تکایە پهرتووکهکانیان بایکۆت بکهن و مهیانکڕن
Sunday, 21/07/2013, 12:00
1438 بینراوە
گەنجانی گەرمیان بۆ جاری دووەم ئەوەیان دا بەگوێماندا کەوا لەکەس خۆش نابن لەکاتی دەرکەوتنی دەموچاوی ڕاستەقینەی خۆیان. ئەوان بەم داهێنانەیان جارێکی تر پەیامێکی ڕاستگۆیانەی بڵاو کردەوە کەوا سنووری ووشە هەر ئەوەندە پیرۆزە کە خاوەنەکەی کەسی دڵسۆز و نیشتمان پەروەرو هەڵگری بیرو ڕای ئازاد و سەربەستی بێ. ئەمان تا ئەو کاتە ڕێز لە ووشەکان ئەگرن کە خاوەنەکەی لەبەرەی گەلدا بێت و خۆی و پەیامەکەی هەرزانفرۆش و هەراج نەکردبێ.
لە سووتاندنی پەرتووك و نووسینەکانی فەرهاد پیرباڵدا، جەمال غەمبار ئەبوایە وەك کەسێکی خاوەن هزری تەندروست و بەئاگا لەوەی کەوا نەوەی نوێ گەلێ ووشیارن و هەڵە و چەوت وچێڵی لەکەس قبوڵ ناکەن، هەرگیز کارێکی وای نەکردایە. وەیان وەك ئەو کارەی ئەکرد، ئەبوو پێش گەنجەکان خۆی بهاتایە و ئەو کارەی بکردایە، لەبەرئەوەی ئەو گەلێ بەباشی ئەزانێ کەوا جەلال و تاقمەکەی جگە لەکۆمەڵێ کەسانی بودەڵە ، دز،مافیا و چەتە و نیشتمانفرۆش هیچی تر نین. ئەو وەك هەموان باش ئەزانێ کەوا ئەم بنەماڵەیە بەتایبەتی لەسلێمانی چەندە قێزەوەنن و کەس چارەی ناوێنن.
ئەو پەرتووك و نووسینانەی هەر یەك لە فەرهاد و جەمال و بەختیار عەلیەکان نەك هەر شایەنی سووتاندنن، بەڵکە پێوستە هەموو جۆرێك لەبایکۆتکردنیان بکرێ و خەڵکی زیاتر هانبدرێن کەوا پەراوێزیان بخەن. بۆیە پیشنیاری بەندە بۆ ئەو گەنجانەی کەوا لەداهاتوودا بەنیازن پەرتووك و نووسینی سیاسیە مەشەخۆر و تەوەزەلەکان و ڕۆشنبیرە فەلەکان بسووتینن، ئەوا چیدی کاری وا نەکەن. ئەویش لەبەرئەوەی کەوا چۆن ئەو پەرتووك و نووسینانە تەنها هەلێك بوە بۆ گیرفان پڕکردن و چەواشەکاری جەماوەر بۆ دەسەڵاتێکی مافیایی. ئەوا ، دوای دەرکەوتنی دەمامکی ئەو دەربارانە، بەسووتاندنی بابەتەکانیان ئەتمۆسفێر و ژینگەی ووڵاتمان ئەوەندەی تر پیس ئەبێ.
بۆیە وای بەباش ئەزانم کەوا لەمەو بەدوا واز لەسووتاندن بێنن و ئەوەی خۆی لەبەرەی گەل جیائەکاتەوەو بەرەی دەسەڵاتی خۆسەپێن و دز هەڵئەبژێرێ، نووسین و بابەتەکانیان بخەنە کیسەیەکی ڕەش و بیانبەن بۆ ئەو شوێنەی کەوا ویژدانی خۆیانیان پێفرۆشتوە. لەحاڵەتی فەرهاد و بەختیاردا ، ئەتوانن ئەوەی بابەت و نووسین و پەرتووکی ئەمانەیان لایە، بیان بەنەوە بۆ لقی چوار و لەبەردەم لقدا و لەنزیك تەنەکەی خۆڵەکەدا بۆیان جیبڵن و بەپاسەوانەکەی لق بڵێن، تکایە ئەمە بەشێکە لەئەرشیف و دۆکیومێنتی سەر بەخۆتان و ئەتوانن لە پەرتووکخانەی پارتیان بیپارێزن.. هەمان بیرۆکە بۆ جەمال غەمبار و فەرهاد سەنگاویەکانیش هەر ڕاستە، تەنها ئەوە نەبێ، ئەمان بیبەن بۆ بەر مەڵبەند و بە پاسەوانەکە بڵێن ، تکایە لەمەو بەدوا ئەمانە تەنها موڵکی ئێوەیەو بەس.