کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان پارێزگاری دهۆك داوای سه‌رانه و (سه‌هم)‌ له‌ حاجی مه‌شهور و چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندیكی بادینان ده‌كات

Tuesday, 22/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ راپۆرتی ...په‌یامنیری 2 دهۆك
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی گه‌وره‌ سه‌رمایه‌دار(حاجی مه‌شهور) كه‌ خاوه‌نی زیاتر له‌ 30 كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بازرگانی و پیشه‌ سازی و ئابوری وكه‌ره‌سته‌ی بیناسازیو كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سنجارو خاوه‌نی گه‌وره‌ترین بازارگای مازی و مازی لاندو غازی عه‌نتاب وده‌یان هۆتێل و مۆل و له‌ توركیا و دهۆك و هه‌ولێره‌.ماوه‌ی زیاتر له‌ 3 مانگه‌ كه‌وتۆته‌ ژێر هه‌ره‌شه‌ی سه‌رانه‌ سه‌ندن و لیسه‌ندنی (سه‌هم)پشكی به‌زۆر له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌تایبه‌تی بابۆ مه‌سعودبارزانی و به‌رپرسانی پارتی له‌ دهۆك، كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراكردووه‌، حاجی مه‌شهور ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ كارو كاسیی و بازرگانی و پرۆژه‌و وه‌به‌رهێنانێك له‌ سنوری بادینان به‌ بێ وه‌رگرتنی به‌رتیل و ڕه‌شوه‌و سه‌رانه‌ و وه‌گرتنی به‌زۆری سه‌هم(پشك) ئه‌نجام نادرێت، تا ئه‌وه‌ی بچوكترین كاری خزمه‌تگوزار ته‌واوی كاربه‌ده‌ستان و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی پارێزگای دهۆكه‌وه‌ به‌ پاره‌ جیبه‌جێده‌كرێن.
تا ئه‌وه‌ی حاجی مه‌شهور ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ چونكه‌ فشاری زۆرمان خراوه‌ته‌ سه‌ر ناچاربووین بۆ كاره‌كانمان ریگه‌ی نایاسایی بگرینه‌به‌ر، هیشتا فشارو سه‌رانه‌ سه‌ندن له‌ دهۆك له‌ زه‌مه‌نی به‌عس خراپتربووه‌، به‌وه‌ی به‌عس دوو كه‌س سه‌رانه‌ی وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئه‌مرۆ بنه‌ماله‌ی بارزانی و نێچیره‌ڤان و پارێزگارو خزمه‌كانی هۆشیار زیباریش سه‌رانه‌مان لێوه‌رده‌گرن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان ناسراو به‌ ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆك بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته‌ سه‌ر حاجی مه‌شهور ماوه‌ی چه‌ند مانگیكه‌ به‌ریوه‌به‌ری گشتی و سه‌رپه‌رشتیاری حاجی مه‌شهوری به‌ناوی (هه‌ڵكه‌وت به‌شیر) زیندانی كردووه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی بكات داوای كردووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی سه‌هه‌مه‌كه‌ی له‌ سه‌دا 15 بۆ بكاته‌ سه‌دا 25 و حاجی مه‌شهوریش به‌ناچاری ئه‌وه‌ی جیبه‌جیكردووه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌دیدوانی پارێزگای دهۆك ئه‌م زانیاریانه‌ی پشت راست كردووه‌و، كه‌ ته‌مه‌ر كۆچه‌ر به‌ هه‌مووشێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات پیش لادانی له‌ زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی بایدنان سه‌همی هه‌بێت له‌ رێگه‌ی فارس كۆچه‌ری ئامۆزایه‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی كۆمپاینای ئه‌تروشه‌ له‌ دهۆك.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ له‌لایه‌ن شێخ فه‌رزنده‌ زیباری ئامۆزای هۆشیار زێباری و عه‌بدولره‌زاق گرماڤی یه‌وه‌، به‌ ڕێگه‌ی به‌رتیل ئاسانكاری بۆ ماوه‌دان به‌ جیبه‌یجێكردنی پرۆژه‌كانی مازی لاند یان داوه‌، بۆ ئه‌و ئاسانكاریانه‌ حاجی مه‌شهوربری 20000 هه‌زار دۆلارو گه‌شتێكی بۆ شێخ فه‌رزنده‌ زیباری ریكخستووه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ش عه‌بدولره‌زاق گرماڤی چه‌ندین جار سه‌رانه‌ی له‌ حاجی مه‌شهور وه‌رگرتووه‌.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ حاجی مه‌شهور به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆك پێی گووتووه‌، ئێمه‌ چمان له‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی كه‌مه‌ ئه‌وان پشكیان له‌ هه‌موو شتیكی ئه‌م كوردستانه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ بۆ نه‌مانبێت، تا ئه‌وه‌ی باسی كۆمپانیای عێراق ئۆیلی نه‌وتی كردووه‌ كه‌ عه‌بدولهادی محمه‌د نه‌زیر و براكانی به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن و چونكه‌ زۆربه‌ی بۆ نێچیره‌ڤان بارزانی یه‌ هه‌موو ئاسانكاریه‌كیان بۆ ده‌كریت به‌لام ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یك تالان ده‌كرین و، ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ حاجی مه‌شهور هه‌ندێك جار گۆمرگم لێوه‌ر ناگرن به‌لام دوادار 4 قاتی گۆمرگه‌كه‌ سه‌رانه‌م لێ ده‌سێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە