لە دایك بوونى لیستى گۆڕان و مردنى چوار حزبەكە
Saturday, 16/05/2009, 12:00
1093 بینراوە
بەختیار شارەزورى و ئاوات چوارباخى:
ئەگەر خوێندنەوەیەكى مێژویى و ئێستایى هەرێمى كوردستان بكەین ئەوا لە نێوەندى دەسەڵاتى كوردیدا بونى ئۆپۆزسیۆن غایبە وە هیچ ڕێكخراوێك نەیتوانیوە هەڵگرى ئەم دروشمە بێت لە ڕوى كردارەوە ئەگەر هەوڵێك درا بێت لەم چەند ساڵەى دوایدا هەوڵیكى زۆر سەرەتاییانە بووە وە نەبوەتە مایەى هیوا بەخشین بۆ دروست بوونى ئۆپۆزسیۆنێكى كارا , لێرەوە چوار حزب لە سەرەتاوە هەوڵێكیان دا تا ببنە بەرهەڵستكار بەڵام دواجار بەهۆى نەبونى كادرى پڕۆفیشنال و نەخوێندنەوەیان بۆ واقعى سیاسى هەمەلایەنەى كوردى نەیان توانى ببنە ئەو بەرهەڵستكارەى كە لە دەرەوەى دەسەڵات بن كە ئەتوانین پولێنیان بكەین .
1.یكگرتو... كە حزبێكى میان ڕەوى دریژكراوە ئەقڵى ئیسلامى وڵاتانى عەربیە تا ئاستێ لەبەر هۆكارى ئەو بۆشاییەى كە لەگۆڕپانى سیاسى كوردیدا هەبو توانیبوى كەمێك كار لەو بۆشاییەدا بكات وە نەبونى ئۆپۆزسیۆنێكى كوردى زەمینە لە بار بو بۆ نەش ونما كردنیان وە بونیادى پێكهاتەى خۆشیان تا ئاستێك پڕۆفیشناڵى بوو , وە خاوەنى كادرى ئیدارى و حزبى باش بوون بەڵام بەهۆى نەبونى خوێندنەوەیەكى هەمەلایەنەى واقعى كوردى و تێنەگەیشتن بۆ خوێندنەوەى چەمكەكانى ئۆپۆزسیۆن بون و زەمینەى دروست بونى بەردەوام دەكەوتنە هەڵەى كوشندەوە یان بە مانایەكى تر هەوڵى خۆ كوشتنەوە هەر چەندە پانتایى یەكگرتو لە بەرامبەر حسك و زەحمەتكێشان و كۆمەڵدا زۆرفراوانتر و كارا تر بوو بەڵام كاتێك یەكگرتو دێت و دەچێتە دەربەندەكانى هاوپەیمانێتى چوار حزبەكەوە خۆى زەربى بچوكبونەوە دەكات لە تاریكى ئەم دەربەنەدا تا ئیستاش بۆ خۆى دەگەڕێ , كە دەتوانین بڵێین یەكگرتو لە بەرز بونەوەى ئاسۆییەوە بەرەو نزم بونەوەیەكى ستونى دەروِات چونكە بەهەرسێ حزبەكە ناتوانن بەقەد50% یەكگرتو پێكبهێنن وە بە هەرچواریان بە یەكگرتو خۆشیەوە ناتوانن ئەودەنگە بن كە ببنە متمانەى ئۆپۆزسیۆن بون تەنها وەك دەنگێكى نوساو دور بێ كاریگەر دەبن وە ئەمە لە كاتێكدایە كە بەهۆى ڕوداوەكانى دهۆكەوە دەیان توانى ببنە خاوەنى بەرهەڵستكارى ئەمەش وا دەكات بلێین یەكگرتوو بەرەو خۆكوشتنیكى هێواش دەڕوا.
2.حسك.هەرچەندە رەِگێكى مێژووى هەیە لە شاخدا توانى ببێتە بەشێك لە هەموخەباتەكان بەڵام وون بونى جەستەى حزب لە جەستەى كاكە حەمەدا دەبێتە ئەو لاشەیەى كە لەو پیاوە پیرە بێ ئەزمونە دەچێ كە ناچارە دەست بە پایەى حیزەبەكانى ترەوە بگرێ تابتوانێ ڕێ بكات بۆ ئەمەش ئەم هاوپەیمانیەتیە ئەو ئینعاشەیە كە ئەم پیاوە پیرە لە مردن ڕزگار دەكات بۆیە دەبێتە هۆى خواردنى بەشێك لە وزەى یەكگرتو .
3.زەحمەتكێشان. ئەمیش هەر رەِگێكى مێژوى هەیە تا ئاستێك پێش دوو كەرت بوونى خاوەنى كۆكردنەى هەندێك چەپى بێ ماڵ بوو وە ڕاگەیاندنى تا ئاستێك باش بو بەڵا م دواى دوكەرت بونیان و بچوكبونیان تا ئاستى ون بون پێویستیان بە هەمان هاوپەینانێتى بوو وە ئەتوانین بڵێن ئەم حیزبە سەراپاى ئۆرگانەكانیان لەناو قادر عزیزدا ون بو تا مەكتەبى سیاسى بڕیارى هەڵپساردنیان دەركرد واتا ئێستە بە هەردو زەحمەتكێشانەكەوە تواناى جارێكى تر نۆژەنبونەوەیان نییە بۆیە بەهەمان شێوە ئەمانیش پێویستیان بەخۆ گرێدانە بە هاو پەیمانیەتیەوە وە جگە لەوەى لەگەڵ حسك بونە پاشكۆى (ى.ن. ك) ئیتر لە پاشكۆوە بەرەو كەنار گیرى و لاواز بون و ناچار بون بە هاوپەیمانێتى پاشان تێكەڵبوون بەدەسەڵات .
4.كۆمەڵ. ئەمیش كە میرات گرى بزوتنەوەیەو ئەگەر زەمینە لەبار بێت هەڵگرى نەمتێكى توند ڕەون باوەڕیان بەپێكەوە ژیان و گفتو گۆ و ڕاى بەرامبەر نییە . بۆیە پاشخانى ڕۆشنبیرى كوردى بوارى ئەم جۆرە بیرانەى تێدایە ئەمانیش تا ئاستێك پانتاییان لە ناو كۆمەڵگاى كوردیدا هەیە وە زۆر پێویستیان بە هاوپەیمانى نیە بەڵكو دەیانەوێ لە پەناى یەكگرتودا ببنە گوتارى ئیسلامى كوردى دواى تێكشكانیان لە بەرامبەر حیزبە كوردیەكاندا لە قۆناغى هەڵسانەوەو خۆگرتندان بۆیە دەتوانن لە چوارچێوەى ئەم هاوپیمانییەتیەدا ئاسایش و بەریەكنەكەوتن لەگەڵ پارتى و یەكێتیدا بپارێزن .
بە گشتى ئەم چوار حزبە چەند پڕۆژەیەكیان نوسى تا بەرامبەر نەبونى یاساكان و بونى گەندەڵى هەڵوێست وەرگرن لە دواجاردا خۆیان دەبنە بەشێك لەو دەسەڵاتە تواناى هەزم كردن و كاركردنیان نامێنێ لە دەرەوەى دەسەڵات تەواو پێچەوانەى مەفهومى ئۆپۆزسیۆن دەبن وە ناتوانن ببنە جێى متمانەى داواكاریەكان و ناڕەزایەتیەكانى هاوڵاتیان , لێرەوە ئەم چوار حزبە بە خۆیان و پێشنیارەكانیانەوە دەكەونە دەرەوەى گۆڕەپانى ئۆپۆزسیۆن بوونەوە
كاتێك ڕیفۆرم خوازەكان و نەوشیروان وەك بەرەیەكى جەماوەرى خاوەنى كۆمەڵێك كادرى ڕۆشنبیرو پێشمەرگەى دێرین لە ناو هەناوى پارتى و یەكێتییەوە دەردەكەوێت هەموو فۆرمەكانى ئۆپۆزسیون بون داگیر دەكات ئیتر دەبێتە هۆى مردنى تواناى ئەو هاوپەیمانێتیە وەك بەرهەڵستكار , لەم نێوەندەدا یەكگرتو كە دەچیتەناو هاوپەیمانێتى چوار حزبەكەوە بچوك دەبێتەوە وە كاتێكیش نەوشیروان لیستى گۆڕان و بەرەى ڕیفۆرم خوازەكان دروست دەكات دەبێتە هۆى نزیك بونەوەى یەكگرتو لە كەنارى مەرگ ئیتر ئەو پەیامەى كە چوار حزبەكە هەڵى دەگرن و وەنەیان توانیوە بە جدى كارى لەسەر بكەن ڕیفۆرم خوازەكان وەك فریادڕەسێك دێن و بە فراوانیەوە دەیانەوێت ببنە ئەو ئۆپۆزسیۆنە هەقیقییە و ئەمان ئێستە ئەگەر بتوانن ببنە دەنگێك لە ژێر سێبەرى ڕیفۆرمخوازەكان و نەوشیرواندا ببنە بەرەیەكى ئۆپۆزسیۆن دەتوانن تا ئاستێك خۆیان لەو مردنە بپارێزن كە شوێنێك نەماوە لەبەردەم فراوان بونى نەوشیرواندا وە بەم پێوانەى ئیستایانەوە بمێننەوە چونكە گۆڕەپانى بەرهەڵستكارى دەبێتە گۆڕەپانى ڕیفۆرمخوازەكان و نەوشیروان , بە لە دایك بونى لیستى گۆڕان و نەوشیروان مردنى چوار حیزبەكەیە یان وەستانیانە لە بچوكترین چوارچێوەدا.
[email protected] [email protected]