرەوە ئاساییەکەى خۆى واتا بەدامو دەزگا بکریت وبەبی موسسات کاربکات وبی لایەنانە ویاساییانە کارەکانى راپەرینیت کەى بیت .. کەى بیت .. کەى بیت ..
٢- كڵاوه سیاسیه‌كان كه‌ی لاده‌برێن!
به‌داخه‌وه له‌گه‌رمیان تازه به‌تازه له‌بری ئه‌وه‌ی ناوی زانستی و رۆشنبیری و مه‌عریفی و ئه‌ده‌بی و فیكری له‌قوتابخانه و خوێندنگاكان و ده‌زگا مه‌عریفیه‌كان لێبنێن، كه‌چی ناوی به‌رپرسێكی سیاسی یاخود كاربه‌ده‌ستێكی حیزبی یاخود "بهناوشههیدێك" پێوه ده‌نوسێنن!
پێم باشه له دو روانگه‌وه ئه‌م ناولێنانه سیاسی و حیزبیه‌ی سه‌ر قوتابخانه‌كان شیبكه‌مه‌وه، یه‌كه‌م ناولێنانی سیاسی پێ ده‌چێت له‌ئاینده‌دا بكه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی شاڵاوی نه‌وه‌ی نوێی جه‌ماوه‌ر واتا زۆری كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان له‌سه‌رده‌مێكی دیاریكراوی مێژوییدا رۆڵیان له‌به‌رچاوه، پێی ده‌چێت سبه‌ینێ سه‌رجه‌م ناوه قوتعه حیزبیه‌كانی سه‌ر دیواری مه‌كته‌ب و خوێندنگاكانی ئێمه‌ش به به‌ردبارانی خوێندكاره‌كان بقوپێندرێنهوه؟! مه‌ودایی ناولێنانی حیزبی و سیاسی له‌بری ناوی مه‌عریفی كورت و كاتیه‌و بۆماوه‌یه‌كی دیاریكراوه، چونكه له‌دونیای سیاسه‌تدا هێزێك نیه تائه‌به‌د حوكم بكات، ئه‌مه‌ش ناولێنانی سیاسی ده‌زگا مه‌عریفیه‌كان و ته‌نانه‌ت شوێنه گشتیه‌كانیش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه؟ كه‌واته له‌بری ناوی سیاسی باشتروایه ناوی مرۆڤ گه‌لێكی رۆشنبیر وشاعیر ونوسه‌ر و كوردپه‌روه‌ر و ئه‌دیب و بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفێكی جیهانی و رۆماننوسێكی لێبنرێت، جونكه ته‌عبیر له‌وه ده‌كات ئه‌و شوێنه جێگه‌ی خوێندن و مه‌عریفه و زانسته نه‌ك باره‌گایه‌ك بێت و له‌لایه‌ن شه‌هیده‌كانی فڵان پارت و فیسار بنه‌ماڵه و فڵان ناوچه‌وه و فیسار شه‌خسه‌وه مۆنۆپۆڵ كرابێت!
دوه‌م هه‌مو سیاسه‌توان و به‌رپرس و شه‌هیدێكی حیزبی و سیاسی، چ مردو یا زیندو دوژمنێكی ناوخۆیی هه‌یه، بۆ نمونه له‌گه‌رمیان دا نه‌مانبینیوه كه قوتابخایهك به‌ناوی شه‌هیدێكی ناوچه‌ی زه‌رد لێبنرێت یاخود له‌بادینان به‌ناوی شه‌هیدێكی ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ناولێنانی قوتابخانه‌كان به‌ناوی شه‌هیدانی حیزبه‌وه و مه‌به‌ست لێی ته‌نها دروستكردنی ململانێیه‌كی سیاسیه به‌ده‌ر له‌وه‌ش له‌ناوخودی ریزه‌كانی یه‌كێك له‌هه‌ردو حیزبه‌كانیش دا ململانێ و دژایه‌تی و ناكۆكی كه‌سێتی و بنه‌ماڵه‌یش هه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ناوی كه‌سانێكی شایسته و خه‌باتكه‌ر و دڵسۆزی نه‌ته‌وه په‌راوێز ده‌خه‌ن! بۆ ده‌ربازبون له‌م گرفت و ناكۆكیه قوڵه پێویسته ناوی زانستی بۆ دامودهزگاو دامه‌زراوه‌یی زانستی و ناوی سیاسیش بۆ ده‌زگا وهۆڵ و خانه و یانه‌ی سیاسییه‌كان لێبنرێت؟!
٣- درزه شەقبووەکانى دیوارەکان
دوێنی خوێندكاره‌كان ئاوی زێرابیان ده‌خوارد، ئه‌مڕۆ دیواره‌كانی په‌روه‌رده درزیان تێده‌كه‌وێت، سبه‌ینێ كتێبه‌كانی مه‌نهه‌ج به‌كۆمه‌ڵ ده‌سوتێنرێن! كه‌شتیگه‌لی په‌روه‌رده له‌كوردستان دا خنكاوه پێویستی بهههوڵێكه بۆ ده‌ربازبون له‌قه‌یرانه‌كان، به‌داخه‌وه وەزیری په‌روه‌رده له‌دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا له‌دوای بیست و یه‌ك ساڵ بون، ئێستا ده‌ڵێت "ئه‌و بودجه‌یه‌ی په‌روه‌رده پێویستێتی تائێستا بۆی دابین نه‌كراوه" به‌بۆچونی ئێمه كاتێك دابین ده‌كرێ كه یه‌ك به‌یه‌كی دیواری مه‌كته‌به‌كان به‌سه‌ر خوێندكاره‌كان دا ده‌ڕوخێت؟ به‌داخه‌وه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئه‌گه‌ر شته بێ گیانه‌كانی وه‌كو دیوار هاتنه قسه ئه‌وا چیدی بواری گفتوگۆ نامێنێ، به‌ڵكو ساتی شه‌رمه‌زاریی و ئاره‌ق رشتنی به‌رپرسانه، ساتی به‌خۆداچونه‌وه و به‌خه‌به‌رهێنانه‌وه و راچڵه‌كاندنی ویژدانه؟!
كاتێك دیواره‌كانی خوێندنگاكانی هه‌ڵه‌بجه وكفری و سه‌یدسادق و ناحیه‌ی رزگاری و گرده گۆزینه و ساڵح ئاغا و..هتد درزی گه‌وره و كه‌لێنی ئاشكرای تێده‌كه‌وێت و رێگه خۆشده‌كه‌ن بۆ روخاندنیان به‌سه‌ر خوێندكاره‌كاندا خۆی له‌خۆیدا هیچ نین، جگه له‌دانانی نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر ویژدان و ئه‌خلاقی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و یه‌كێتی مامۆستایان، چونكه ئه‌م ده‌زگایانه له‌ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كدا نه‌یانتوانیوه بچوكترین كێشه‌كانی په‌روه‌رده چاره‌سه‌ر بكه‌ن جا چ كێشه و گرفته گه‌وره‌كان، بۆیه درزبون و روخاندنی دیواره‌كان به‌مانایی خراپبون و وێرانهبونی بینایه‌كان نایه‌ت، به‌مانایی ئه‌وه نایه‌ت كه دیواره‌كان كۆنن و پێویسته نۆژه‌ن بكرێنه‌وه، به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه خوێندكاره‌كانمان ئاژاوه‌گێڕن و كه‌ره‌سته‌ی بیناكانیان وێران كردوه، به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه مامۆستاكانمان خهمساردبونه و به‌جوانی بیناكه‌یان نه‌پاراستوه، به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه خزمه‌تگوزاره‌كان و پاسه‌وانه‌كان ئاگایان لێنه‌بوه و خه‌میان نه‌خواردوه به‌مانای هه‌مو ئه‌مانه نایه‌ت! به‌ڵكو به‌مانای داڕمانی ئه‌خلاقی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و مه‌عریفی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دێت؟! چونكه له‌ماوه‌ی 21 ساڵی بونی دا نه‌یتوانیوه كێشه ستراتیژیی و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده چاره‌سه‌ربكات یاخود لای كه‌می بینای خوێندنگاكان له‌ڕوخان و درز بونی دیواره‌كان بپارێزێت!
٤- ونبونی پسپۆرایه‌تی
له‌نێو رێبازی په‌روه‌رده‌یی و میتۆدی وانه‌وتنه‌وه‌دا و زانست و مه‌عریفه‌ش دا شتێك نیه به‌ناوی عاتیفه و سۆز و به‌زه‌یی و پیاوەتی و له‌به‌رئه‌م و له‌به‌ر ئه‌و یاخود قه‌یدی ناكا و گوناهه و به‌س ئه‌مجاره؟! چونكه ئه‌مه جۆرێكه له‌عورف و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی خودی مرۆڤه‌كان، مه‌به‌ستمان له‌م وته‌یه ئه‌وه‌یه كه زۆرجار مامۆستایه‌ك له‌به‌ر بهزهیبون بهخوێندكارهكان و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی و رازیكردنی سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و وانانه‌ی كه‌تیایدا پسپۆرایه‌تی نیه یاخود زانیارییه‌كی ئه‌وتۆی نیه، له‌كاتێكدا هه‌ست به‌وه ناكات کە له‌رێگه‌ی وتنه‌وه‌ی ئه‌م وانانه‌وه كوفرێكی مه‌عریفی گه‌وره ده‌كات و زانیاری و راهێنانه‌كانی ناو مه‌نهه‌جه‌كه وه‌كو پێویست ناگه‌یه‌نێته ئاستی تێگه‌یشنی خوێندكاران.
زۆرێك له‌مامۆستایان پسپۆرایه‌تی و پۆسپۆڕی خۆیان له‌ئه‌مڕۆی سیستمی پهروەردهدا له‌بیركردوه یاخود له‌بیریان بردوه‌ته‌وه، نمونه به چ حه‌قێك ره‌وایه پسپۆری مێژو وانه‌ی جوگرافی بڵێته‌وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، یاخود عه‌ره‌بی وانه‌ی ئایین بڵێته‌وه، مامۆستای مێژو بێباكانه هه‌ستاوه بهوانهوتنهوهی كۆمپیوته‌ر و مافی مرۆڤ و هونه‌ر و ئایین و فه‌لسه‌فه و كۆمه‌ڵناسی ... هتد، مامۆستایه‌ك هه‌رسێ وانه‌ی فیزیا و كیمیا و زینده‌وه‌ر پێكه‌وه دەڵێتەوە له‌كاتێكدا پسپۆری یه‌كێكیانه، مامۆستای وه‌رزش هه‌ستاوه به‌وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئایین، ئایا ئه‌مه سیستمی په‌روه‌رده‌یه یاخود حه‌شاماتی گهوچكردنه، ئایا ئه‌مه سیستمی سویدیه یاخود هه‌مه‌جیه! به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌م جۆره بێپلانی و بێ به‌رنامه و نا هۆشیارییه‌وه ده‌یه‌وێت هه‌مومان غه‌رقی جه‌هل و كوێره‌وه‌ری بكات و ئه‌و زانیاری و كه‌مه زانستیه‌ش كه له‌زانكۆ كۆمان كرده‌وه لێمان بسه‌نێته‌وه یاخود له‌بیرمانی به‌رێته‌وه، باشتروایه په‌روه‌رده خه‌مێكی قوڵی ئه‌م پسپۆرایهتیهی مامۆستاكان بخوات؟ چونكه ئه‌م جۆره خۆگێلكردنهی وه‌زاره‌تی ناوبراو و یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تییه‌كان كاریگهرییەكی سلبی و خراپی بۆ سه‌ر چاره‌نوس و ئایندهی مه‌عریفی و زانستی خوێندكاره‌كانمان ده‌بێت و هه‌مومان راپێچی دورگه‌ی نه‌فامی ده‌كات!