کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆک شانت لە ژێر ئەو تابووتە لادە

Sunday, 03/06/2012, 12:00


دوای تێپەرینی ٩ سال بەسەر روخانی رژێمی بەعس ، لەچەند ڕۆژی رابردودا ٧٣٠ رووفاتی قوربانیانی ئەنفال لەچەمچەماڵ نێژران . ئەو جوتیارەی کە ئەو هەموو تەرمەی لەناو زەویەکەیدا هەبوو، چەندین ساڵ بوو لە دەرگای بەرپرسانی دەدا. لە ساڵی ٢٠٠٨دا پەرلەمانتارێکی کورد لەبەغدا ویژدانی جولا و ئاگاداری کردمەوە، کە جوتیارێک پەیوەندی پێکردوە و دەڵێت چەندین گۆری بەکۆمەلی قوربانیانی ئەنفال لەناو زەویەکەیدا نێژراوە، بەلام بەرپرسانی بریاربەدەستی کورد هیچ کارێک بۆ هەڵدانەوەی ئەو گۆرانە ناکەن، دوای ئەوەی پەیوەندیم بە جوتیارەکەوە کرد، ئازاری ئەوەندە زۆر بوو لەدەست بەرپرسانی کورد، کە مرۆڤ نەیدەتوانی بەردەوام بێت لەقسەکردن لەگەڵییدا، کە چۆن دەریان کردووە لە ژورەکانیان. هاوکات چەندین چیرۆکی جەرگبڕی دەگێڕایەوە، کە چۆن دوای شەهیدکردنیان بەکۆمەڵ سەگ دەچوونە سەر لاشەکان و دەیان خواردن، چونکە گۆرەکان زۆر قٶڵ نەکرابوو (کۆی ئەمانە بەکاسێتی تۆمارکراو لە لامە)، ئەوەی پێمان کرا ئەوکات لە رێکخراوی چاک ، پەیوەندیمان بەمیدیاکانەوە کرد و ئیدانەمان کرد، هەوڵماندا کەیسەکە بجوڵێنین، ئەمەمان بۆ ماوەیەک کردە لەکار و چالاکیمان، کە لێرەدا ناتوانم ئاماژە بە گرنگی پێدانی (ڕۆژنامەی هاولاتی و میدیا لەگەل رادیۆی نەوا نەکەین) کە لە فێبروەری سالی ٢٠٠٨ دا دیدار و بەدواچونیان لەسەر کرد.
لەم کات بەدواوە ئەم جوتیارە (عبدالحسين الغزالي)، بوو کە بە ئەبو عەلاالغزالی دەناسرێ، چەندین جار پەیوەندی پێکردوم دیارە ئازاری ئەو لەتەک ویژدانیدا جوڵاندی، هاوکات ٢٠ ساڵ بوو ، بۆی نەبوو زەویەکانی بکێڵێ .... هەموو جار وەک سەدان ئازاری تر لەناو هەناو دلم کۆم دەکردەوە ، چونکە ئەوەندە شەرمەزار دەبووم نەمان دەتوانی هیچی بۆ بکەین . ئاخر ئێمە ئەوماف و بوارەمان نەبوو دەست بۆ ئەوانە ببەین . دەسەلاتیش لای گرنگ نەبوو چونکە وەک گۆڕی (مستەفا بارزانی و برایم ئەحمەد) نەبوو بودجەی خەیالیان بۆ دابین بکات و لە دوری هەزاران کیلۆمەتری بیان هێنێننەوە بۆ کوردستان، هاوکات نوێنەری ئەم دوو پارتەش لە بەغدا وەک دەتەپە ئاسا خەبات ناکەن ، لەنیوان ئازاری گەڵ و دەسەلات و پارەدا، ئەوەی یەکەم هەلبژێرن .

لەم ڕۆژانە روفاتەکان هاتنەوە بەئامادەبوونی زۆرینەی بەرپرسان .... کە من بە پێچەوانەی هەموو ئەوانەی خەبات بۆ دۆسیەی جینۆساید دەکەن، دژ بەوەم هیچ بەرپرسێکی ئەم دوو پارتە  لەو ناوچانە و لە روفاتەکان نزیک ببنەوە، تا داوای لێبوردن لە بنەمالەی قوربانیان نەکەن، چونکە ٢٢ سالە لەو روفات و ناوچەیە، چونکە ئەمانە:
١/ دالدەی بکوژ و هەموو قوربانیانی گەلکوژی کورد دەدەن و دەبنە پاریزەریان
٢/ دژ بەبریارەکانی دادگای بالای تاوانەکانی بەغدا بۆ گرتن و لێکۆلینەوە لەگەلیان دەوەستنەوە
٣/لەم ٢٢ سالەی تەمەنی دەسەلاتیان زۆرترین سوکایەتیان بەبنەمالەی قوربانیان کردوە بەوەی چەندین بەرپرسی ئەنفالچی لەناو چەقی شوێنێ نیشتەجێبونیان داناون یان کردویانەتە بەرپرسی باڵای دام و دەزگا ئەمنیەکان
٤/بەرپرسانی دەسەلات بۆ بنەمالەی خۆیان دەڤەر ومریدەکانیان خۆشترین ژیان دەبەنەسەر و خراپترین ژیانیش بۆ ناوچە تەعریب و گەلکوژیەکانی کورد دروست کردووە .

بەکورتی ئەوەی بەعس لە ئازار و قوربانی بەم قوربانیانە و بنەمالەکانیان دا ، دەسەلاتی کوردی بەشیوازی تر درێژەی پێدا، بۆیە ئەنجامدانی کاری ریکلامی بۆ ناو خەڵک ، لەماچ کردنی تابووت و شان دان پێی ، چ مانایەکی هەیە کە تۆ بەرپرسی لە دالدەو بەبەرپرس کردنی، هەموو ئەوانەی ئەو هەموو مرۆڤانەیان خستە ناو ئەو تابووتەوە؟ تٶ ڕێگری لەوەی دادگا لێکۆلینەوەیان لەگەلدا بکات؟ ئاخر ئەوەی سەیری ووتە و ئازاری بنەمالەی قوربانیان بکات هاوار دەکەن و دەڵێن: هێلکە دەفرٶشین ، ئاو و کارەبامان ناوێت و خانوەکانمان با هەر کەلاوە بێت ، بەلام بکوژی خۆشەویتستانمان لەبڕی ئەوەی بە بەرچاومانەوە وەک بەرپرسی باڵا دەسورێنەوە بخەنە زیندانەوە، ئاخر دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکیتی کەی ئەمانە بەئازار دەبینن ، چونکە بەپلە دوو و سێ سەیری مناڵانی هەژار و قوربانیان دەکەن وەک ئەوەی وەک فەرخە فەرعونەکانی ئەوان دوو چاو گوێ و قاچ وهەست و نەستیان نەبێت . راست دەکەن خۆمنالی ئەوان نین نەک بەگوللە و چیرۆکی هۆڤیاتی بەکۆمەڵ شەهید بکرێن، بەلکو وەک شەهید سەردەشت ، پێنوسیش ئەگەر بەفەنتاسیلە بێتە قسەکردن بە خۆشەویستی لێیان نزیک بێتەوە، تیرۆر پاداشت و بەتیرۆست ناسین پێناسەی دادگاکانی ئەم دەسەڵاتە دەبێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە