بۆ كاك مستەفای حەسەنە گەورە
Thursday, 12/07/2012, 12:00
كە وێنەكەت ئەبینم (لە سیماتا بەدیم كرد هەیكەلى عومرێكى حەسرەت كێش) ئەزانم تەمەنێكى پڕ لە خەبات و تێكۆشان و چەرمەسەرێ و بیركردنەوە لە چارەنوسی ئەم میللەتەت بەسەر بردوە ..هەر چەند من سیاسەت مەدار نیم .نوسەر نیم .لە ئەزمونى ژیانى خۆم و واقعەوە شتێك فێر بوم , ئەمەوێ بە كورتى وەڵامی باسێكت بەمەوە لە سەر سەفەرەكەى نەوشیروان مستەفا ..
كاك مستەفا بە داخەوە سیاسەت مەدار و رۆشنبیر و چاودێرە سیاسیەكانمان , سیاسەت بە عاتیفە و ڕق و كینەو خۆشەویستى ئەزانن ..كەسمان واقعیانە لە سیاسەت نەگەشتوین ..برای بەڕێز سیاسەت یارى ى شەترنجە.. سیاسەت مەدار ئەوەیە یاریەكە بباتەوە ,سیاسەت بەرژەوەندیە , سیاسەت مەدار ئەوەیە هەرچێكى كرد بۆ بەرژەوەندى ى حزبەكەى بیكات , هەر هەنگاوێكى نا , دەسكەوتێكى هەبێت ..دیارە سیاسەت مەدارى باش ئەوەیە ئەو دەسكەوتەى بۆ بەرژەوەندى ىمیللەتەكەى ئەوێت واتە میللەت لاى ئەو ئامانجە خۆی و حزبەكەى وەسیلەن ..سیاسەت مەدارى خراپیش ئەوەیە میللەت و حزبەكەى بۆ بەرژەوەندى خۆى بەكار ئەهێنێت واتە خۆى ئامانجە و حزب و میللەت وەسیلەن .. با ئێمە بە زمانێكى سادە بنوسین , بە زمانی كتێب نەنوسین ..ئەبێ بۆ ڕەمەكى خەڵك (تودەى مەردوم) بنوسین نەك بۆ ڕۆشنبیران ....ڕۆشنبیران پێویستیان بەوە نیە بۆیان بنوسیت , خەڵكى سادە پێویستى بەوەیە ڕێگەى بۆ ڕۆشن كەیتەوە ..
.ئێوە ئەڵێن نەوشیروان مستەفا نابێت بچێت بۆ ئێران لە بەر ئەوەى ئێران ڕژێمێكى دكتاتۆر و زۆردارە ..ئەگەر بەو مەنتیقە ى ئێوە بێت ئەبێ ئێران دوژمنى سەرسەختى چین بێت ..لەبەر ئەوەى ئێران كۆمارێكى ئیسلامیە و , چین لە كاتى سەر كەوتنى شۆرشەكەى ماو دا هەمو مزگەوتەكانى تەخت كرد لە چین .. بەڵام ئێران پەیوەندى ى بە هێزى لەگەڵ چین و ڕوسیا هەیە كە دو ڕژێمى بێ دین و مولحیدن , ئەیانكا بە پاڵپشتى خۆی بۆ ئەوەى بەرانبەر بە دوژمنە سەرسەختەكانى .(.ئەمریكا و ئیسرائیل)بتوانێ خۆی ڕابگرێت .. ئێران و ڕژێمى سەدام هەشت ساڵ شەڕیان كرد خوێنى یەك ملیۆن گەنجیان زیاتر ڕشت ..كاتێ سەدام كوێتى گرت و ئەمریكا سوپای هێنایە خەلیج بۆ لێدانى سەدام و گرتنى ئێراق , ئێران پشتى سەدام ى گرت لەبەر ئەوەى هاتنى ئەمریكا خەتەرێكى گەورە بو بۆ ئێران زۆر گەورەتر بو لە خەتەرى سەدام .عزەت دورى چو بۆ تاران پێشوازى ى گەرمیان لێ كرد
.ئەگەر نەوشیروان مستەفا بتوانێ لەو سەفەرەیدا دەس كەوتێك بۆ بزوتنەوەكەى بە دەست بێنێت ئەوە ئەبێ چونەكەى پیرۆز كەیت ..هەرچەند من بە گومانم لەوە ن م سیاسەت مەدارێكى وا زیرەك بێت بتوانێ یاری لە ئێران بەرێتەوە ..ئێران , ئەمریكا لێیان ناباتەوە !!...
نەوشیروان مستەفا نیو سەدەیە مام ئەناسێت دەبو لە پێش هەمو كەسێكەوە ماهیەتى ئەو كابرایەى بۆ دەر بكەوتایە ..50 ساڵە بە خۆی و ڕێخراوێكى بە هێزى وەك كۆمەڵەى ڕەنجدەران ەوە خزمەت بە ناوى (مام جەلال ) ئەكەن .پاش ئەوەى مام ى كرد بەو قەڵا بە هێزە .تازە بە تازە ئەیەوێ بە وشە بەربەرەكانێ ى بكات ..
مالكى سیاسەت مەدارە ..ڕێكەوتننامەى هەولێری ئیمزاكرد , هەمو لایەنەكان پێ ی ڕازى بون كە دەستى لە دەسەڵات گیر بو ,گەزى چى و جاوى چى ..ڕێكەوتننامەى هەولێر و هەمو لایەنەكانى پشت گوێ خست ...نابێ بڵێین مالكى بێ ئەخلاقە درۆى لەگەڵ لایەنەكانى تر كرد ئەبێ بڵێ ی مالكى سیاسەت مەدارێكى سەركەوتوە ,توانى گۆڵ لە هەمو سیاسیەكانى تر بكات ..
.عەیبە وشەرەف و دۆستایەتى و خۆشەویستى و ڕق و كینە لە سیاسەت دا نیە .. سیاسەت دەسكەوتە , بەرژەوەندى یە .. ئیتر سیاسەت مەدار بەرژەوەندى ى خۆى ئەوێ یا هى میللەت ..دەسكەوتى بۆ خۆی ئەوێت یا بۆ میللەت ئەوە باسێَكى ترە..سیاسەت مەدارى بە ئەخلاق دەسكەوتى بۆ میللەت ئەوێ.. سیاسەت مەدارى بێ ئەخلاقیش ئەوە ئاشكرایە دەسكەوتى ..تەنیا بۆ خۆی ئەوێ..
كاك مستەفا ڕێزێكى زۆرت هەیە لام لەبەر ئەوەى هەمو ژیانت تەرخان كردوە بۆ خزمەتى ئەم میللەتە ..بەڵام زۆر هەڵە لە سیاسەت گەشتوى ..خۆزگە بە وردى چەند جارێك نوسینەكەى جەزا چنگیانیت ئەخوێندەوە حەرف بە حەرف لێ ی ورد ئەبویتەوە ,,بە ڕاستى ئەو زۆر چاك لە مەنتیقى سیاسەت گەشتوە ....هەق وایە ئەو نوسینە وەك بیردۆزى فیساغۆرس ببێت بە بیردۆزى سیاسی بۆ هەمو چاودێرانی سیاسی و نوسەران ..
لە گەڵ ڕێزم دا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست