چەند پرسیارێک لە سەرۆکی لیستی ئازادیی عەزیز محمەد؟
Wednesday, 26/06/2013, 12:00
1811 بینراوە
کەس ناتوانێ نکۆڵی لە تەمەنێک ، لەکار و خەباتتان بکات،بە جوانی و کەم و کورتی وهەلەکانیشتانەوە ,دیسان ناشکرێ بەهیچ پاساو ێک لەدەرەوەی رەخنە و بەپیرۆز سەیر بکرێن . بەئیستاشەوە کە لەدەرەوەی کاری راستەوخۆی حزبین ، هەرچەندە ئەوەندەی ئاگاداربم ، سیاسەتی ئیستای حزبەکەتان ، لەسیاسەتی کەسێتیتان دور نیە .
ئێستا کاتی هەلبژاردن نزیک بۆتەوە ، هەر لیستە دێت بە کاندیدی بەهێز خۆی رێک دەخات ، ئەوەش مافێکی سروشتی هەموو لیستێکە ، کەلای من گالتە جاریەکە تەنیا لەیەکێتی دایە ، چونکەنازانین تالەبانی ماوە یان لەکۆمایە ، کەچی هەر سەرۆکە بە لیستەکەی هەلبژاردنیشەوە !
وەک لەمیدیاکانی حزبی شوعی راگەیەنرا ، کە بەریزت ، رەزامەندیت نیشان داوە بۆ سەرپەرشتی کردنی لیستی ئازادی کە لیستی حزبی شوعیە .
هەڵە نەبم ساڵی ١٩٩٣ بوو وەک یەکێک لەسەرکردە دەگمەنەکانی کوردی . وازت لە پۆستی حزبی بۆ هاورێکانت هێنا ، کەجێگای ڕێزە لام، بەلام مافی خۆشمانە سەرنج و پرسیارێکت ئاراستە بکەین ، جونکە دلنیام ئیستا ئاگاداری نەوەیەک وا سەر هەلدەدا ، چیتر نایەوێ هەر مێژوی شاخ بکاتە پیوەر بۆ دەنگدان و هەلسەنگاندنی کەسیتی هیچ کەسایەتیەک، بەلکو دەیەوێ بزانێت ، لەرۆژگاری ئەمرۆش ، چ هەلویست و لیکدانەوەیەکی هەیە؟ لەکام بەرەیە؟
من لە بەریزت دەپرسم، کە دەیان سال خەباتت بۆ ئازادیی و نەمانی چەوساندنەوەی مرۆڤ بەرامبەر مرۆڤ کرد ، بەلام خۆت لەئێمە زیاتر دەبینی ، پارتی و یەکێتی لە ٢٢سالی رابردودا بەسەدان تاوان ، لەتالانی ئەرز و ئاسمانی ولاتەوە بۆ تیرۆری کەسانی تێکۆشەر و ئازدیخواز وە ، تادەگاتە جەسپاندنی سیستەمێکی نادادپەروەری کۆمەلایەتی ، پێگەیاندنی دەیان بەرپرسی مافیای سیاسی لەسەر داهاتی ئەم گەلە حوکمی ولاتیان کرد ....
چۆن بوو لەو ٢٠ سالەی کۆتایی ، دوو جار نەمان بینی ، هاورێ عەزیز محمەد ، بەپێی بەرنامەی حزبەکەی دوو دیدار و ئاخافتن دژی ئەوانە بەراشکاوی دەرببڕێ ؟
پرسیاری سەرەکیم ئەوەیە ، ئایا هاورێی عەزیز محمەد و حزبی شوعی کوردستان بەراشکاوی پێمان بڵین ، دوای ٢ خولی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ مەسعود بارزانی رایان چیە لەسەر ئەوەی بارزانی ببێتەوە سەرۆکی هەرێم ، کەپارتی و بارزانی پێداگیری دەکات !! دەزانم بە و وەلامە هەول دەدرێ بپەرنەوە کەئیوە دژی هەلبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمن بۆیە کاندیدیشتان لەکۆن وئیستادا نیە !! بەلام ئەوا پارتی دەیکات و واتا دژایەتی ئەو هەلوێستەی ئیوەش دەکات ؟ دواتر بەهۆی سیاسەتەکانی بارزانی بە (مام و کور و برازا)لەگەل بنەمالەی تالەبانی و مەکتەب سیاسی یەکێتی ، ئەوهەموو ناعەدالەتیە هەیە ، کەدژی بنەمای خەبات و بەرنامەی حزبتانە ، بەسەر ئەو خەلکە هەژارەی ئەنجامی دەدەن ، بەراشکاوی هەلوێستتان لەم بارەوە چیە !
ئاخر کەدێنەوە ناو گەمەی سیاسی خەلک مافی خۆیەتی و بەپێی بەرنامەی حزب و خەباتکردنەکانت بۆ ئەو دروشمانەی بەخەلکتان دەگوت ، روبەروی هەموو رەخنە و سەرنجیک ببنەوە !! ئایا هەر درێژە بەو شیوە خەباتە دەدەن لەزمانی گو ڵ و یاداشت و کۆبۆنەوەو سەردان بۆلای بارزانی دەتانەوێ عەدالەتی کۆمەلایەتی جێبەچی بکەن ؟ کەنەتان توانی هێج سەرکەوتنێک بەدەست بهێنن !؟ یان داوا دەکەن ئەو دەسەلاتە شایستەی ئەوەنماوە دەبێت وازبێنێ لەدەسەلات!
ئەزانم تۆ کەسایەتیەکی زرنگی ، وەک هاوری کەریم ئەحمەدی هاورێت ، بۆ هیچ میدیایەکی پارتی ، ناکەویە ناو هەلەوە وەک ئەوەی لەرۆژنامەی باس کردی ؟ بەلام بەراشکاوی پیمان بلێ وەک سەرۆک لیستی ئازادی هەلوێستان بەرامبەر ٨ سالەی حوکمی بارزانی چیە ؟
http://bas-news.net/Pdf.aspx