کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هه‌واڵیكی كوردستانپۆست، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هێنایه‌ سه‌رخه‌ت

Wednesday, 06/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 3ی سلێمانی
له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌سه‌ر ده‌ست به‌سه‌را گرتنی مۆبایلی تایبه‌تی ڕه‌ئوف ره‌باتی جیگری مه‌كته‌بی رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی سه‌ركرداه‌یتی پارتی له‌ سلێمانی، له‌لایه‌ن دلشاد هۆڵندی كه‌ یه‌كیكه‌ له‌ به‌رده‌سته‌كانی عه‌بدوڵوه‌ها ب عه‌لی وته‌بێژی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی و به‌ ئیعازی عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی ئه‌و كاره‌ی كردووه‌.
بۆ رۆژێک دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵەی كوردستانپۆست ، ره‌یوف ره‌باتی داوای پێك هێنانی لیژنه‌یه‌كی بۆ ئه‌و كیشه‌یه‌ كردووه‌ و به‌ پیچه‌وانه‌شوه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر پارتی به‌ دواداچوون بۆ ئه‌و كیشه‌یه‌ نه‌كات ئه‌وا له‌ بنه‌كه‌ی پۆلیسی سلیمانی سكاڵای یاسای له‌ سه‌ر عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی تۆمار ده‌كات.
ئه‌مرۆش سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندین كه‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بریاری پێك هینانی لیژنه‌یه‌كیان داوه‌ بۆ لیكۆڵینه‌وه‌ له‌و كیشه‌یه‌ كه‌ سه‌رتاپای سه‌ركردا‌یەتی پارتی له‌ سه‌لاحه‌دین تووشی شۆك كردووه‌.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7203b52a

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە