کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هاوڕێ‌و هاوپۆلی یه‌كتربوون دوو كچه‌ خوێندكار خۆیان ده‌كوژن

Wednesday, 25/03/2009, 12:00

1799 بینراوە


دوو كچه‌ خوێندكاری هاوڕێ‌و هاوپۆلی یه‌كتر، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێكیان به‌"پشتوێنێك" خۆی هه‌ڵده‌واسێت‌و خۆی ده‌خنكێنێت، ئه‌وه‌ی‌ تریشیان خۆی ده‌رمانخوارد ده‌كات‌و له‌نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

له‌گوندی كانی پانكه‌ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق، دوو كچه‌ خوێندكاری قواناغی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی به‌ناوه‌كانی (ح.أ) و(ژ.ح)، كه‌هاوڕێ‌و هاوپۆلی یه‌كتر ده‌بن خۆیان ده‌كوژن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی سه‌یدسادق، له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی‌ هاوڵاتی وتی‌"شه‌وی 22/23-3 (ح.ا) كه‌ته‌مه‌نی (19)ساڵه‌ به‌پشتوێنێك خۆی هه‌ڵده‌واسێت‌وخۆی ده‌خنكێنێت، پاشان بۆ رۆژی دواتر هاوڕێیه‌كه‌ی به‌ناوی (ژ.ح) ته‌مه‌ن (16) ساڵ پاش ئه‌وه‌ی خۆی ده‌رمانخوارد ده‌كات، له‌نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كۆتایی به‌ژیانی دێنێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌لێكۆڵێنه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌‌و تائێستا هۆكاره‌كان نازانرێـت‌و هیچ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ زاری كه‌سوكاری خوێندكاره‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌شی وت"ئه‌م دوو خوێندكاره‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه‌".

هاولاَتی په‌یوه‌ندی كرد به‌ كه‌سی نزیكی ئه‌و دوو خوێندكاره‌وه‌، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون لێدوان بده‌ن.
رێباز ئه‌حمه‌د


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)