کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بەرپرسی و دوو ئەندامی ناوچەى داقوقی پارتی لەدزیدا گیران

Sunday, 24/05/2009, 12:00

1143 بینراوە


لەماوەى پێشودا لەسەر بودجەى وەزارەتى ئاوەدانكردنەوە بیرێكی ئیرتوازى بۆ چەند گوندێكی سەر بە ناوچەى داقوق دروست دەكرێت، بەڵام چەند رۆژێك لەمەوپێش بەرپرس و دوو ئەندامی ناوچەى پارتی لەداقوق دەچن بە بەرچاوی خەڵكی گوندەكەوە مەكینەى سەر بیرەكە دەدزن و كەس نازانێت چی لێ دەكەن، خەڵكی ئەو چەند گوندە دەڵێن دزیویانەو ئەگەر لق و بەرپرسانی لق بەشدار نەبن لەو دزییەدا ئەوا چارەسەری ئەو كێشەیە دەكەن و بێ دەنگ نابن.
سەرچاوەكە ئەوەشی وت كە هاتوون بە ئاشكرا مەكینەكەیان بردووەو وتویانە ئیشمان پێیەتی و پەیوەندی بە ئێوەوە نییە بڵێن بۆ كوێ دەیبەن.
لەچەند مانگی پێشوودا تیرۆریستان قوتابخانەى گوندەكەیان ئاگرتێبەردا، بەڵام وەك كەسێكی خەڵكی گوندەكە ئاماژەى بۆ دەكات كە (مەلا ئیسماعیل) بەرپرسی ناوچەى داقوق بە (كاك رزوان) بەرپرسی پاراستنی پارتی لەداقوقی وتووە گوندەكە خۆیان قوتابخانەكەیان سوتاندووەو گوندێكی ئاژاوەگێڕن، ئایا توخوا مەلا سمایل ئاژاوەگێڕە یان خەڵكی ئاسایی، ئەو مەلا سمایلەى كە لەوەتى پارتی دیكتاتۆرى كوردستان كردوویانەتە بەرپرسی ناوچە، بووەتە خاوەن غەسالەو كارگەى پەلەوەرى مریشك و دەیان پرۆژەى تر، كە پارە چاوی سوور كردووە.
عادل كەریم كە گەنجێكی سەرسەرى پارتییە ئەگەر مەسئولەكانی سەرەوەو لقی پارتی وەك ئەو گەنجە بیچ قیمەت و بەرەڵا نەبن كەسێكی وا ناكەن بە ئەندام ناوچە، چونكە ئەو گەنجە لەناوچەى دووزو داقوق هەر سەرقاڵی دزیكردن و راوەدوونانی خەڵك و هێنانی سەیارەى علوجە.
ئەمەش ناوو ژمارە تەلەفۆنی دووان لەدزەكانە :
1- خورشید ئەحمەد 07701346836
2- عادل كەریم 07701270371
چاوەڕوان بن لەماوەی داهاتوودا دزییەكانی بەرپرسانی ناوچەى پارتی لەداقوق و چەند ئەندامێكی تر بە وێنەو دۆكیومێنت بڵاو دەكەینەوە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)