کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر ده‌ستي له‌ ته‌قينه‌وه‌كاني كه‌ركووك هه‌يه‌

Thursday, 07/02/2013, 12:00


ماوه‌يه‌كه‌ كرده‌وه‌ تيرۆريستيه‌كان له‌ شاري كه‌ركووك په‌ره‌ي سه‌ندووه‌، به‌ تايبه‌تيش به‌ ئامانج گرتني ئه‌و شوێنانه‌ي كه‌ عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر به‌رِێوه‌به‌ري پۆليسي قه‌زا و ناحييه‌كان
لێوه‌ي نزيكه‌، وه‌ك كۆمه‌لَگه‌ي ئازاد و بينايه‌ي به‌رِێوه‌به‌رايه‌تي پۆليسي كه‌ركووك، پاش ده‌ستبه‌كاربووني نه‌جمه‌دين كه‌ريم وه‌ك پارێزگاري كه‌ركووك و بايه‌خ پێداني به‌ ليوا جه‌مال به‌رِێوه‌به‌ري پۆليسي كه‌ركووك، عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر كه‌وته‌ خۆ بۆ ئه‌وه‌ي دژايه‌تي ليوا جه‌مال بكاته‌وه‌ كه‌ پێشتريش له‌ وه‌زاره‌تي ناوخۆ به‌ ئاشكرا دژايه‌تي كردووه‌و برِه‌ پاره‌يه‌كي زۆري به‌ رۆژنامه‌نووسه‌كان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ي دژايه‌تي ليوا جه‌مال بكه‌ن و لێدواني لێ وه‌رنه‌گرن، هه‌موو زانيارييه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ عه‌ميد سه‌رحه‌د ده‌ستي له‌و ته‌قينه‌وانه‌ هه‌يه‌، بۆ نمونه‌ ئه‌وه‌ي له‌ كۆمه‌لَگه‌ي ئازادي روويدا عه‌ميد سه‌رحه‌د ته‌نيا پێنج ده‌قيقه‌ بوو چوو بۆوه‌ بينايه‌ي پۆليسي قه‌زا و ناحييه‌كان، واته‌ 300 تا 400 مه‌تر له‌و شوێنه‌ دوور بوو كه‌ عه‌ميد سه‌رحه‌د باره‌گه‌ي شه‌وانه‌ي لێيه‌تي، له‌گه‌لَ ته‌قينه‌وه‌كه‌ش به‌ په‌له‌ گه‌يشته‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و واش بڵاوي كرده‌وه‌ كه‌ گوايه‌ بريندار بووه‌، كه‌چي هه‌موومان له‌ يه‌كه‌م ساته‌وه‌خته‌وه‌ بينيمان عه‌ميد سه‌رحه‌د خۆي برينداره‌كاني ئه‌و كرده‌وه‌يه‌ كۆ ده‌كرده‌وه‌و ره‌وانه‌ي نه‌خۆشخانه‌ي ده‌كرد، ئه‌گه‌ر وايه‌ چۆن بريندار بوو، ده‌ركه‌وت خۆي سيناريۆي دروست كردوه‌.
له‌ دوايين ته‌قينه‌وه‌ش كه‌ بينايه‌ي پۆليسي كرده‌ ئامانج هه‌ميسان عه‌ميد سه‌رحه‌د له‌ژووره‌وه‌ي خۆي بوو كه‌ چه‌ند مه‌ترێك له‌ ژووري ليوا جه‌مال دووره‌، هه‌ر كه‌ ته‌قينه‌وه‌كه‌ بوو عه‌ميد سه‌رحه‌د چووه‌ ژووره‌كه‌ي ليوا جه‌مال به‌وه‌ي بزانێ ماوه‌ يان نا، بۆيه‌ هيچي پێ نه‌ما ئه‌مجاره‌ وتي بريندار بوومه‌، هه‌مو پزيشكانيش ده‌يان وت سه‌رحه‌د پێويستي به‌ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ نييه‌ كه‌چي مايه‌وه‌ و ده‌يوت ته‌ندروستيم خراپه‌، هه‌ر ئه‌و سه‌رحه‌د بوو به‌ ده‌ستي له‌ ئازادكردني ده‌يان تيرۆريست هه‌بوه‌ له‌ به‌نديخانه‌كاني كه‌ركووك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە