کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خاتوو چنار ڕاست ناکات، له‌ 12ی مانگه‌وه‌ هاتۆته‌وه‌ کوردستان

Sunday, 19/04/2009, 12:00

1471 بینراوە


من وه‌کو که‌سێکی کارمه‌ند له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌مه‌وێت له‌ ڕیگای کوردستانپۆسته‌وه‌ به‌ هه‌موو لایه‌کی ڕابگه‌یه‌نیم که‌وا ئه‌و قسه‌یه‌ی خاتوو چنار سه‌عدی وه‌زیری شه‌هیدان که‌ له‌سایته‌که‌ی (چاودێردا) خوێندمه‌وه‌، گوایه‌ له‌ ته‌له‌فیزیۆنی کوردستان تیڤیدا وتویه‌تی: به‌داخه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌مین ساڵیادی‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفالكردنی‌ گه‌رمیان ئه‌م ساڵ من نه‌متوانی‌ ئاماده‌بم، دیاره‌ هۆیه‌كه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ من به‌ ناچاری‌ له‌به‌رخراپی‌ باری‌ ته‌ندروستیم سه‌فه‌ری‌ ده‌ره‌وه‌م كرد.
من لێره‌دا ده‌ڵێم خاتوو چنار ڕاست ناکات که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بووه‌، به‌ڵکو دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 12ی 4 له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر دابه‌زی و من به‌ چاوی خۆم بینیم، باری ته‌ندروستی زۆر باش بوو، به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ قسه‌ی ده‌کرد و براده‌ره‌ کارمه‌نده‌کان به‌خێرهاتنه‌وه‌یان لێی کرد، واته‌ دوو ڕۆژ پێش یادی ئه‌نفال و هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی ئه‌نفالکراوه‌کان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، من نازانم چنار خان بۆچی ئه‌م درۆیه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت من له‌ کوردستان نه‌بووم؟ نازانم بۆچی خۆی له‌ به‌شداریکردنی ڕووفاته‌کان دزییه‌وه‌؟
ئه‌م وڵاته‌ که‌ پێی ده‌ڵێن کوردستان، گه‌نده‌ڵی به‌ سه‌ریدا ده‌بارێ، درۆکردن به‌شێکه‌ له‌ سیمای گه‌نده‌ڵیی و هه‌موو که‌سێک پێی ده‌وێرێت، چونکه‌ باج له‌ سه‌ر درۆکردن نادرێ،  ئه‌وه‌ی ببێت به‌ وه‌زیر و کاربه‌ده‌ست ده‌بێت دۆرزن بێت، ئه‌گینا جێگه‌ی له‌و پۆستانه‌دا نابێته‌وه‌. ئه‌و درۆیه‌ی که‌ چنار خان کردوویه‌تی پیشه‌ی هه‌موو وه‌زیر و ده‌سه‌ڵاتدارێکی ئه‌م ڕژێمه‌ پۆخڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌، ئێمه‌شی پێوه‌ گلاوین، بۆیه‌ به‌ باشم زانی خۆم له‌و گه‌نده‌ڵیی و بێده‌نگییه‌ بهێنمه‌ ده‌رێ و ئه‌م ڕاستییه‌تان بۆ بخه‌مه‌ ڕوو، داواکارم له‌ به‌ڕێزانی کوردستانپۆست که‌ ئه‌م نووسینه‌م بۆ جوانتر بکه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌ک بۆم بڕازێننه‌وه‌ که‌ شایانی بڵاوکردنه‌وه‌ بێت، چونکه‌ من نووسه‌ر نیم.
ده‌ستتان خۆش براده‌رانی کوردستانپۆست




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)