کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەى گۆڕان كردى باش بوو یان خراپ ؟

Saturday, 20/11/2010, 12:00


لە سەرەتاى دامەزراندنى ئەم بزوتنەوەیەوە ڕۆژ بەڕۆژ ئەم بزوتنەوەیە هەڵویستى توندى بەرامبەر بە دەسەڵات هەبوە , بەرامبەر بە هەر كارێكى نەشیاوى دەسەڵات هەر لەدزى و گەندەڵى و دزین و ئاو دیو كردنى نەوت و میدیاى ئازادو بودجە و شەهید كردنى سەردەشت و هەموو ئەو شتانەى تر كە ڕۆژانە دێتە ڕێگامان گۆڕان دەنگى خۆى لێ هەڵبڕیوە , لە ئاست هیچ سوكایەتیەكى دەسەڵات بەرامبەر بە گەل بێ دەنگ نەبوە و ناشبێت , ئەو ترسەى گۆڕان وەكو بزوتنەوەیەكى خاوەن پێگەى گەورە و چەترى كۆكردنەوەى هەموو دەنگە ناڕازییەكان دروستى كردوە , ترسێك نیە وازوو لە بیر دەسەڵات بچێتەوە , فشارە زۆرەكانى دەسەڵات لە هەردوو دەڤەرى سەوزو زەرد كاریگەرى نەبوو لە سارد كردنەوەى گۆڕان , شەڕى گۆڕان لە گەڵ دەسەڵات قەت تەواو نابێت , شەڕەكان شەڕێكى مەدەنیانەیە , بۆ بەرژەوەندى بزوتنەوەكە نیە , شەڕێكە بۆ میللەت , هیچ كاتێك تەنازولى لەو پەیامە نەكردوە كە داویەتى بە خەڵك , لێشى پەشیمان نیە , ئەوەى ووتویانە و ئەشیڵێن سورن لە سەرى و بەردەوامیش ئەبن , لەگەڵ ئەمەشدا گۆڕان پێش هەموو شتێك بزوتنەوەیەكە لە ناو هەناوى ئەم ووڵاتەوە هەڵقوڵاوە , كورد بونى خستۆتە پێش هەموو شتێكەوە , ڕاستە گۆڕان تەمەنى كەمە , بەڵام ئەو كەسانەى لێى كۆبونەتەوە , بە سەرجەم چین و توێژەكانەوە كەسانى نیشتمان پەروەرن , لە گەنجێكى تازە پێگەیشتوە وە بیگرە تا بە تەمەن ترین كەسانى ناو گۆڕان پێش هەموو شتێك كورد بونیان بەلاوە مەبەستە , شینى گۆڕان بۆ هەریسەكە نیە بۆ دەسەڵات و ئیمتیازات و وەزارەت نیە , شینێكە لە پێناوى كوردا ئیتر لێرە بێت و لە بەغداد بێت و لە ئەوروپا بێت , ئەمە بڕاوەتەوە , ئێستا با بپرسین ئایا گۆڕان بە دەنگ دان بە تاڵەبانى باشى كرد یان خراپ ؟ ئەمە پرسیارێكە ئەگەر هەر كەسەمان لە ڕوانگەى بیر كردنەوەى خۆمانەوە سەیرى بكەین جۆرێك بیر دەكەینەوە , بەڵام لایەنە گشتیەكەى ئەوەیە گۆڕان كارێكى باشى كردوە لەوێدا لاوازى و پەرتەوازەیى كوردى نیشانى عەرەب نەدا , من وەكو ڕایى خۆم پێم خراپ بوو , بەڵام وەكو لایەنە گشتیەكە پێم باش بوو , لەبەر ئەوەى لەوێدا كورد سەلماندى وەكو نەتەوە ئەگەر لەناویشەوە ناكۆك بین ئەوا لە دەرەوە كۆكین , باشە ئەوا گریمان گۆڕان دەنگى نەدا بە تاڵەبانى ئایا سبەینێ هەر ئێمە ئەوانەى ئێستا بێ ویژدانانە لە گۆڕان كەوتوینەتە تەقە هەزاران ووتارمان نەدەنوسى و گۆڕانمان نەدەكرد بە جاش و خیانەتكارو كورد فرۆش , چەندین كەس ووتاریشیان ئامادە كردبوو بۆ ئەو بابەتە , باشە با بپرسین گۆڕان دەنگى بدایە بە كێ ؟ تاكە كاندیدى كورد بە هەمو و خراپە كاریەكانیەوە تاڵەبانى بوە , بێجگە لەو كەسى تر نەبوە , ئەوەش نەگبەتى كوردە ئەمانە بونەتە حاكم و سەردارى , ئەبێت گۆڕان هەر ئەمەى بكردایە كە كردى , با وا تێ نەگەین ئیتر گۆڕان بە هۆى دەنگ دانى بە تاڵەبانى وا ز لە شەڕى خۆى ئەهێنێ لەگەڵ دەسەڵاتدا , ئەو ەى جاران ووتراوە لە سەرتالەبانى كەم و زیادى نیە ,تاڵەبانى هەر ئەوەیە كە ووتراوە , من قەناعەتیشم وایە خراپ تر ئەبێت , باشتر نابێت , بەڵام لەو قوڕە هەر تۆزە هەڵدەستێ , تاڵەبانى هەر تاڵەبانیە و مەسعودیش هەر مەسعود , بە دەنگ دانى گۆڕِان بە تاڵەبانى تاڵەبانى نابێتە مەلایكەت , ئیتر گۆڕانیش شەڕى خۆى ڕانەگرێ لەبەرئەوەى دەنگى داوە بە دەسەڵات و بە تاڵەبانى , ئەم پۆستە مافى كوردە , هەرچەندە كورد هیچ لێى سودمەندنەبوە , بەڵام مافى ئەم میللەتەیە , ئیتر بۆ هەركەسێك بێت , ئێمە چى بكەین كورد بەس ئەو كاندیدەى هەبوو , مادام گۆڕانیش كوردن و خەم خۆرى مافەكانى كوردن پێویستە دەنگ بدەن , هەڵەى گۆڕان ئەو كاتە دەبوو ئەگەر كورد كاندێكى تریشى هەبوایە و دەنگى بدایە بە تاڵەبانى , بەڵام كە نەیبێت چار هەر ئەوەیە , با بیرمان نەچێت ئەو هەشت كورسیەى بەغداد نوێنەرى نیو ملێون كەسن لە خەڵكى كوردستان , ئەو نیو ملێون كەسە كوردایەتى و كورد بونیان پێش هەموو شتێكە , گۆڕان بەمە نە ئاشبەتاڵى كرد , نە ئەڕوخێ و نە خیانەتیشى لە كورد كردوە ,ئەو نوسەرانەى شتیان نوسیوە , ئەوە مافى خۆیانە و خۆیان ئازادن , بەڵام با بزانن شەقامى كوردیش چى ئەڵَێ , بە دەگمەن كوردێك هەیە ئەوەى پێناخۆش بێت , گرنگ ئەوەیە ئەو پەیامەى گۆڕان هەیەتى لێى سارد نەبێتەوە , هەوڵەكانى سارد نەبێتەوە ,ئەوە گرنگە ,ئەوەش بزانن گۆڕانیش سیاسەت دەكات , با یەك نمونەتان بۆ بهێنمەوە , ئەمریكا و ئێران دژى یەك هەموو شتێك دەكەن , بەڵام هەندێك جار ئەمریكا پەنا بۆ ئێران ئەبات و تا ئێستا لە سەر وەزعى عێراق دەیان كۆبونەوەیان كردوە , دوا كۆبونەوەیان لە تەوێڵە بوە , گۆڕان بە هەموو ئەو هەڵویستە جوامێرانەیەوە ناكرێت ئاوا بێ ویژدانانە بەر فیشەكى بدەین , هەندێك بەڕێز ڕەخنەیان گرتوە قبوڵە , بەڵام هەندێك كەسیش زۆر داخ لە دڵانە هەرچى قینى خۆیان هەیە بە سەر گۆڕاندا ڕشتویانە , با ئاگاشمان لەوە بێت با لە پاڵ ڕەخنە جوانەكاندا , كەسانى داخ لە دڵیش نەیەنە سەر خەت و ئەوانى تریش ناشیرین بكەن , لە كۆتاییدا با بپرسین ئایا گۆڕان لە پێناوى یەك ڕیزى كوردا بەرامبەر بە عەرەبەكان كارێكى باشى كردوە یان خراپ ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە