کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕەخنە و دارەگوێز

Sunday, 02/11/2014, 12:00



لە کۆمەڵگای بندەست وسەرلێشێواوی کوردستان بە گشتی وباشور بە تایبەتی کە ژێر چەپۆکەی دوو دەسەڵاتی بنەماڵیی عەشیرەگەری بارزانی وتاڵەبانین نە رەخنەگەرمان هەیە نە و نە رەخنە بیس ئەگەرهەشمان بێ رەخنە گەری حیزبین و کەس گوێیان ناداتێ. هەر کاتێک نەمرێکی وەک / کاوە گەرمیانی / هەڵدەکەوێ بە کەسێکی لۆمپەنی وەک / مەحمود سەنگاوی / دەڵێ: خایین ودز مەبە، گەمە بە خوێنی شەهیدان مەکە، لە باوەشی دایکی ئەنفالکراویدا مێشکی سەری دەچڕژێنن! لەوەها دەسەڵاتێکدا کە بە زەبری شەقی داگیرکارو بەرژەوەندی دونیای زلهێزەکان خۆی راگرتووە، زۆر سەیرە تاقمێک خۆش نشینی هەندەرانی باس لەوەدەکەن کە رەخنەگرتن لەو دەسەڵاتە دەبێ بنەمای زانستی هەبێ ورەخنەگر دەبێ زاڵ بێ بەسەر رووداوەکانی مێژوویی. بەشێکی لە بۆ چونە راستە. بەڵام بەشێکی وەبەر ئەو سیستمە گەندەڵە دەکەوێ کە وەک دۆڵپا خوێنی خەڵک دەمژێ لە باشوری وڵات نە دێتە پردێ ونە دێتە بازێ.
ماوەی نزیک ٢٥ ساڵە ئەو جووتە شێر پەنجەیە، ئەو خاکە بریندارەیان کردۆتە شەتاوی خوێن وبەهیچ ئاقارێک دەست لە کارە دزێوەکانیان بەر نادەن. ئەوان زۆر نامرۆوانە کەڵکیان لە هەست وخۆشەویستی خەڵک بەرانبەر بە نیشتمان وەرگرتووە وئەسپی خۆیان تاو داوە.

" رەخنەو رەخنەگرتن چۆنە؟ "
رەخنە گرتن بەو مانایە دێ کە کەسێک یانژی کەسانێک بە کەڵکوەرگرتن لە رێو شوێنی هۆشمەندانە وسەرەدەمیانە بتوانن بۆ ،، چارەسەرکردنی،، گرفتەکانی چووک ومەزنی کۆمەڵایەتی یا سیاسی یا ئابوری یا،،،،،،بەر بەستەکان لابدەن و مەبەستییان دیتنەوەی راستیەکان بێ بۆ چۆنیەتی کارکردنێکی دروست لە سیستمێکی خاوەن دێمۆکڕاسی وپرۆژە بۆ بەرەو پێشبردنی ژیانێکی خۆش بۆ تاک وکۆمەڵگا.هەروەها رەخنە گەر بە کەسێک یا کاسانێک دەڵێن کە توانای ئەنجامی ئەو رەخنانەی هەبێ.(لە سیستمی عەشیرەگەریدا کەس مافی ئەنجامی رەخنەی نییە،لەو سیستمە قڕێژەدا ژن وەک مرۆڤ چاوی لێناکرێ).
" کەرەسەکانی رەخنە گرتن چن؟ "
بناغەی دامەزراندنی سیستمی عەشیرەگەری هەر کات رووی لە دامەزراندنی کاری سیاسی وحیزبی کرد دەبێتە دێوەزمەیەک کە لە خۆی زیاتر کەس نابینێ! ئەو شێوەدەسڵاتە دەبێ فاتیحای بۆ بخوێنێ. دەسەڵاتێک کە بۆ پاراستنی خۆی هەزاران کوردی بە کوشت دابێ چۆن رێگا دەدا لە فەزایەکی ئاواڵاو ئازاد دا مرۆڤ هەناسە بدا.ئەو دەزانێ،تاکی ئازاد، کۆمەڵگای ئازاد، یاسای گەردوونی، پەیوەندی نێونەتەوەیی،هوشیاری ..... هەموویان دەبنە دژی ئەو دەسەڵاتەی کە ئەوڕۆ لە باشوور دروستکراوە.کەرەسەی ئەو سیستمە لەسەر بنەمای رزگاری دانەمەزراوە. ترۆر، زیندا، دزی، درۆ، زانکۆی حیزبی، چەکداری حیزبی،سەرمایەی حیزبی،پارێزگای حیزبی،........ دەبنە هەوێن بۆ پیسترین دەسەڵات. کە ئەوڕۆکە لە باشور لەبەر چاومانە.
ئەو رووناکبیرانەی کە لە هەندەران دەژین وپێیان وایە رەخنە گەر دەبێ زانستی زۆر بێ. منیش پێیان دەڵێم، بە تالەبانی وبارزانی بەهەردووکیان ،، دوو،، کتێبیان نوسیوە! (بۆیان نوسیونەوە).خۆزگە رەخنە دارەگوێزبوایە ئەوکات چون دەردەکەوت جەستەی دەسەڵاتی ئەو جووتە سەرگەورەیە لە باشوور رۆژانە بە هەزاران گوێزی لێ بەردەبۆوە!لە هەر کوێی دونیادا ئەوەی چەکدارەکانی بارزانی بەسەر ژنانی ئیزەدیان هێنا کرابا، بەرپرسی دەسەڵات یا خۆی دەکوشت یا دەستی لە کار دەکێشاوە. بەڵام...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە