کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومه‌تی نه‌مسا و شه‌هید کردنی د. قاسملو - به‌شی دووه‌م

Tuesday, 06/07/2010, 12:00



د. قاسملو له‌ ساڵانی 1960 به‌ دوواوه‌ هه‌وڵ و کۆششی زۆری داوه‌ که‌ بزۆتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ ژێر
ڕکێفی چه‌پی ئێرانی ده‌ربهێنێ و وه‌کو لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌ور ببینێ.
کۆنگره‌ی سێهه‌می حزبی دیموکراتی کوردستان که‌ له‌ مانگی 6-1972 به‌سترا، وه‌رچه‌رخانێکی گرنگ بوو له‌ مێژووی ئه‌و حیزبه‌دا، د. قاسملو دروشمی (دیموکراتی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان) ی به‌رز کرده‌وه‌ ، له‌ کونگره‌دا هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامانی مـاویست بوون، هه‌ندێكیشیان نه‌ته‌وه‌ په‌رست، ئه‌میش وه‌کو سۆسیال دیموکراتێک تیایدا به‌شدار بوو. هه‌رچه‌نده‌ به‌ر له‌ دوو سال ئه‌و وه‌کو سکرتێری گشتی ح. د. ک. ا هه‌ڵبژێردرابوو.
له‌ کۆتایی ساڵی 1978 هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی دا بۆ کوردستان، له‌وێ چه‌پی کوردی کۆمه‌ڵه‌یان زیندوو کرده‌وه‌ و هه‌ندێ له‌ سه‌رۆک هۆزه‌کانیش وه‌کو لایه‌نی ڕاستی بزوتنه‌وه‌ی کورد قوتبوونه‌وه‌. هه‌ردوو لایان بوونه‌ کۆسپ له‌ به‌رده‌م زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتی قاسملو.
قاسملو داوای مـافی چاره‌ی خۆنوسینی کرد له‌ چوار چێوه‌ی ئێراندا، به‌ڵام خۆمه‌ینی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌ پیلانی دۆژمنانی ئیسلام دائه‌نا.
هه‌رچه‌نده‌ مه‌هدی بازرگان و به‌نی سه‌در پێیان خۆشبوو کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام خۆمه‌ینی فه‌رمانی قه‌تلوعامی کوردی ده‌رکرد، به‌توهمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ زددی ئینقلابن.
ساڵی 1980 عێراق په‌لاماری ئێرانی دا، جه‌لال تاله‌بانی ویستی کورد و ئێران ڕێکبخات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی کوردی عێراق بده‌ن دژی سه‌ددام حوسین. خومه‌ینی ئه‌وه‌ی به‌ خیانه‌ت به‌ ئیسلام له‌ قه‌ڵه‌م دا، پاش هێرشه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی ئێران بۆ سه‌ر کورده‌کان، ساڵی 1984 پێشمه‌رگه‌کانی کوردستانی ئێران کشانه‌وه‌ ناوچه‌ سنورییه‌کانی کوردستانی عێراق. زیاتر له‌ 250 هه‌زار سه‌باز و پاسداری ئێرانی له‌ کوردستان مۆڵدرابوو.
حکومه‌تی ئێران ئه‌یویست ئه‌و باره‌ قورسه‌ سه‌ربازی و ئابورییه‌ به‌ زووترین کات سوک بکاته‌وه‌، به‌ڵام  بۆی نه‌چووه‌ سه‌ر. زۆر به‌ داخ بوون له‌ د. قاسملو، چونکه‌ ئه‌و وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی کورد له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌ و ئه‌وروپا زۆر ناسراو بوو، به‌ تایبه‌ت له‌ گه‌ڵ سوسیال دیموکراته‌کانی سوید و فه‌ره‌نســـا و ئه‌ڵمانیا و نه‌مـسا، هه‌ر وه‌ها له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی فرانسوا و دانیال میتران و برۆنۆکرایسکی نه‌مسا و ئه‌حمه‌د بن بیللای جه‌زائیر ئاشنایه‌تییه‌کی چاکی هه‌بوو به‌ر له‌ تیرۆرکردنی د. قاسملو به‌ یه‌ک دوو ساڵ، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسابه‌ دوو ڕێگه‌دا ده‌ڕۆیشت، پارتی سۆسیال دیموکراتی نه‌مسا که‌وتبووه‌ لاواندنه‌وه‌ی کورده‌کان و یارمه‌تیدانیان بۆ ئه‌وه‌ی بـبن به‌ که‌وتبوه‌ زیاتر پته‌وکردنی (OVP) ئه‌ندام له‌ سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال، که‌چی پارتی گه‌لی نه‌مسا په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابورییه‌کانی له‌ گه‌ڵ ڕژێمی ئیسلامی ئێران.
د. قاسملو بۆ وه‌ختیکی که‌م له‌ فه‌ره‌نساوه‌ هاته‌ ڤییه‌ننا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بکاو بۆ یه‌که‌م جار وه‌ک نوێنه‌ری کوردی ئێران کێشه‌ی کورد به‌ سه‌رانی ئه‌مریکا بگه‌یه‌نێت یان ده‌مه‌زه‌ردی بکاته‌وه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ ڕۆژی 13- 7-1989 به‌و پیلانه‌ تیرۆریستیانه‌ د.قاسملو له‌ گه‌ڵ هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌که‌ی عه‌بدوللای قادری نوێنه‌ری ح.د.ک.ا له‌ ئه‌وروپا- و د. فازیل ڕه‌سول شه‌هیدکران.
هاوینی ساڵی 1987 ده‌وری 15 که‌س له‌ به‌رهه‌ڵستکارانی ئێرانی له‌ فه‌ره‌نسا تیرۆرکران، پۆلیسی فه‌ره‌نسا سه‌ره‌داوێکی دۆزیوه‌، ئه‌ویش وه‌حید گورجی یه‌ که‌ تیرۆریستییه‌کی سه‌ر به‌-اگلاعات- ئێران بوو، وه‌ختێ پۆلیس ویستی زیندانی بکات، خۆی کوتایه‌ ناو باڵوێزخانه‌ی ئێرانه‌وه‌ له‌ پاریس.
پۆلیس شه‌و و ڕۆژ ده‌وروپشتی سه‌فاره‌ته‌که‌ی گرت، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ پاسدار به‌ فه‌رمانی حکومه‌تی ئێران ده‌وروبه‌ری سه‌فاره‌تی فه‌ره‌نسایان له‌ تاران گرت. په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له‌ نێوان ئێران و فه‌ره‌نــسـا بچرا. پاش هه‌وڵ و کۆشش به‌ ئیتیفاق وه‌حید گورجی خۆی دایه‌ ده‌ستی پۆلیسی فه‌ره‌نسا، یه‌ک دڕۆژ مایه‌وه‌ دوایی ئازاد کرا و گه‌ڕایه‌وه‌ ئێران. پاش ئه‌و ڕووداوه‌ ئێران سه‌نته‌ری کاره‌ تیرۆریستییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی گواسته‌وه‌ بۆ ڤییه‌ننا، هه‌مو کاره‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ ڤییه‌نناوه‌ پلانی بۆ دائه‌نرا، پاره‌ و که‌سانی بۆ ته‌کبیر ده‌کرا.
ئه‌وه‌ له‌ لایه‌ک، له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌، پاش کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌، پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی عێراق کشانه‌وه‌ سه‌ر سنوری ئێران. تاله‌بانی و بارزانی ڕاستییه‌کیان بۆ ده‌رکه‌وت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌ددام حوسێن هه‌ر سووره‌ له‌ سه‌ر له‌ناوبردنی کورد و هیچ کاتێک ئاماده‌ نییه‌ ئاشتیانه‌ ئاوڕ له‌ کێشه‌ی کوردی عێراق بداته‌وه‌.
بۆیه‌ سه‌رکردایه‌تی کوردی عێراق چه‌ند ڕێگه‌یه‌کی گرته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌جروبه‌ی 1975 دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌. یه‌کێ له‌وانه‌ هه‌وڵدان بۆ ناوبژیکردن له‌ نێوان کوردی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران بــۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ ڕێکه‌وتنێک..
له‌ ڕۆژی 8-8-1988 شه‌ڕی ئێران- عێراق وه‌ستا، ئه‌ویش بێ ئومێدییه‌کی تری خسته‌ ناو دڵی کورده‌کان، بۆیه‌ د. قاسملو و تاڵه‌بانی به‌ پێی ئه‌و باره‌ ناهه‌مواره‌ ناچار بوون که‌ ڕێگه‌یه‌ک بدۆزنه‌وه‌ بۆ ووتو وێژ کردن له‌ گه‌ڵ ئه‌و دوو ڕژێمه‌، تاڵه‌بانی پێی وابوو دوای کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، دان و ساندن له‌ گه‌ڵ سه‌ددام کارێکی مه‌حاڵه‌.
د. قاسملو ئاماده‌ بوو بکه‌وێته‌ دانوساندن له‌ گه‌ڵ ڕژێمی ئێران. مانگی 12-1988 وه‌فدێکی ئێرانی به‌ دزیوه‌ گه‌یشته‌ ڤییه‌ننا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی ئێران له‌ گه‌ڵ سه‌رکرده‌کـــانــی ح.د.ک.ا ووتو وێژ بکات، وه‌فده‌که‌به‌ لێپرسراوێتی جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی و یاوه‌ری موسته‌فا ئه‌جوادی بوو.
د. قاسملو له‌ 27-12-1988 به‌ ئاشکرا له‌ ڤییه‌ننا بوو له‌ گه‌ڵ عه‌بدوللای قادری که‌ نوێنه‌ری حیزب بوو له‌ ئه‌وروپا. پێشتریش تاله‌بانی بارزانی ئاگادار کردبووه‌ که‌ووتو وێژ له‌ نێوان ح.د.ک.ا و کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ئارادایه‌.
شوێنی کۆبونه‌وه‌کان کورده‌کانی عێراق ئاماده‌یان کردبو، تـاڵه‌بانی وه‌کو ناوبژیکه‌ر به‌شداری تـیاکرد، سـێ کوردیش پارێزگارییان له‌ شوێنی کۆبونه‌وه‌که‌ ده‌کرد.
ڕۆژی 31-12-1988 جارێکی تریش کۆبونه‌وه‌ کرا، ده‌وری 8 سه‌عاتی خایاند. هه‌ندێ له‌ داواکانی ح.د.ک.ا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ بوون.
١− له‌ناوچه‌ کوردییه‌کان خوێندن به‌ زمانی کوردی بێت
٢− زمانی کوردی به‌ ڕه‌سمی بناسرێت
٣−سنوری کوردستان ده‌ستنیشان بکرێت
٤−هێزی پێشمه‌رگه‌ وه‌کو پۆلیس دابمه‌زرێنرێته‌وه

کۆبونه‌وه‌کان به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یشتن و هیچ ڕێکه‌وتنێکی لێ نه‌که‌وته‌وه، دوو هه‌فته‌ پێشتر(اگلاعات) ێکی ئێرانی به‌ ناوی سه‌یید ریـامی گه‌یشتبوه‌ ڤییه‌ننا، ئه‌و (اگلاعات) ه‌ پاش 2 ساڵ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیر کرا به‌ تاوانی هه‌وڵدان بۆ تیرۆرکردنی ئه‌ندامێکی مجاهدین خه‌لق مانگی یه‌کی 1989 د. قاسملو چاوی به‌ د. فازیل ره‌سول که‌وت، فازیل ڕه‌سول کوردی عیراق بوو، چه‌پێکی کورد بوو. ساڵی 1974 ڕایکردووه‌ بۆ لوبنان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ڤییه‌ننا، له‌ زانکۆی ڤییه‌ننا به‌شی ،ڕامیاری ته‌واو کردووه‌، پاشان له‌ لوکسمبۆرگ کاری ده‌ستکه‌وتووه‌‌ دوای هاتنی ئیسلامییه‌کان بۆ سه‌ر حوکم له‌ ئێران، د. فازیل که‌وته‌ لێکۆلینه‌وه‌ و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ و باسی ئینقلابی ئێران وه‌کو مرۆڤێکی چه‌پ دژایه‌تیکردنی ئه‌مریکا له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ لای ئه‌و کارێکی باش بوو پاشان مانگنامه‌ی- الحوار- ی ده‌رکرد، د. فازیل به‌ هۆی کاره‌کانی بوو به‌ که‌سایه‌تییه‌کی ناسراو، لێپرسراوانی ئێران به‌رده‌وام لێی نزیک ده‌بونه‌وه‌.
د. قاسملو پاش سه‌ردانیکی کورت بۆ چیکوسلۆفاکیا و هه‌نگاریا هاته‌وه‌ ڤییه‌ننا، ئه‌و به‌ ته‌له‌فون ئاگاداری تاڵه‌بانی کرد که‌ ئه‌و ئاماده‌یه‌ دوباره‌ له‌ گه‌ڵ ئێرانییه‌کان دابنیشێت.
له‌ 16-6-1989 ده‌وره‌ی دووه‌می کۆبونه‌وه‌کان ده‌ستی پێکرد، د. قاسملو به‌ بێ تاله‌بانی به‌شداری کردبوو.، لایه‌نی ئێرانی بریتی بوون له
‌ ١−جعفری سه‌حرارودی، لێپرسراوێکی اگلاعاتی ئێران بوو
٢− مێگفی اجوادی، لێپرسراوێکی اگلاعاتی ئێران بوو
٣− امیر منێور بوزورگیان اێل، لێپرسراوێکی اگلاعاتی ئێران بوو

له‌ جیاتی تاڵه‌بانی، نه‌وشیروان موسته‌فا به‌شداری کرد. بڕیار بوو مانگی 3-1989 دوباره‌ کۆبونه‌وه‌کان به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام پێشتر ده‌فته‌ری سیاسی ح.د.ک.ا بڕیاری دابوو که‌ له‌ جیاتی د.قاسملو، ئه‌ندامی ده‌فته‌ر ێادقی شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ کۆبونه‌وه‌کان ئاماده‌بێت، سه‌حرارودی ڕازی نه‌بوو، به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی که‌ پێشتر له‌ گه‌ڵ د. قاسملو ووتو وێژ کراوه‌و هه‌ر له‌ گه‌ڵ ئه‌ویش پێویسته‌ کۆبونه‌وه‌کان به‌رده‌وام بێت

ڕۆژی 14-6-1989 ڕادیوی ته‌هران ڕایگه‌یاند که‌ ئیمام خومه‌ینی مردووه‌، کورده‌کانیش ئه‌و مه‌سه‌له‌یان به‌ هه‌ند وه‌رگرت و خستیانه‌ ژێر باس و لێکۆڵینه‌وه‌. حکومه‌تی ئێران له‌ ژێر سه‌رکردایه‌تی ره‌فسه‌نجانی پێی چاک بوو سه‌ر له‌ نوێ له‌ گه‌ڵ د. قاسملو ووتو وێژ بکاته‌وه‌
بوزورگیان به‌ تـرێن شه‌مه‌نده‌فه‌ر- له‌ سویسراوه‌ هاته‌ ڤییه‌ننا، ڕۆژی 26-6-1989 چاوی به‌ د. فازیل که‌وت، 3 خاڵی پێڕاگه‌یاند‌
١−ئێران ئاماده‌یه‌ بۆ گفتوگۆ
٢− ئێران پێی چاک نییه‌ تاڵه‌بانی ئاگادار یان به‌شداری کۆبونه‌وه‌کان بکات
٣−له‌ جیاتی تاڵه‌بانی، ئێران پێی چاکه‌ ئیتر فازیل ڕه‌سوڵ وه‌کو ناوبژیکه‌ر به‌شداربێت

له‌ به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه‌ تاڵه‌بانی دووره‌ په‌رێز کرا‌
١−تاڵه‌بانی وه‌کو دۆستێکی ئێران له‌ زروفی شه‌ڕی ئێران- عێراق وه‌کو سه‌رکردیه‌کی کوردی عێراق، کوشتنی له‌ گه‌ڵ قاسملو به‌ یه‌که‌وه‌ زۆر قورستر ده‌که‌وت له‌ سه‌ر ئێرانییه‌کان
٢− ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌بوو که‌ تاڵه‌بانی به‌ ئاگاداری پۆلیسی نه‌مساوی یان هیچ نه‌بێت به‌ ئاگاداری کورده‌کانی عێراق پارێزگاری له‌ کۆبونه‌وه‌کان بکرێت، به‌و پێیه‌ش پلانه‌که‌یان سه‌رناگرێت
٣− تاڵه‌بانی به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی ده‌یان جار له‌ گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراق یان ئێران دانوساندنی کردووه‌ و ڕه‌نگه‌ وه‌فدی ئێران بهێنێته‌ ئه‌و باره‌ -محرج- ه‌ی که‌ کورد ڕازییه‌ ڕێک بکه‌وێت، به‌ڵام ئێرانییه‌کان نایانه‌وێت ڕێک بکه‌ون. چونکه‌ ئێرانییه‌کان مه‌به‌ستیان ڕێکه‌وتن نه‌بوو، به‌ڵکو تیرۆرکردنی د. قاسملو بوو.

ماوێـتی


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە