ئاماژەکانی فرێدریک تیسۆ
Sunday, 17/07/2011, 12:00
کۆگشتی ئاماژەکان بەو ئاراستەیە بوون، کە ئەزموونی هەرێمی کوردستان دوای ٢٠ ساڵ لە پاشکشێ دایە نەک بەرەو پێش چوون!.
ڕۆژی ١٤ی تەمووز لە ئاهەنگی یادکردنەوە ڕۆژی نیشتیمانی فەرەنسادا لە شاری هەولێر، کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم چەند ووتەێکی پێشکەش کرد، کە بۆ ئەمڕۆی گەلی کورد لە باشوری کوردستان جێگای بایەخە و پێویستە ئاماژەکانی بە هەند وەربگیرین و شیکاری زیاتری بۆ بکرێت، بەو پێیەی کە ئەو کەسێکی بێلایەنە لە مەسەلەکانی کوردستان و پاشان ئەو دیبلۆماتکارێکی شارەزایە لە دۆزی کورد، سەرەڕای ئەوەی کە خۆی ئێستا لە هەرێمی کوردستان لەناو ڕووداوەکاندا دەژیت، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆری تەمەنی لەگەڵ یان ئاگادار لە دۆزی کورد بەسەر بردووە، بۆ نمونە ئەو هاوڕێی شەهید عبدالرحمان قاسملۆ بووە و لەساڵێ ١٩٨١دا هاتۆتە کوردستان، پاشانیش لە ساڵی ١٩٩١دا خۆی یەکێک بووە لەوانەی کە لەناو خودی ڕووداو ئازارەکانی کۆڕەوە مەزنەکەی گەلی کوردا بووە و هەر خۆشی هۆکارێک بووە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی وڵاتەکەی بە مەبەست سنور دانان بۆ دەست درێژ و پەلامارەکانی ڕژێمی بەعس دژی گەلی کورد لە باشوری کوردستان.
بەڕێزان بفەرمون با بە یەکەوە سەیر بکەین و بزانین ئاماژەکانی فریدیک تیسۆ چی بوون.
ئەگەر لەسەرەتاوە دەست پێ بکەین بینیمان کە فریدریک تیسۆ ئەوەی بیر خودی بارزانی و هەموو گەلی کورد هێنایەوە کە ئەم ئەزموونەی هەرێمی کوردستان، دروست کراوی دەستی هەریەکە لە (فەرەنسا و ئەمریکاوبەریتانیا)یە، نەک هێزو بازوی بارزانی و تالەبانی و پێشمەرگەکانیان، ڕاستی ئەمەش لەم چەند ڕستەیەدا دەردەکەوێت کاتێ ووتی : ئه‌گه‌ر باسی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بکه‌ین واته ساڵی 1991، له‌سه‌ر سنوری تورکیا له‌گه‌ڵ (بێرنارد کۆشنه‌ر) له بیرمه که چۆن به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم کرد به دانیاڵ میته‌ران، تا سه‌رۆک (میته‌ران) فه‌رمان ده‌ربکات، بۆ سوپا ئاماده نیه، ئه‌و کۆچه سه‌خته‌م بینی و له‌ناو یه‌که‌م فڕۆکه بوم که خۆراکمان هه‌ڵدایه خواره‌وه به په‌ڕه‌شوت، له (پیرانشه‌هر)ه‌وه هاتبووم، له حاجی ئۆمه‌ران سه‌دان کوردم بینی به‌پیاده ده‌ڕۆشتن به دوای په‌ناگه و خۆراکدا ده‌گه‌ڕان، بێگومان تا مابم ئه‌م وێنانه له بیر ناکه‌م، هه‌مومان ده‌زانین که دواتر چی رویدا، بڕیاری(688) و دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه فڕین و رێڕه‌وی مرۆیی به‌هاوکاری دۆستانی (ئه‌مه‌ریکی و ئینگلیز)ی بۆ هاوکاری گه‌لی کورد دروستکرا.
کەواتا فریدریک بە بارزانی ووت چیتر پێویست ناکات ئێوە خۆتان وا پیشانی ئێمەو گەلی کورد بدەن کە ئەوە ئێوەن ئەو ئەزموونەتان بۆ گەلی کورد بنیات ناوە و هەرلەبەر ئەوەش نیازتان وایە بۆ هەتا هەتایە لەسەر کورسی دەسەڵاتی ئەم هەرێمە دابنیشن، هەروەها بە گەلی کوردیشی ووت کە ئێوەش چیتر پێویست ناکات بە ووتەکانی ئەوان بڕوا بکەن و وەکو فریاد ڕەسی خۆتان سەیریان بکەن، بەڵکو پێویستە بۆ داواکردنی مافەکانتان لە ئازادی و دادپەوەری و خۆشگوزەرانی بەردەوام بن و ئەم داواکاریانەشتان مافی ڕەوای خۆتانە و کەس ناتوانێت لێتان زەوت بکات. ئەو ئاماژەی دا بەوەی کە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئازادی و دیموکراسی و خۆشگوزەرانی و ڕازی مەبن بەو شتە کەمانەی کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بە دەستان هێناوە.
یەکێکی تر لە ئاماژەکانی ئەوەبوو کە لەمەو دوا پێویست ناکات لاوی کورد بەوە ڕازی بێت بە تەنها باسی پێشـمەرگەو خەباتی شاخیان بۆ بکرێت، لە کاتێکدا کە ئەوە پێشمەرگە نەبوو ئەمڕۆی بنیات نا بەڵکو ئەوە ئێمەبووین ئەگەرنا پێشمەگە ئەو هێزە نەبوو ئەمڕۆتان بۆ نیات بنێت. کەواتا هەرلەبەر ئەم هۆکارە لاوی کورد چیتر پێویست ناکات گوێ بگرێت لە باسکردنی خەبات و ناوی پێشمەرگە و شاخەکان، کە بە درێژای ٢٠ ساڵێ ڕابردوو بە تەنها باسی ئەم ڕابردووتان بۆ کراوە ،بەتەنها بۆ خۆڵ کردنە چاوی گەل و هیچی تر، ئەمە جگە لەوەی ئاماژەێکیش بوو بەوەی کە لە ماوەی ٢٠ ساڵێ ڕابردوودا سەرکردایەتی سیاسی کورد نەیتوانیوە هیچ شتێک بۆ ئایندەی لاوەکانی بنیات بنێت، بەوە ڕازی مەبن کە ئەمڕۆ بۆتان کراوە، ئاماژەێکی تریشە بەوەی کە ئێوە وەکو سەرکردەکانی کورد دواکەوتوون لە ڕەوتی بەرەوپێشچوونی ژیان، کاتێ ووتی: ئایا ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی نوێ و گه‌نجی کورد رازی ده‌بن که ئێمه بێین به ته‌نها باسی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و قاره‌مانی شاخه‌کانیان بۆ بگێڕینه‌وه، ئایا به‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی له 20 ساڵی رابوردودا به ده‌ستتان هێناوه رازی ده‌بن.؟ ئەگەرچی بارزانی نەیتوانی ئەو ڕاستیە بەڵگە نەویستە بسەلمێنێت و بڵێت زۆر ڕاستە ئەمڕۆ گەنج و نەوەی نوێ چیتر ڕازی نابێت باسی پێشمەرگە وشاخیان بۆ بکرێت و پێویستە ئاێندەێکی گەشیان بۆ دابین بکرێت. بەڵکو نکوڵێ کرد‌و دوپاتی کردەوە کە پێویستە لاوی ئێمە هەمیشە لە ڕابردوودا بژیت، بەڵام ئەوەی لەسەر لاوی کورد پێویستە پێچەوانەی ووتەکەی بارزانییە، پێویستە گەلی ئێمە بە تایبەتیش لاوەکانمان بۆ داهاتوێکی گەشتر هەنگاوی خێرا هەڵگرن و گوێ بۆ ڕابردووی پڕ لەشەمەزاری شاخ نەگرن کە جگە لە شەڕی براکوژی و هەوڵی یەکتر سڕینەوە و دەست گرتنی دوژمنانی کورد هیچی تریان نەکردوە چ لە شاخ و چ لە شاریش. زیندووترین نمونەش پەرتووکی (ئەزموون و یاد)ی نووسەر و پێشمەرگەی کۆن (پشکۆ نەجمەدین)ە.
یەکێکی تر لە ئاماژە هەرە گرنگەکانی ووتەکەی فریدریک، ئەو ڕاستە بەڵگە نەویستە بوو کە ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی ناوەخۆو دەرەوە لە پاشەکشێی بەردەوامدایە، لە بواری دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانی...تاد ، کە بێگومان ئەمە ڕستەوخۆ کاریگەری هەبووە وهەیە لەسەر پێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە جیهانی دەرەوەدا. بە بەڵگەی ئەوەی کە دەبینین ئەو کەسەی تا دوێنی و لە ساڵی ١٩٩١دا هەوڵی پاراستنی گەلی کوردی دەدا لە پێناو هەنگاو نان بۆ خۆبەڕیوەبردن و ژیانێکی ئارەزوو مەندانە، بەڵام ئەمڕۆ لەسەرخاکی کوردستان ولەبەردەم سەرۆکی ئەو هەرێمەی کە خۆیان بنیاتیان نا بەم جۆرە دەدوێت: فه‌ره‌نسا پابه‌نده به به‌ها به‌رزه‌کانی، ناتوانین له به‌رامبه‌ر ئه‌و پاشهکشێیانهدا بێ ده‌نگ بین له مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کاندا، ئیتر ئه‌مه له هه‌ر وڵاتێک‌دا بێت، ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ناگونجێین که بنه‌مای ئازادی تاکه‌که‌س و ره‌خنه و راده‌ربڕین و رۆژنامه‌نوسی و خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه رێگه‌ی لێ بگیرێت، ئه‌مه شتێکه چه‌ند و چونی پێ ناوێت، که مرۆڤ پێویسته رێز له خۆی و که‌رامه‌تی بگیرێت، ئه‌م به‌ها و بیره له لایه‌ن هه‌ر میله‌تێکه‌وه به‌رگری لێ‌کرا، به هاوپهیڕهوی فه‌ره‌نسای ده‌زانین.
یەکێکی تر لە ئاماژەکان ئەوەبوو کە هیوای گەورە دەدات بە گەنجانی کورد لە باشوور ئەویش ئەوەیە کە ئێمە لەگەڵ ئێوەداین لە پێناو گەیشتنتان بە خەون و ئاواتەکانتان و پێویستە بەردەوام بن لەسەر داواکاریە ڕەواکانتان، کاتێک بە ئاشکرا ووتی: بێ گومان له‌مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا له‌سلێمانی هه‌ندێک له کورده‌کان، به جه‌ساره‌ت و هیوایه‌کی زۆره‌وه که‌شێکی ئه‌وتۆیان دروستکرد، که هه‌مو که‌سێک به‌خۆشحاڵییه‌وه ته‌ماشای ئه‌و که‌شه ده‌کات که له‌وڵاتانی عه‌ره‌بیدا سه‌ریهه‌ڵدا، که‌شێکی ساده‌یه و ناتوانین سزایان بده‌ین یان قه‌ڵاچۆیان بکه‌ین، چونکه تینوی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و عه‌وداڵی سه‌ربڵندی و ژیانن.
خوێنەری ئەزیز کەواتا کۆی گشتی ئاماژەکان دەتوانین لە یەک شت‌دا کۆ بکەینەوە، ئەویش بریتیە لەوەی کە ئەم ئەزموونەی هەرێمی کوردستان لە بنەڕەتدا شکستی هێناوە و پێویستە لاوانی وڵات هەڵسنە سەرپێ و پەلە بکەن لە گۆڕینی هەموو سەرکردە بتەکان و جێگەیان پێ چۆڵ بکەن بۆ کەسانی خاوەن هەستی نیشتیامانی و خەمخۆر، لاوانی کورد پێویستە پەلە بکەن لە دانانی دەستورێکی مۆدرێرن کە گونجاو بێت لەگەل پێوەرە جیهانیەکان و هەوڵ بدرێت بۆ سەروەر کردنی یاسا لە کوردستاندا، بۆ ئەوەی چتر دوای ٢٠ساڵ دۆستەکانی دوێنێمان لەبەردەم سەرۆکەکانماندا سەرزەنشتی سەرۆکەکانمان و لاوەکانمان نەکەن و ئێمەش وەکو گەلی (باشوری سودان) لە ڕوومان بێت داوای سەربەخۆی وڵاتەکامان بکەین.
بەریتانیا
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست