کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆنی بلێر سەرۆک وزیرانی پێشووی ئیگلێز، ئێمە ناهێڵێین ئێران خاوەنی چەکی ناوەکی بێ.

Sunday, 05/09/2010, 12:00


تۆنی بڵێر لە لێدوانێک لە گەڵ بی بی سی بەشی نێونەتەوەیی باسی ئیسلامی توندڕەوی کوێر بڕوای هێناوەت گۆرێ و پێوایە ئەو بەشە لە هەڵگرانی ئیسلامی توندڕەوی کوێربڕوا مەترسییەک و خەترێکی جیدی لەسەر ئەمەریکا و غەربن. ئەوانە، واتە موسوڵمانی توندڕو دەبێ باش بزانن کە سیاسەتەکانی وڵاتانی غەربی بنەماکەی بۆ بەرهەڵستی کردن و دژوەستانی ئیسلامی توندڕەوی کوێر بڕوای کۆنەپەرەستی دارژاوە.
تۆنی بلێر پیوایە کە ئیسلامیەکانی ئیفراتگرای مۆرتەجع بە بەراوورد وەکوو کۆمۆنیزمی ئینقەلابیەو هەڵگرانی بیروباوەری ئیسلامی توندڕەوی کۆیربڕوا بۆ گەشە پێدانی بیروباوەڕیان هەموو رەوشت وڕێبازێک بەکار دەهێنن و تەنانەت ئەگەر بەتوانن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە چەکی کیمیایی و میکرۆبی و ناوەکییش ئیستفادە دەکەن.
تۆنی بلێر لە ئیدامەی قسەکانی جەخت دەخاتە سەر مەرترسی ئێران ئیسلامی بە چەکی ناوەکیەو و پێوایە ئێران هەڵگری شۆعاری ئیسلامێکی ئیفراتی کوێر بڕوایە و رێبەرەکانی دەبی بزانن کە ئەو وڵاتە ناتوانی خاوەنی چەکی ناوەکی بێ، ئێمە پێش بەو قەزییەی دەگرێن و بۆ وەستاندنی ئێران حازین شەڕیش بەکەێن.
لە ووتارەکەی تۆنی بلێر سەرۆک وزێرانی پێشووی ئینگلێز وا دێتە دی کێشەی ناوەکی ئێران چوتە قۆناغێکی نوێ ململانەوە، تۆنی بلێر باس لە ئێمە دەکا و دەڵێ غەرب ناتوانی تەحەمولی ئێرانی بە چەکی ناوەکی بێت.
تۆنی بلێر لە کاتێک ئەو قسانە دەکا، کە ئێران بە دەم وزیری خاریجەی موتەکی لە لایەک و قسەبێژی وزارەتی دەرەوە میهمان پەرەست ئامادەگی ئێران بۆ گەرانەوە بۆ سەر میزی دانوستانی لە گەل ولاتانی ١+٥ ڕاگەیاندوە، هەر چەند بەردەوام ڕێبەر علی خامەنەیی و سپای پاسداران هەرەشەیان لە غەرب و ئەمەریکا و ئیسرائێل کردوەو دەڵێن لە ئەگەری هێرشی سەربازی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و غەرب لە هیچ شوێنێک ناپاریزین.
پرسیار لەو رابەتەدا ئەوەیە ئایا وڵاتانی غەرب بە سەرکردایەتی ئینگلێز لە لایەک و ئەمەریکا لەلایەکی دیکەوە گەیشتونە ئەو دەرئەنجامە کە دانیشتن لە گەڵ ئێران بێ ئاکامە و سەمەرەیەکی نەماوە و تەنیا ڕی چارەسەری ئەو کێشەیە هێرشی سەربازیە؟
ئایا براستی مەترسی ئێران لەسەر غەرب و وڵاتانی هاوپەێمانی ناوچەی کەنداو و ئیسرائێل و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خەتی سووری تێپەر کردوە کە تۆنی بلێری ئارشتێکی هێرش کردن بۆ سەر سەدام بەم شێوەیە قسە دەکا یاخۆد لێدوانی تۆنی بلێر سەرەنج راکێشان بۆ زیاتر جەخت خستنە سەر مەترسی و خەتەری ئێرانی ئیسلامی شیعەیە؟
لەلایەکی دیکە ئەو پرسیارەدێتە ئاراوە، ئایا تۆنی بلێر ئەو پۆست و مسئولییەتەی پێیە بتوانی بریارێکی ئاوا وەرگرێت، ئاخۆد تۆنی بلێر ئەوەندەی نەفۆز و شوێنەواری لە دارژتنی سیاسەتی ئەورۆپا هەیە بتوانی لەسەر وەرگرتنی بڕیاریکی ئاواتەئیسر گۆزاربێ؟
پێدەچێت مەترسی وە خەتەری ئێرانێکی ملهۆری بە چەکی ناوەی لەسەر وڵاتانی هاوپەێمانی غەرب و ئەمەریکا و ئیسرائێل لە خەتی سوور زۆر نیزیک بۆتەوە کە تۆنی بلێری سەرۆک وزیرانی پێشوی ئینگلێز تەراح و داریژەری نەخشەی هێرش کردن سەر عێراق هەستی بە ترسی ئێران کردوە کە بە راشکاوی باسی هێرشی نیزامی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەکا.
بێگومان فاکتەرێکی زۆر لە مەیدان دان کە تەئسیر گۆزاری مەنفی داناوە لە سەر هەست و رادەی مەترسی ئەمەریکا و غەرب و ئیسرائێلی لە سیاسەتەکانی ئێران.
ئەو فاکتەرانەی بوونە هۆی نیگەرانی و بەرزبوونەوەی هەست بە خەتەر و مەترسی وڵاتانی غەرەب و ئەمەریکاو ئیسرائێل لە ئێرانێکی ملهۆر و خاوەنی چەکی ناوەکی بەریتین لە.
مەسەلەیەی یەکەم نەبوونی سیاسەتێکی یەک لای روونی ئێرانە، ڕێبەر علی خامەنەیی و دەوڵەت و پارەڵەمان و سپای پاسداران هەر یەک سازێکی لێ دەدەن و روونیە کێ دەسەڵاتی تەواوی لە ئێرانێ بەدەستەوە.
غەرب و ئەمەریکا دەبێ لە ئاڵۆزی و شێواوی داموودەزگایی و نەبوونی حکومەتێکی یەک لای بەدەسڵاتی ناوەندی لە ئێران هەستیان کردبێ و حاڵی بووبن، کە لە ئێران دەسەڵاتی یەک لا و تەواو بەدەست هیچ ناوەندییەکی موشەخەسەوە نیە مامەڵەی سیاسی لە گەڵ بکرێت کە تۆنی بلێر ئاوا لێکدانەوەو لێدوانی ئێرانی کردوەو پەنچەی مەترسی نیشانە سەرکردەکانی غەرب و ئەمەریکا کردوە.
فاکتەری دووهەم، ئاشکراکردن و بەردەست خستنی زانیاری پڕۆژەکانی ناوەکی لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانە. لێدوان دانەدەرەی زانیاری نەک هەر روون نیە بەڵکوو هەر یەک لە مسئولانی ئێران جۆرێک زانیاری ئاشکرا دەکەن.
لە لایەک دەسەڵات لە ئێران باسی گۆرینەوەی ئۆرانیۆمی پێتانراوی رادەی خۆارەوە لە بەرامبەر ئۆرانیۆمی دەوڵەمەند کراوی دەرسەدی سەرەوەی رادەی٢٠% دەکا، لەلایەکی دیکە لێدوانی مسئولامی باڵای ئێرانی لە توانای و گەیشتنی ئەو وڵاتە بە دەوڵەمەندکردنی تکنەڵۆژی ئۆرانێۆمی رادەی سەرەوەی ٢٠% ی زانایان و موهەندیسەکانی ئێرانی دەکەن.
هۆی سێ هەم، جارێک ئێران هەوڵی دانیشتن و گەرانەوە بۆ سەر میزی موزاکەرە لە گەڵ وڵاتانی ١+٥ دەدا و لە رێگە تورکیا و بەرازیل دەێهەوێت لە ئەمەریکا نیزیک بێتەوە و لێدوان و دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بێ، زۆر جاریش لە زمانی هەرەشە و هەڵکۆتانە سەر ئەمەریکا و وڵاتانی غەربی و ئیسرائێل لێدوان و قسە دەڵێ.
گیروگەرفتی چوارەم، لە لایەک ئێران رازی بە گەرانەوەی سەر میزی موزاکەرە لە گەڵ وڵاتانی ١+٥ یەکە و پێوایە کە ئەمەریکا و سەرکەردەکانی غەرب نابێ موداخەلەو دەست تێوەردانی عێراق و ئەفغانستان و فەلەستین بکەن.
لە لایەکی دیەک ئێران ئاشکرا خەرێکی دەست تێواردان ونانەوەی ئاژاوە لە عێراق وئەفغانستان و کێشە فەلەستینە و هاندانی حەمەس بۆ درووست کردنی کەندو کۆسپ لە سەر رێگای دانوستان و پێشگرتن بەئاکام گەیشتن کێشەی نێوان ئیسرائێل و فەلەستین دەکا.
ئەو کارەی ئێران لە کاتێکدایە وڵاتانی غەربی و ئەمەریکا وەک مەرجێک لە شەرتەکانی دانوستانی چارەسەی کێشەی ناوەکی لە ئێران دەوی دەست تێوەردانی عێراق و ئەفغانستان و فەلەستین نەکا.
ئاکام ئەوەیە ئێستە کە کەمەرەی گەمارۆ لەسەر ئیران تەنگتر بوو و ولاتانی ژاپۆن و چین و شەورەی دۆستانی تیجاری ئێران دوور لە تەسەوەڕی ئەو وڵاتە بڕیاری گەمارۆی چوارەمی سازمانی میلل یان واژۆ کردوە، پێدەچێت ئێران بێهەوێت بەگەرێتەوە لەسەر میزی دانوستانی وڵاتانی ١+٥، بڵام بە هۆی گێرانی سیاسەتێکی ئەقستی ناڕوون و ئاڵۆزی و شێواوی و نوواندی نە بوونی هێزێکی ناوەندی یەک لا، ئەوڕۆسی دەگەڵ بێ ئێران توانیویەتی پڕۆژەکانی ناوەکی خۆی بە شێوەیەکی باش بەرێتە پێشەوە و ئەمەریکا و غەرب بە لاری بەرێ.
لە ئاکامی سیاسەتی بە ئەنقستی ئاڵۆز و شێواوی و نەبوونی دەسەلاتێکی مەرکەزی بڕیاردەری ئێران، متمانەی غەرب و ئەمەریکا لە مەر ئێران لە رادەیەکی زۆر نەزم بەخۆردارە و ئەوەش دەتوانی ببێتە هاندەرێک بۆ هێرشێکی سەربازی لە سەر ئێران.
هەڵبەت وەک پێشتر ئاماژەکرا، نەبوونی هەماهەنگی لە ئاشکراکردنی و دانەدەرەوەی بڕی زانیاری لە سەر کێشەی تکنەلۆژی ناوەکی ئێران، ناکۆکی و نەبوونی متمانەی وڵاتانی ١+٥ لە مەڕ ئێران بە هێزترو قۆڵتر کردوە.
هونوکەی کێشەی ئەمەریکا و وڵاتانی غەربی لە گەڵ ئێران جگە لە نەبوونی هێزێکی ناوەندی یەک لای بڕیاردەر پرسی نەبوونی ئەعتیماد و متمانەیە، غەرب و ئەمەریکا و وڵاتانی غەربی نازانن بە کێ متمانە و لەگەڵ چ کەسانێک لە ئێران دانوستان بکەن ، بەواتەیەکی تر هێزی بڕیار دەرکردن بەدەست چ گرۆپێکە.
توێژەران، ، رێکەوتی ٠٤/٠٩/٢٠١٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە