کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کۆنگرەى گۆڕان و چەمکى گۆڕانکارى

Tuesday, 31/12/2013, 12:00

2422 بینراوە


خوێندنەوەیەک بۆ یەکەمین کۆنگرەى بزوتنەوەى گۆڕان .
ئەگەر کۆنگرە بۆ دیارى کردنى دەسەڵاتەکان بێت بە هەردوو دیوى دیارى کردنى چۆنێتى پەیکەر بەندى حیزب و ستراتیژ و ئامانجەکانى و هەڵبژاردنى مەکتەب سیاسى و سەرۆک و ئەندامانى سەرکردایەتى ، ئەوا کاتێک کۆنگرە بەم تێکەڵەیە دەبەسترێت ، ئەندام کۆنگرەکان هێندەى لەخەمى بردن سەرکردایەتى یان مەکتەب سیاسى کەسێک دەبن ، هێندە لەخەمى ئەدائى ئەو حیزبە و هەڵسەنگاندن و ئامانجەکانى نابن ، ئەم جۆر ە لە حیزب کە بە حیزبى سێگۆشەیى و ستونى ناسراوە ، لە ئاستى پێکهاتەیدا لەسەرەوە بۆ خوارەوەیە ، واتا بڕیار لە چەند کەسێکەوە یان یەک کەسەوە دێتە خواروە بۆ جێبەجێکردن و ئیتر ئەوانەى خوارەوە تەنها لایەنى جێبەجێکارن نەک بڕیار و دەسەڵات ، بە جۆرێک هەموو بڕیارەکان لە تەنها کەسێکدا کۆدەبێتەوە ، بە وون بونى ئەم کەسە کۆى ئەو حیزبە لەبەر یەک هەڵدەوەشێتەوە ، لەم جۆرە لە حیزبدا لە کۆنگرەدا دوولایەن بڕیارى لەسەر دەدرێت ئامانج و هەڵبژاردنەکان کە شێوەیەک دروست دەبێت ئەندام کۆنگرە تەنها مەبەستى دەبێت کەسێکى نزیکى بباتە پێشەوە ئەوەى ون دەبێت ئامانجەکانە .


ئەم جۆرە مۆدیلانە هى سەدەکانى ناوەڕاستە و ئێستە لەگەڵ ڕۆحى سەردەم کۆمەڵگاى کراوەدا نایەتەوە ، چونکە جۆرە مۆدێلێکە زیاتر بۆ ئەو حیزبانەى کە وەلى عەهدن و پشتاو پشتن بە کارى دەهێنن ، هەموو حیزب لە خزمەت چەند کەسێک یان سەرۆکیکدا دەبێت ، بە شێوەیەکى تر سەرەوە لە لوتکەى سێگۆشەکەوە بڕیار شۆڕ دەبێتەوە بۆ جێ بە جێ کردن کەهێشوییە و خوارەوە تەنها لایەنى جێبەجێ کارن ، بۆیە ئەم جۆرە مۆدیلانە بەرهەمهێنى تاک کەسى و تاک بڕیارى دەبێت و دەبێتە هۆى دروستکردنى دیکتاتۆریەت ، کە لە کۆنگرەدا ئاراستە پێگەى هەموو کەسەکانى حیزب دیارى دەکرێت .
پێکهاتەى پەیکەر بەندى و کۆنگرەى بزوتنەوەى گۆڕان :
پێکهاتەى بزوتنەوەى گۆڕان لاکێشەییە و فەرشییە ئەم سەر و ئەو سەرى هەیە نەک سەرەوە و خوارەوە ، بە شێوەیەک کە ناوەڕاست خاوەنى بڕیار و دەسەڵاتە کە پەرلەمانیە و دەکاتە چڤاتى نیشتمانى ، ئەمەش بە دوو ئالیەت دەبێت ئالیەتى هەڵبژاردن و ئالیەتى کۆنگرە :


ئالیەتى هەڵبژاردن :
کە خۆى لە کۆنفرانسەکاندا دەبینێتەوە ، کە هەڵبژاردن دەکرێت لە بنکە و بۆ بازنە ڕایەڵەکان و بۆئەنجومەنى قەزا و هەر باژێڕەوانیەک ئەندامى جڤاتى نیشتمانى دەبێت کە لە هەرێمدا 26 باژێڕەوانیە ، پاشان پێهاتەى ژورەکان کە تایبەتمەندێتى هەیە و پسپۆریە ، کە هەڵبژاردن دەکرێت هەر ڕێکخەرى ژورێک دەبێتە ئەندامى چڤاتى نیشتمانى کە 12 ژورە ، ئەم هەڵبژاردنانە هەر 2 ساڵ جارێک دەبێت بەردەوام دەبێت ، واتا پێکهاتەى بزوتنەوەى گۆڕان پێکهاتەیەکى پەرلەمانیە و هەموو بڕیارەکان لە پەرلەمان (چڤاتى نیشتمانى) دەدرێت ، بە شێوەیەکى تر لە بنکەوە تا ڕێکخەرى گشتى دەتواننن پێشنیار بنێرنە ناوەڕاست (واتا چڤاتى نیشتمانى) لە پەرلەمان بە زۆرینەى سادە پەسەند دەکرێت یان ناکرێت ، کە دەکاتە کۆى نوێنەرایەتیەکان ، بۆ خانەى ڕاپەڕاندنیش هەر لە چڤاتى نیشتمانیدا دەنگى لەسەر دەدرێت و دیارى دەکرێت و بۆ دانانى چڤاتى گشتى و ڕێکخەرى گشتیش بە هەمان شێوە دەبێت ، بە گشتى ئەمە بە پێ ى ئەو ڕێنماییانە دیارى دەکرێت کە دەکرێت لە کۆنگرەدا بگۆڕێت یان وەک خۆى بمێنێتەوە .. نەک لە کۆنگرەدا کەسەکان دیارى بکرێت ، بەڵکو تەنها شێوە و ئالیەت و بڕیارەکان گۆڕانى بەسەدا دێت نەک کەسەکان دیارى بکرێت ، ئەم هەڵبژاردنى کۆنفرانسانە بەردەوامى خۆى هەیە هەر دوو ساڵ جارێک دەکرێت بەردەوام دەبێت لە جوڵە و بزاوتى خۆى ،دەرچوى بەشەکان بە پێ ى هەڵبژاردن دەبنە ئەندامى چڤاتى نیشتمانى .
ئالیەتى کۆنگرە :
کۆنگرەى بزوتنەوەى گۆڕان جیاوازیەکى گەورەى هەیە لەگەڵ کۆى ئەو کۆنگرانە کە ماوەى 22 ساڵە لە هەرێمدا کۆى حیزبەکان دەیگرن ، بە شێوەیەک مۆدیلێکى نوێیە و دەسەڵات و بڕیارەکان چڤاتى و کۆمەڵین (دەستەجەمعین) نەک چەند کەسێک یان تەنها کەسێک ، لە کۆنگرەدا تەنها هەڵسەنگاندنى ئەدائى 4 ساڵى پێشوتر گفتوگۆى لەسەر دەکرێت لە نێوان ئەندامانى کۆنگرەدا ، کۆنگرە کارکردنە بۆ دیارى کردن یان دەستکارى کردن یان گۆڕینى ئامانجەکان و ستراتیژى گۆڕان ، پێکهاتەى کۆنگرە بریتى بوو لە هەڵسەنگاندن و ڕەخنە و گۆڕینى 5 بەشى جیاواز (فراکسۆنەکان ، میدیا ، ڕێنماییەکان ، بەرنامەى سیاسى ، سکاڵا) کە پێشتر لیژنەیەکى پسپۆر و شارەزا لەو بوارەدا دانرابوون و دواى خوێندنەوەى بوارەکەى خۆیان چەند پێشنیارێکیان کردبوو ، کاتى گفتوگۆ و ئامادە بوونى ئەندامانى کۆنگرە ئەو لیژنەیە هەڵدەوەشایەوە و لێژنەیەکى تر بە دەنگى زۆرینەى ئەندامانى کۆنگرە هەڵدەبژێرا ، خاڵ بە خاڵ و کار بە کارى ئەم چوار ساڵە گفتوگۆ دەکرا و ڕەشنوسى کۆى گفتوگۆکان دەبرایە هۆڵى کۆنگرە و بە ئامادە بونى هەموو ئەندامانى کۆنگرە بە دەنگدان یان پەسەند دەکرا یان نەدەکرا ، بە شێوەیەکى گشتى کۆنگرە تەنها بۆ دیارى کردنى چوارچێوەى کارکردنەکان بوو نەک دیارى کردنى مەکتەب سایسى و سکرتێر یان سەرۆک چونکە ئەوە ئالیەتى خۆى هەیە کە پێشتر باسمان کرد .
جیاوازى ئەم کۆنگرەیەى گۆڕان لەگەڵ زۆرێک لە کۆنگرەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەوە بووە کە ڕێگرى دەکات لە دروست بونى کوتلەى نا فکرى و نەخۆیندنەوەى ئامانجەکان... بە پێچەوانەوە توانرا زۆرتین گفتوگۆ لە بارەى 4 ساڵى کارکردن و ئامانج و گۆڕینى ڕێنماییەکان بە بڕیار و دیارى کردنى سیاسەتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بوو ،
لە کۆتایدا بە کورتى بۆ تیگەیشتن لە پێکهات و پەیکەر بەندى گۆڕان دوو ئالیەت هەیە :
ئالیەتى هەڵبژاردن ..میکانیزمى ساڵانەى خۆى هەیە .
ئالیەتى کۆنگرە ..دیارى کردنى چوارچێوە و ئامانجە گشتیەکان دەبێت .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)