بە شێك لە گەندەڵیەكانى كۆلیژى ئاداب/زانكۆى سەلاحەدین - یەكێتى قوتابیان، كۆلیژى ئاداب بەڕێوەدەبەن
Monday, 25/05/2009, 12:00
تەنیا ئومێدێك بۆ گۆڕان و پێشكەوتن لە كوردستان بەدى بكرێت ئەویش زانكۆكانى كوردستان بوو، بەڵام بەداخەوە هەروەك چۆن هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار تەواوى مینبەرە پیرۆزەكانى زانكۆو ناوەندەكانى دیكەى خوێندنیان ناشیرین كردووە، ئەوەتا لە كۆلیژى ئادابى زانكۆى سەلاحەددین، چەندین گەندەڵكارى ئەوتۆ هەن كە مرۆڤ ناتوانێت لە ئاستیاندا بێدەنگ بوەستێ.
لێرەدا بە كورتى ئاماژە بە چەند خالێك دەكەین كە لەكۆلیژى ئاداب بەهەردوو بەشی (زمان و ئەدەبیات) كە رۆژانە روودەدەن و دووبارە دەبنەوە، بە پێویستى ئەزانم بەشێك لە گەندەلكارییەكانى ئیدارەى ئەم كۆلیژە لەم چەند خاڵەى خوارەوە بخەمە بەر دیدى هەموو لایەك:
1- تائێستا 3 راگرى كۆلیژ گۆراون لە ماوەى 3 ساڵدا، دوا جار (د-عبدالحمید) ناوێك دەبێتە راگرى كۆلیژى ئاداب، ئەگەر بێتو باس لە كەسایەتى ئەو دكتۆرە بكەین یەكسەر دیمەنى ئەوەمان دێتە پێش چاو كە چۆن وەكو كەسێكى بازارى دێتە ناو زانكۆ تەنانەت هیچ فەرمانبەرێك گوێرایەلى ناكەن، زۆربەى كاروبارەكانى ئەو راگرە لەلایەن چەند كەسانێك لە ناو ریزەكانى یەكێتى قوتابیان بەرێوە دەچێت، دەستێوەردانى (ی-ق-ك)و رێكخراوى حیزبى بە ئاشكرا دیارەو لەسەر زارى بەرپرسێكى ناو قوتابیان بە ئاشكرا لەناو زانكۆ باس لەوەدەكات كە ئەوان چ كەسێكیان بیەوێ دەیكەن بەسەرۆك بەش، هەروەك ئەوەى لە بەشی راگەیاندن روویدا كاتێك (د-سەپان)یان لاداو لەجێگەى ئەو (د-رەزوان)یان دانا گوایە ئەو سەر بە نێچیرەو لە ولاتى فەرەنسا هێنراوەتەوە ئەگەر چى ئەو سەرۆك بەشە زمانى كوردى تەواو نازانێ و فەلسەفە بەسەر قوتابیان و خوێندەكاران بەزمانى فرنسى و رووسی لێدەدا.
2- جاران كۆلیژى ئاداب یەكێك بوو لە باشترین كۆلیژەكانى زانكۆى سەلاحەددین بەلام ئێستا لە سایەى بەرێوەچونى زانكۆ لەلایەن حیزب و رێكخراوەكانەوە ئەوا دەبینین چەندین قوتابی بێ دەوام كردن ئەوا دەبنە خاوەن بروانامە هەروەك كچێك بەناوى (س- م) لەبەشی زمان چەند مانگێكە لە دەرەوەى ولاتە تائێستاش فەسل نەكراوە، هەروەها بەرپرسێكى رێكخراوى ناو پارتى بەناوى (رەسول) مانگێ یەك رۆژ دەوام ناكات كەس ناتوانێ محاسبەى بكەن، ئەو بەرپرسەى حیزبیە لەهەمان كات قوتابیشە لەماوەى یەك سالأ توانیویەتى سەیارەو خانوو بكرێت و دەسەڵاتەكانى هیچ شتێكى ئەوتۆ لە دەسەلاتى راگرى كۆلیژ كەمتر نییە.
3- خۆ ئەگەر بێتو باس لە كچە چۆخ و شەنگەكەى بەشی راگەیاندن بكەین بەناوى (مامۆستا ئاریان) ئەوا دەبێت روخسەت و مۆلەت لە چەند ئەندام پەرلەمان و بەرپرسێكى گەورە وەربگرین ئەوانەى پالپشتى بەژن و بالاى ئەو مامۆستایە دەكەن، ئەو مامۆستایە زمانى كوردى تەواو نازانێ زۆربەى قسەكانى بەزمانى عەرەبی دەردەبرێ، بەردەوام خەریكى خۆجوان كردن و مكیاج كردنە، هەمومان ئەوە باش دەزانین كە چۆن بروانامەى ماجیستیرى وەرگرت، بە بێ ئەوەى تۆزقالێك خۆى پێوە ماندووبكات لەسایەى جوانیەكەى دكتۆراكەشی لەرێگایە، هەروەك ئوتومبێلەكەشی بەدیارى لەلایەن بەرپرسێكى بالا دەست لەناو پارتى وەرگرتوە، ئێواران ئەو مامۆستایە میوانى زۆرێك لە بەرپرسانەو كەسێك بەناوى (سەلام) كە خاوەن پۆستێكە لەناو پەرلەمانى كوردستان ئەو بەردەوام بەدواى ئەو مامۆستایە دێت و ئەچێت، كورد وتەنى (نان و....)هەبی منەتى كەس نازانێ!.
4- دیارە كێشەو كەموكورییەكانى ئەو كۆلیژە ئەوەندە زۆرن بە جۆریك لە بێ جیگایی زۆرێك لەوانەكان ئەنجام نادرێن ، ئەمە جگە لە كەم توانایی مامۆستایانى ئەو كۆلیژەو تادەگاتە پیسى ئاودەستەكان و لە تەواوى ئەم كۆلیژە تەنیا یەك دەستشۆر هەیە، ئەمەو لەكاتێك جەنابی (د-عبدالحمید) بۆ یەك راپۆرتى قوتابیەك بەرپرسە لەناو (ی-ق-ك) بری 800 دۆلار دەكاتە خەلات و لەبەرچاوى قوتابیان درۆ ئەكات و دەلێت تەنیا 75هەزارم پێداوە . لەلایەكى ترەوە سەرچاوەیەك لەنزیك راگرى كۆلیژ ئەوەى پی راگەیاندین كە زۆریك لەو قوتابیانەى كە كورو كچى بەرپرسی حیزبی یاخود لەناو ریزەكانى قوتابیانن ئەوا بۆیان هەیە ئوتومبێل بهێنە ناو حەرەمى زانكۆ.
5- لە هەمان كۆلیژى ئەدەبیات مامۆستایەك بەناوى (ئاراس) لەیەكێك بەشەكان بەهۆى پەیوەندى خۆشەویستى لەگەڵ كچە قوتابیەك بەناوى (ا-ح) چەند سالیكە بە هۆى ئەو مامۆستایەوە لەریزى یەكەمەكانە، هەر ئەو كچە پێشتر بەهۆى ئەو پەیوەندییەى لەگەڵ ئەو مامۆستایە هەیبووە بوەتە هۆى لەدەستدانى دەستگیرانەكەى. لە كۆتایی قسەكانم وەكو قوتابیەكى ئەو كۆلیژە ئەگەر چى ماوەى 4 سالە لەو كۆلیژە دەخوێنم دەتوانم بلێم هیچ زانیارییەك و مەعریفەیەكى ئەوتۆ فێرنەبوومە، لەهەمان كات دەستخۆشی لەهەموو ئەو مامۆستا دلسۆزانە ئەكەم كە ماندوونەناسانە ئەركى سەر شانى خۆیان جێبەجێ ئەكەن و جێگەى دەستخۆشین. زۆر گەندەڵی و كێشەى دیكەى ناو ئەو كۆلیژە ماوە پەنا بەخوا لە دەرفەتى تر باسی لێوە ئەكەین و راستى و دروستى ئەوانەى گەندەڵكارن و ئەوانەى خزمەت ناكەن و بۆ بەرژوەندى خۆیان زانكۆو هەموو شتێكى جوان لەو وولاتە ناشیرین ئەكەن لەدەرفەتى تر دەخەینە روو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست