کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست سیناریۆکه‌ی ده‌زگای زانیاری له‌ مه‌ڕ له‌نێوبردنی "گروپێکی تیرۆریستی" ئاشکرا ده‌کات!.

Sunday, 27/02/2011, 12:00


ئیمڕۆ له‌ کۆنفراسێکی رۆژنامه‌وانی که‌ لێژنه‌ی ئه‌منی جه‌لالییه‌کان له‌ سڵیمانی به‌ستیان سه‌باره‌ت به‌ کوژرانی 5 تیرۆریست ، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو خودی ده‌زگای زانیاری بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد و وتی: سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌ درۆیه‌ و سیناریۆیه‌که‌ بۆ ئیحتواکردنی ئه‌و هه‌موو ناره‌زایه‌تییه‌ که‌ شه‌قامی کوردی دژی ده‌سه‌لات ئه‌نجامی ده‌دا. ئه‌م سیناریۆیه‌ که‌ له‌ خواره‌وه‌ دێینه‌ سه‌ر ته‌فاسیله‌که‌ی ، بۆ ئه‌وه‌بووه‌ به‌ خه‌ڵکی سلیمانی و کوردستان بڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌بین له‌ ده‌سه‌ڵات تیرۆریستان تیرۆرتان ده‌که‌ن ، بۆیه‌ وه‌رنه‌وه‌ ده‌ورمان و کۆتایی به‌ خۆپیشاندان بهێنن " ولات له‌ خه‌ته‌ره" ، سیناریۆی دوێنێ بۆ بلاوه‌پێکردن شکستی هێنا ئێستا ئیمرۆ ئه‌و سیناریۆیه‌ هه‌مووی ده‌چیته‌ نێو سیاسه‌تی بلاوه‌پێکردن و سارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌ هه‌وڵ و خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌یدا له‌ کۆتایی پێهێنان به‌ ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یی تالانکاری چه‌ته‌گه‌ر.
سه‌رچاوه‌که‌ ته‌فاسیلی سیناریۆکه‌ی به‌نم شێوه‌یه‌ باسکرد‌:
ئه‌و 5 که‌سه‌ راسته‌ عاره‌بن یا هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ن ، به‌ڵام نازانرێت ره‌گه‌زه‌کانیان عێراقین یا ده‌وله‌تانی عاره‌ب ، گیراون له‌ ده‌زگای زانیاری و دژه‌ تیرۆری باڤێل به‌ تۆمه‌تی تیرۆر ، هێناویانن له‌ ناوچه‌ی نزیک کارگه‌ی جلوبه‌رگ چه‌کیان پیداون و پییانراگه‌یاندوون ئێوه‌ ئازاد ده‌کرێن به‌مه‌رجێ هه‌ندێ کارمان بۆ بکه‌ن له‌و ناوچه‌یه‌ به‌رگری له‌و ناوچه‌یه‌ بکه‌ن که‌ پیشتر بۆیان دیاری کردوون و یه‌کێکیشیان پستێنی خۆته‌قاندنه‌وه‌یان پیداوه‌ بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ له‌ کاتی نزیک بوونه‌وه‌ له‌ دوژمن ، دوای سه‌عاتی سفر که‌ به‌ره‌به‌یانی ئیمڕۆ 27/2/2011 ، هێزی دژه‌ تیرۆر گه‌مارۆیانیان داوه‌ و که‌وتونه‌ته‌ گیانیان هه‌موویانیان کوشتووه‌ و ئه‌وه‌ی پشتێن له‌به‌ره‌که‌ش   ته‌قاندراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو ئه‌و سیناریۆیه‌ له‌یه‌که‌م ساته‌وه‌ به‌ ڤدیۆ گیراوه‌ ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێک گومان بخاته‌سه‌ر ئه‌م سیناریۆیه‌ . بڵێن: فه‌رموو ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌!.   هه‌ربۆیه‌  ئێستا ده‌لێن به‌ به‌لگه‌ش ده‌یخه‌نه‌روو .
 دیاره‌ ئه‌م کرده‌یه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌راستییه‌وه‌ نییه‌ و ناتوانن خه‌ڵکی کوردستان و شه‌قامی هۆشیار هه‌ڵبخه‌ڵه‌تینن.سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی وو‌ت: ئه‌م فلیمه‌ ڤیدیۆیه‌ وه‌ک به‌ڵگه‌ ده‌یده‌ن به‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشیان لی بکات و پشت له‌ خه‌لکی خیرله‌خۆنه‌دیو بکات ئه‌گه‌ر رووداوه‌کانی شه‌قام پێچی توندتری به‌خۆیه‌وه‌ دی و زیاتر که‌وتنه‌ قه‌تل وعامی خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان بێده‌نگی بنوینن.
سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی بۆ کوردستانپۆست و خه‌لکی کوردستان زیادکردوو به‌ پرسیارێک پرسیکی گه‌وره‌ی ورژاند : باشه‌ ئه‌گه‌ر 5 که‌سه‌که‌ له‌و 10 تیرۆریسته‌ دزه‌ی کردووه‌ و ماون ، له‌ کوێن؟!.
سه‌رچاوه‌که‌ وه‌لامی پرسیاره‌که‌ی خۆی دایه‌وه‌ وتی: ئه‌و 5 که‌سه‌ی دیکه‌ دیار بوونیان نییه‌ و ئازاد نین بۆ ئه‌وه‌ی کاری تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن ، به‌لکو له‌ نێو زیندانه‌کانی باڤیلی کوری جه‌لال تاله‌بانین ، ئاماده‌یان ده‌که‌ن بۆ سیناریۆیه‌کی دیکه‌ ، ئه‌مجاره‌ بۆ به‌کاربردنی له‌ نێو خه‌لکی راپه‌ڕیو یا بۆ کوشتنی نه‌یاره‌کانیان. ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌م سیناریۆیه‌ ئاشکرا نه‌کرێت و خه‌لکی لیی ئاگادار نه‌کرێته‌وه‌ ، گومانی زۆر هه‌یه‌ به‌شی دووه‌می سیناریۆکه‌ به‌و 5 که‌سه‌ی دیکه‌ جێبه‌جێ بکه‌ن.
معمه‌ر قه‌زافی ، سێ جار له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن به‌ده‌رکه‌وتووه‌ ، له‌ هه‌ر سێجار باسی له‌ تیرۆری قاعیده‌ کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژئاوا و خه‌لکی پی بترسێنێ ، و بڵێت: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌بین قاعیده‌ خه‌ڵکی تیرۆر ده‌کات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.. ئه‌م بیناووه‌ هیچ نییه‌ جگه ‌له‌وه‌ی بۆ دنیا به‌درۆ بسه‌لمێنن که‌ ئه‌وانن پارێزه‌ری ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی رۆژئاوا.
سه‌رچاوه‌که‌ له‌دوا پرسیار ، که‌ زۆر لۆژیکه‌ ده‌پرسێت: تاوه‌کو ئێستا تیرۆریستانی قاعیده‌ به‌ گروپ جوڵه‌ ناکه‌ن ، تاک تاک یا دودوو به‌یه‌که‌وه‌ ده‌جووڵێن ، باشه‌ چۆن 10 که‌س به‌یه‌کجار و به‌یه‌که‌وه‌ ده‌جوڵێن؟ ئه‌مه‌ یه‌کێ له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانه‌ که‌ ده‌رهێنه‌ره‌که‌ باش ده‌رکی پی نه‌کردووه‌!.
سه‌باره‌ت به‌و که‌سه‌ی پشتێنه‌که‌ی له‌به‌رابووه‌ ، دیاره‌ خۆی نه‌ته‌قاندۆته‌وه‌ به‌لکو له‌ دووره‌ به‌ ریمۆت کۆنترۆل پیاوه‌کانی ئاسایش و دژه‌تیرۆر ته‌قاندویانه‌ته‌وه‌ . خۆکوژ هه‌میشه‌ به‌ته‌نیا ده‌جوڵی نه‌ک له‌ نێو گروپێکی ئاوا گه‌وره‌..ده‌رهێنه‌ره‌که‌ ده‌رهێنه‌رێکی باش نه‌بوو ، پیویست ده‌کات باشتر بۆ سیناریۆی دادێ کار بکات.
کوردستانپۆست ئیدانه‌ی هه‌ر کارێکی تیرۆریستی ده‌کات ، ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره‌ کوشتنانه‌ی ده‌سه‌لات ده‌کات ، که‌ کۆمه‌ڵیک مرۆڤ، هه‌ر چییه‌کیان کردبیت ده‌بی" یاسا بریار له‌سه‌ر ژیانیان بدات " ، بهێنیت و به‌و جۆره‌ کرده‌ تراژیدیایه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتیان بیناکوژیت و گیانیان لێ بسه‌نیته‌وه‌.. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هیج سنووریک بۆ به‌های مرۆڤ دانانێت ، وه‌ک هۆڤییه‌کی نێو جه‌نگه‌ل بۆ پاوه‌نکردن هه‌لسوکه‌وت ده‌کات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە