کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شوانێكى بنەماڵەى بارزانى هەریرى داگیر كرد

Thursday, 07/05/2009, 12:00

1025 بینراوە


لەو وڵاتە كۆمەڵێك كەس هەن لە ژێر سێبەرى هەردوو حیزبى دەسەڵاتدار هیچ یاساو رێسایەكى ئەم وڵاتە نایانگرێتەوە، وەك ئەوەى لە ئەستێرەیەكى ترەوە دابەزیبن، دەسەڵات خۆى لە رەفتارەكانیان گێل دەكات و جلەوى گێرە شێوێنى بۆ شل كردون. كورد تاقە شتێك كە پێیوە دەنازێت و خۆى لە بەردەمى حكومەتى ناوەندى و كۆمەڵگاى نێودەوڵەتى پێهەڵدەكێشێت بوونى ئاسایشە، بەڵام گوتەى كوردستان ئارامە، بۆ شارۆچكەى هەریرى سەر بە پارێزگاى هەولێر هیچ راستیەكى تێدا نیە.
چونكە هیچ هەفتەیەك تێناپەرێت بە بێ ئەوەى ئاژاوەگێریەك لەو شارۆچكەیەدا نەنرێتەوە و دەنگى نەشازى فیشەك وەبەر گوێمان نەكەوێت.
یەكێك لە ئاژاوە گێرترین كەسى ئەم شارە هاوڵاتیەكە بەناوى سادق سۆفى كە بە خۆى دوو براى لە پەناى دەسەڵاتى پارتى چەندین ساڵە وەك عەنتەر زوڵم لە هاوڵاتیان دەكەن و ماڵ و موڵكى هاوڵاتیان داگیردەكەن و ئێستا نیوەى زەویەكانى دەشتى هەریر لەلایەن سادق سۆفى و هەردوو براكەى داگیر كراوە.
ئەوانە چونكە سەر بە پارتینە و حیزبیش لەو ناوچەیە دەسەڵاتى موتڵەقە و شتێك نیە ناوى دادگاو پۆلیس كە پارێزەرى یاساو دادپەروەرى بێت، بۆیە بە ئارەزووى خۆیان هەڵسوكەوت دەكەن و لە ژێر ناوى پارتى بوون دەست درێژى دەكەنە سەر كەرامەتى خەڵك و تەقەدەكەن و عەقڵیان كەسێك نەگرێت فیشەكى پێوە دەنێن و بریندارى دەكەن و دەیكوژن.
لە رێكەوتى 25/4/2008 ئەو پیاوە لە سەر پارچە زەویەك لە هەریر شەر بە خانەوادەیەك دەفرۆشێت، ئەوانیش وەڵامی دەدەنەوەو هەردوولا تەقە لە یەكترى دەكەن لە ئەنجامدا هاوڵاتیەك بە ناوى فەرهاد حەمەدەمین بریندار دەبێت و سێ ئۆتۆمبێلێیش گولەیان بەردەكەوێت و زیانیان پێدەگات، خاوەنى ئۆتۆمبێلەكان لە دادگاى هەریر سكاڵایان لە سەر تۆماركردون.
بەڵام تاوانبارى سەرەكى دەستگیرنەكراوەو كەس ناتوانێت توخنى بكەوێت، چونكە چەند ساڵێك پێش ئێستا هەیبەتى ئاسایشى شكاند و تەقەى لە بەرێوەبەرى ئاسایشى هەریر كرد.
ئەو پیاوە هەموو جارێك كاتێك كەتنێك دەكات دەچێتە مەسیف و ماوەیەك دەمێنێتەوە و دواتر دێتەوە بۆ هەریر كەسیش ناتوانێت پێى بڵێت لەل نەوەك بیانخاتەوە ژێر رەحمەتى رێژنەى فیشەكەكانى.
سیحرى مەسەلەكەش لەوەدایە كە دایكى بەرێز سەرۆكى هەرێم پشتگیرى ئەم پیاوە دەكات و ناهێڵێت كەس لێیبپرسێتەوە، چونكە ئەو پیاوە شوانى مەرەكانى بنەماڵەى بارزانیە.
سادق سۆفى لە هەریر لە سەرووى یاسایە، هەر كاتێك بیەوێت دەتوانێت تەقە لە خەڵك بكات و برینداریان بكات و بیانكوژێت. لە چەند ساڵى رابردوودا بە دەیان خەڵكى بریندار كردوەو هەندێك لە بریندارەكان كەم ئەندام بوونە، بەڵام سادق سۆفى چونكە مەرەكانى دایكى سەرۆك بەخێو دەكات نە دەستگیر دەكرێت و نە پێویستیشى بە سولحى عەشائیریە.
ئاخر ئەو شوانى شوێنێكە لە سەرووى یاسان بۆیە شوانەكانیشیان لە سەرووى یاسان، ئەو شوانەى بنەماڵەى بارزانى شوانێكى ئاسایى نیە، بەڵكو سوپەرشوانە.
غروورى ئەو شوانە گەیشتە ئاستێك كە ساڵى پار تەقەى لە ئۆتۆمبێڵى كوڕى بەرپرسى لقى 10ى پارتى كرد و بە موعجیزە لە مردن رزگارى بوو.ئەو كات لە بەر خاترى بەرپرسى لق چەند رۆژێك گرتیان بەڵام دیسان بە هەمان عەنتەرى گەرایەوە گۆرەپانەكە.
ئاخیرى خێر بێت.....


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)