کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ستراتیژی گۆڕان یەك فلسە ...!

Friday, 24/08/2012, 12:00

1817 بینراوە


1: نەوشیروان مستەفا چی لە مەسعودی مه‌لا مستەفا گەرەكە؟

وركی سیاسیی و ئەركی سیاسیی دوو هەڵویستی سیاسیی جودان .

وركی سیاسیی: یان مانگرتنی سیاسیی، ئەو هەڵوێست و ڕەخنە سیاسییەیه‌ كە سیاسەتمەدار (پڕاكتیزەی) ناكات.
یانی (وورتەوورتی بێكردار)ە پڕۆژەی سەر كاغەزی بێ پراكتیكە . ئەم هەڵویستە زۆر بڤەیە دەچیتە قاڵبی گەمژەكردنی كۆمەڵگا . دۆخی چاوەڕوانییەكی بێ بەرهەم .خەساندنی توانای زەمەن. كوشتنی هەل (فرسەتە) سیاسییەكان.

ئەركی سیاسی یان ویستی سیاسی: یانی جیبەجیكردنی ویست و ئیستراتجییە سیاسییەكان كە بە كەناڵی كۆمەڵەچمكێكی سیاسییدا تێدەپەڕێ (دبلوماسی. جەنگی پەرلەمان و میدیا. گۆڕەپانی هەڵبژاردن و مانگرتن و راپەڕین و چالاكی سەندیكاكان.
تیروری سیاسی. جەنگی گەرمی نێوان نەیارەكان) هەریەك لەم كەناڵانە پیویستی ڕۆژ و قەبارەی گرفت و بەرژەوەندی نەتەوە و چین دەیسەپێنن.

شێوەی دیالۆگ سیاسی. بەرهەمی سیاسی جیاواز دێنێتە بەرهەم
ئەركی ئەم وتارە توخكردنەوەی چمكەكانی دیالۆگی سیاسیی نییە، بەڵكو ئاوڕدانەوەیە لەو زەمەنەی كە سەرەتایەكی نۆێ بە دیالۆگی سیاسیی كوردیی بەخشی ئەویش دروستبوونی (گۆڕان)ە.
گۆڕان وەك ئۆرگانێكی نۆی سیاسی كورد. نۆیەك، كە گشت ئۆرگانەكانی پیشخۆی خستە ژێر پرسیارەوە.
یانی ئەڵتەرناتیڤی گشت پیكهاتەی ئۆرگانە سیاسییەكانی كۆنە. لێ لەتەك ئەم ڕاستییەدا، كە بۆتە پیناسەی گۆڕان. گۆڕٍان كاتێك ڕەسەنایەتی خۆی لە گۆڕەپانی سیاسییدا دەچەسپێنێ، كە گوتاری سیاسی خۆی پراكتیزەی گۆرٍِەپانی سیاسی بكات. واتە رەخنەكانی تەنیا (وورتە وورت) نەبێ، بەڵكو هەڵوێست بێ بۆ گۆڕین.

مەرج نییە هەموو شتێكی جوان باش بێت. مەرج نییە هەموو شتێكی باش جوان بێت.
لە سیاسەتدا باشیی و جوانیی بە یەك پێوەر دەپێورێ ئەویش پێوەری (نەتەوایەتییە).

ووتەكانی نەوشیروان دژی دەسەڵاتی خێزانی سیاسیی (خێڵی بەرزانی) جوانە لێ ئەو ووتانە تازە نین، چونكە گرفتەكە تازە نییە.
گەر بەچاوی چاودیریكی میژووی سیاسی وورببینەوە (خودی نەوشیروان) ڕۆڵی لەدروستكردنی دەسەڵاتی خێزانی سیاسییدا هەبووە . فاكتی جیابوونەوەی باڵی (برایم ئەحمەد وجەلال) لەسەر ئەم فاكتە بزوا و دەریایە خوینی بۆ ڕژا.
بڕوا ناكەم نەوشیروان لەژیاندا (نامەیەكی دڵداری) نووسیبێت.لێ دڵنیام لەو ڕوژەوەی توانای بیركردنەوەن نوسینی پەیداكردوە لە سەر سیاسەت نووسیوێتی. لەسەردەمی گۆڤاری رزگاریەوە ئەو بەرێزە چەپڕەویكی توندڕه‌و بووە. كادیرێكی هوشیاری دژە دەسەڵاتی خێڵی بارزانی بووە .لە سەرەتای ساڵانی شەستەوە ئەم تێزە بۆتە مشتومڕی نیوان رۆشنبیرانی سیاسیی باشوور. كاتیكیش كۆمەڵە دروستبوو لە سەر ئەڵتەرناتیڤی دەسەڵاتی سیاسی خیڵی بارزانی بوو. لێ ئەمانە گشتی درۆیەكی سیاسیی بوو، چونكە نەچووە بۆاری پڕاكتیك و ئیستراتچیتی بزوتنەوەی نۆیەوە.
دوای هەرسی مەلا پەرەوازەی نەوەكانی هەلێكی میژووی بوو .بۆ نەهیشتنی ئەوە دەسەڵاتە، كە ئەوان بەهوی میتی توركی و ساواكی ئیرانییەوە گەڕانەوە. كارەساتی هاكاریان دروستكرد. شەڕی گەوجی نیوانیان رۆحی گەلی باشوری سوتان. دوای ڕاپەرینیش، كە مەسعود وخیزانەكەی مانگانە لەچاوەڕوانی چەند كیلۆ پرنج و تەنەكەیە رۆنی (شیر و خورشیدی) ئیرانی بوون (خودی نەوشیروان) نامەی بۆ مەسعود نووسی بگەڕێتەوە، بێ ئەوەی توێژنەوەیەكی سیاسیی میژوویی ئەو خێڵە بكات. ئەو ساتە دوورخستنەوەی ئەو خیڵە ئاسان بوو، چونكە وەك ئیستا خاوەنی چەند ملیارد دۆلار نەبوون. بۆ نەتان كرد؟ چونكە بیركردنەوە لە ئیستراتیجی بزوتنەوەی كوردی وخویندنەوەیەكی زانسیتانەتانەی بۆ ڕابوردوی ئەو خێڵە نەبوو.
نەوشیروان تا ئیستاش كەسێكی دەستپاك و ویژدان پاكی سیاسیی باشورە، لێ لە سیاسەتدا زۆرخاو هەنگاو دەنێ.
بێدەنگی و بێ هەڵویستی نەوشیروان خێزانێكی سیاسیی تری دروستكرد ئەویش خیزانی (تاله‌بانییە) ئه‌گەر ئەو بەڕێزە پێیوایە تەنیا خێلێ بارزانی بڤەن بۆ پزافی سیاسیی كوردی وا نییە. ڕۆژ بەڕۆژ سیاسەتیی باشوور بەرەو زەنگاو دەچێت. ئەوەندەی مەسعود پیسە.ئیفلیجێكی سیاسیی وەك (جەلال)یش پیسە. لەم زۆنگاوەدا چۆن دەبێت نەشیروان بە پێی پەتی هەنگاو بنێ و بڵی قولەپێم پیس نەبووە.


نەوشیروان ئەگەر بەڕاستی دژی دەسەڵاتیی خێزانی سیاسی و (وراسیە) لە پاڵ توانایدا. لەهەمان ریكخراودا (كۆمەڵە و یەكیتی) بۆ بواری دا (خێزانی مافیای سیاسی جەلالی) دروست ببێ (ژن . ژنخوشك .ژنبرا. .كوڕ . برازا . ئاوەڵزاوا. خزم و که‌سوکاره‌ دووره‌کانیشی گرتۆته‌وه‌، ئایا ئیستا ئه‌وانه‌ دەسەڵاتدار نین؟) بنه‌ماڵه‌ و خێزانێکی سیاسیی نیین؟ وەك مسعود دز نین؟
27 ملیارد دۆلار جەلال و خیزانەكەی لە برسییەكانی كوردستان دزیوانە.
چۆن هیچ نەخۆشییەك بێ ڤیایروس و تیگچونی خانەكانی جەستە نییە، ئاواش دروستبوونی ئەم دووخیزانە، جەستەی سیاسی كوردی به‌ ئیفلیجی بوونی نەدەبوو. ئەگەر خێڵی بارزانی (شیرپەنجەی سیاسەتی كوردی بن د.محمود عوسمان ووتی) ئەوە جەلال: (ڤایرۆسی ئیدزی جەستەی سیاسی كوردیە).
نەوشیروان تاوانی لە خۆی و لە كورد كرد، کاتێک، كە كەسی دووهەمی یەكێتی بوو. شۆرشیكی سپی لەناو یەكیتدا نەكرد. یەكێتی بۆ كۆمەڵێک شەڵاتیی و سه‌رسه‌ریی سیاسیی بەجیهێشت. ئەو شەلاتیانەی زمانی ناوگەڵیان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسێك بەكاردەهێنن.




تکایه‌ کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ش بکه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7e44903c



2: چۆن نەوشیروان ... دەبێت بە پاڵەوان؟
بەراوردی سیاسی . بەرهەمی نوی سیاسی دەبەخشێ
(كارل شمیت 1927=1976) دەڵێ:
جیاوازی نێوان هاوڕی ودوژمن (كرۆكی سیاسیە).
لەئیستادا لە گۆڕەپانی باشوری كوردستاندا كاك نەوشیروان بەهیزترین ڤیۆگۆری سیاسیە كە دەتوانی ببێ بە پاڵەوان.. چۆن؟
+ : پەلەكردن و چەختكردن لە سەر پرۆسیسی هەڵبژاردنی پاریزگارەكان .
+ : خۆ كەندیاتكردنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەریم .
+ : بەهەرشێویەك بووە دورخستنەوەی پیاوە ئیفلجەكە(جەلال) لە بڕیاری سیاسی .

خوێندنەوەیەكی نەشمیلە بۆ خیانەتیكی قیزەون 31 ئاب

تاوانەكانی مستەفای باوك و دزیی و خیانەتەكانی مەسعودی كوڕ.
یەك ستروكتۆریان هەیە..ئەویش نەبوونی (شەرەفی نەتەوایەتیە).

لە وتاریكدا نووسیم گەر مەسعود دەوڵەتی كوردی دروستبكات من پیش فازل میرانی وینەكەی لە چوارچیوەی ئالتون دەگرم. چەند بەڕێزێك رەخنەیان لێگرتم ...منیش وتم دەزانم وێنەی ئەو شایەنی چۆارچیوەی ئالتونی نییە . لێ بۆ من دەوڵەتی كوردی هەموو شتێكە.
ئیستراتیجیتی گۆڕان یەك فلسە
زۆر لە مێژە ...ئەمه‌م نووسی و لە تەلەفزوینشدا ووتم (جەلالی و مەلایی) دوو دیوی یەك فلسی قەڵبن .
ئەو فلسە قەڵبە نرخی لەتە نانێك بۆ برسییەكانی كوردستان ناكات .
ئەمە ستراتیژی ڕاستەقینەی گۆڕانە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)