کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دیالۆگی كوردی توركی یان درێژەدان بە فاشیزمی تورك؟!

Monday, 23/02/2009, 12:00

1962 بینراوە


بەڕیشی كرژو پرچی پڕ لە ئەسپێ،
بناغەی كاری كوردان چۆن ئەچەسپێ
بە كەشكۆڵ و سواڵ و فەقرو زیللەت،
مەحاڵە كاكی خۆم تەشكیلەی دەوڵەت.
 "مەلای گەورەی كۆیە"


پلاتفۆرمی هاوبەشی نوسەرانی (توركی كوردی) لەماوەی رابردوودا لە 15 16 /2/2009 بە هەوڵی دەزگاكانی (ئابانت توركی و موكریانی) و بە دەستپێشخەری گروپی عەبدوڵا گوڵەنی میانرەوی ئیسلامی كە سەر بە قوتابخانەی سەعید نورسی و باڵی میانرەوی دادو گەشەپێدانن، كەمپین و میتینگێكی نمایشكارانەو سیاسیانەیان لە هەولێر سازكرد بۆ لێتێگەیشتن لە پەیوەندیەكانی كوردو تورك و نەهێشتنی توندوتیژی بەرانبەر یەكدی و هێنانەئارای زمانێكی ئاشتی بۆ میدیایەكی باڵاو رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ، ئەمە گەر وابێت شتێكی باشەو مایەی پێزانینە وەلێ كۆنفرانس هەرگیز باسی لە تێگەیشتن لە ئازارەكانی نیشتیمانی كوردو كوردستان بەدەستی سوپای تورك و میت و ژیتەم و ئەو ستەم و چەوساندنەوە مێژووییەی تورك نەكردو خۆی لێ بوارد، ئەو ئازارانەی هەم لە كوردستانی توركیاو حاڵ و گوزەرانی كوردەكانی ئەوێ و هەم لەو دیو سنورە ئازاردەرو پڕ قوربانیەكانی توركیاوە بەرانبەر بە مرۆڤێك كە بە كوردی قسە ئەكەن و چەندین ساڵە عەوداڵی سادەترین مافن بۆ دایكان و باوكانیان لە خاكی خۆیان،
ئەوەی ئەم كۆنفرانسە ئەكاتە نمایشێكی سازشكارانەی سیاسی ساتەوەختی بەستنی كۆنفرانسەكەیە كە هاوكاتە لەگەڵ گرتنی رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان لە 15ی شوباتی 1999 و ئەو پیلانگێڕیە شومە نێونەتەوەییە، كەلەم كۆنفرانسەشدا بە دوورو نزیك ئاماژە بەو هەموو توندوتیژی و ئازارە دەرونیانە نەكرا كە ماوەی 10 ساڵە بەشیوەیەكی فاشیانەو ماسۆشیانە دەگیرێتەبەر بەرانبەر ئەو سەرۆكە شۆرشگێرە، ئایا ئیدی ئەو شعورە نەتەوەییە كامەیە كە ئەو كۆنفرانسە ئەكاتە دیالۆگی ئاشتەوایی و گەران بەدوای ئایندەی پەیوەندیەكانی تورك و كورد؟ رێبەرێكی كورد لە سوچی زیندانێكی تاكەكەسیدا بناڵێنێت و لەلایەكی ترەوە باس لە ئایندەی گەش و ئاشتی و ئارامی و لابردنی قەهرو توندوتیژی بكرێت دژی كورد؟ ئایا نوسەرە كوردەكانی هەولێر توانیان پێشنیاری ئەوە بكەن كۆنفرانسی ئایندە بخەنە رۆژی نەورۆز و بە ئاڵای كوردەوە لە ئەستەنبوڵ سازبكرێت یان لە دیاربەكر؟ یان ئەوان تەنها قودرەتی سازش و میواندۆستی سیاسیانەیان هەبوو!! چونكە ئەم كۆنفرانسە بۆ ئەوەیە كە گوتاری نەتەوەیی بەتایبەتی لە كوردستانی باكور لەدەستی پارتی كرێكاران دەربهێنن و هەستی خۆبەدەستەوەدان و تێزی سەركزكردن و وازهێنان لە تیۆری چەك و شۆرشگێڕی گەریلا و هێزی پاراستنی گەل بكەنە رۆژەڤ و كاری پێبكرێت و لەبەردەم نوسەرانی توركدا توێژینەوەی لەسەر بكەن، بەتایبەتی ئەم گروپە توركە ماكیاژێكی ئاینیانەیان هەیەو دەیانەوێت لە رێگەی ئاینەوە رۆحی نەتەوەیی كوردی لاواز بكەن و پێگەی خۆشیان لە توركیا لەم رەهەندەوە بەهێز بكەن و فەتحوڵا گوڵەنیش وەك كەسایەتیەكی میانرەوی ئاینی ئەو ئەرزش و بەهایەی نییە لەناو كوردانی كوردستانی باكوردا هەروەك "عەبدوڵا دەمیر باش" لە پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی لە توركیا (DTP) دەڵێ: ئەوان واتە گروپەكەی گوڵەن و خودی گوڵەنیش باوەریان بە كورد نییەو تەنانەت رازی نابن ووشەی كوردی بكرێتە پاشكۆی ناوی كەسایەتیەكی وەكو سەعیدی كوردی و پێی ئەڵێن سەعیدی نورسی، ئیتر چۆن ئەتوانن كێشەی كورد چارەسەر بكەن، هەر ئەم گروپە لە مانگی تەمموزی 2008 ویستیان كۆنفرانسێك لەبارەی كوردەوە لە دیاربەكر ساز بكەن بەڵام بەهۆی نارەزایی و خۆپیشاندانی كوردانی ئەو ناوچەیەوە دژ بەم گروپە نەیانهێشت ئەو كۆنفرانسە سازبكرێت

دەوڵەتی شۆڤێنی تورك لە رەهەندە سیاسی و كولتوریەكەیەوە بە هیچ جۆرێك باوەری بە قەوارەیەكی سیاسی كوردی نیەو بەدرێژایی دیرۆكی نەتەوەیی كورد و جوڵانەوەی سیاسی نەتەوەیی لە كوردستانی باكورو سەرهەڵدانی پارتی شۆڕشگێڕی كوردی، بەوپەری دڵرەقی و توندەوی و فاشیزمەوە مامەڵەی كردووە، كەچی بۆ درێژەدان بەو فاشیزمە نوسەرو ئەكادیمیەكانی ئەنێرێتە هەرێمی كوردستان بۆ دیالۆگی كوردی توركی، گوایە ئەمە بۆ پەرەپێدانی ئاسۆی پەیوەندیەكان و لێتێگەیشتنە تا بەیەكەوە بەدوای ئاشتی و ئایندەدا بگەڕێن، ئایا گەران بۆ ئاشتی و ئایندە بۆ نەتەوەیەكی زۆرلێكراوو بێدەوڵەت و بێ قەوارەی وەكو كوردستانی داگیركراو، پێویستە لە ئەستەنبوڵ و دیاربەكرەوە دەست پێبكرێت یان لە هەولێر؟ هەولێرێك تا ئەم ساتەوەختە لە زهنیەتی نوسەرە ئابانت توركەكاندا پایتەخت نیەو شارێكی ئاسایی عیراقیە وەك هەر شارێكی دیكەی عیراق كە نەدەبوو ئەم خاڵە قبوڵ بكرایە لەبەر هیچ نا لەبەر شكۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئێستا سۆبێكتێكی یاسایی هەیە، هەروەك ئەم خاڵە بە زەقی دیاركەوت لە راگەیاندنی كۆتایی كۆنفرانسدا وەك لە خاڵی چواردا ئەڵێت " سنوری توركیا لەگەڵ عیراق دەرگای ئەوروپایە بەرووی عیراقدا، سنوری عیراقیش لەگەڵ توركیا ئەو دەرگایەیە كە بەرووی دیرۆك و مەدەنیەتدا كراوەتەوەو پێویستە ئەم دەرگایانە تا هەتا هەتایە بە واڵایی بمێنێتەوە"
ئایا بەرهەمی دوو رۆژی كۆنفرانس ئەم هەڵێنجاندنە بوو كە كوردستان بسڕنەوە؟ لە خۆمان پرسی لەم خاڵە جەوهەریەدا كە وەك گۆڵێك وایە لە قەوارەی كوردی بەهیچ جۆرێك ناوی كوردستان نەبراوە لە نێوان دوو دەوڵەتی داگیركەری وەك توركیاو عیراقدا؟
لەلایەكی ترەوە خۆ تورك دەوڵەتە و سەروەری هەیە بۆچی تا ئێستا لە هیچ شارێكی توركیادا بیر لەوەها كۆنفرانسێك نەكراوەتەوە كە چەندین جار پێشنیاریش كراوە؟ ئەی ئەگەر كۆنفرانسێكی هاوشێوەی هەولێر لە ئەستەنبوڵ ئەنجام بدرێت ئایا رازی دەبن ئاڵای كوردیش لە پەنای ئاڵای توركیادا بەپێوە رابوەستێت؟ ئەی ئەوكات بە هیتفۆنی مەركەزی ووتارو موحازەرە توركیەكان ئەكرێت بە كوردی بۆمان؟ یان كەیفی خۆمانە چۆن تێئەگەین با تێبگەین؟
هەموو دیالۆگێكی ئەكادیمی و روناكبیری یەكێك لە رەهەندە قوڵ و ستراتیجیەكانی رەهەندی سیاسی و ئامادەگی فیكری ناسیۆنالیزم و نەتەوەیە لەو دیالۆگەدا كە لەم كۆنفرانسەدا ئەم چەمكە مژار نەكرا بەتەواوی، توركیایەك بە درێژایی مێژووی نزیك هیچ دوژمنایەتیەك و پیلانگێڕییەك نەما نەیگرێتەبەر بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان و لێدان لە بارەگاكانی پەكەكەو تۆپبارانی گوندە كوردیەكان و بەزاندنی خاكی كوردستان و لەشكركێشیەكانی سوپاو ئابڵوقەدانانی راگەیاندن و میدیا لەسەر قەندیل، ئەوە چۆنە ئێستا دڵیان نەرم بوەو بەو ساناییە دیالۆگ لەسەر مافەكانی كورد ئەكەن ئەگەر مەسەلەی شكستی ئەرگەنەكۆن و سوپا نەبێت بەرانبەر بە نەبەردیەكانی گەریلاو رۆحی شۆرشگێریی لە قەندیل؟ ئەی دیالۆگی سیاسی و داننان بە مافەكانی كورد لە توركیاو ئاخاوتن بە زمانی كوردی و پرسی ناسنامەو زیندانیكردنی رێبەری شۆرشگێڕی كوردی "عەبدوڵائۆج ئالان" و فركان فركانی فرۆكەكانی تورك بە ئاسمانی كوردستان و تۆپبارانی گوندەكانی قەندیل چی لێدەكەن؟ حەیفێ بۆ ئەو قەڵەم و نوخبە روناكبیرانەی كورد كە بەو شێوە سادەیە سەیری فیگۆرە سیاسی و روناكبیریەكانی دوو نەتەوە ئەكەن و بەو شێوەیە مێژوو لەبیر ئەكەن و خەبات و جوڵانەوەیەكی شۆرشگێڕیش پەراوێز ئەخەن، بەراستی وایەو قسەكەی مەلای گەورەش راستەو سەد رەحمەت لە گۆڕی، بناغەی دەوڵەتی كوردی بەم شێوەیەو بە كەشكۆڵ و سواڵ و فەقرو زیللەت ناچەسپێ.

سود وەرگیراوە لە:
(1) سایتی كوردستان نیوز، راپۆرتی كاروان سالار
(2) گۆڤاری هەفتانە ژمارە 36
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)