کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جیۆپۆلەتیك و كانە ئاڵتونەكانی جیهان

Wednesday, 27/04/2011, 12:00


مامۆستالە زانكۆی سلێمانی:

هیچ كاتێك ئەوەندەی ئەم مانگە نرخی ئاڵتون بەرزنەبۆتەوە كە ئەمەش پەیوەندی بەو نائارامی و ململانێیەی كە ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەند و باكوری ئەفەریقای گرتۆتەوە,ئێستا هەریەك لە زلهێزەكانی جیهان وەك ئەمریكا و وڵاتی چین و روسیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لە ململانی و كێبركێیەكی زۆر سەختدان كە چۆن بتوانن سودمەندی یەكەم بن لەو شۆڕش و قەیرانانەی كە ئێستا چەندین وڵاتانی عەرەبی گرتۆتەوە,ئەمەریكا ناتۆی قایل كرد بۆ ئەوەی كە بتوانی هێزی سەربازی لە دژی رژیمەكەی قەزافی بەكار بێنێ‌ و بەمەش زەربەیەكی توندی وەشاند لەبەرژەوەندیەكانی كۆمپانیاكانی روسیا و چین بەتایبەتی كە هەزاران ملیۆن دۆلار زەرەری بە ئابوری وڵاتی چین گەیاند و لەلایەكی تریشەوە وڵاتی وڵاتی چین هەمیشە وەك زلهێزێكی جیهانی و گەورەترین سەرمایەی جیهانی هەیە لە هەوڵەكانیدایە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و دەیەوێت لە ڕێ‌ ی وەبەرهێنان و بازرگانیكردنی ئاڵتوەنەوە قەرەبوی ئەو زیانانە بكاتەوە كە لێ‌ ی كەوتوە و لەلایەكی تریشەوە وەك تەحەدایەك توانی ئەوە بسەلمێنێ‌ كە ململانێ‌ ی سەختی ئەمریكا و ئەوروپای پێ‌ دەكرێ‌ بەتایبەتی لە ڕوی وەبەرهێنانی كانزای نەوتەوە .ئێستا دۆلاری ئەمریكی و یۆرۆی ئەوروپا لە قەیراندایە.لە ماوەی داشكانی نرخی دراودا كە بەهای دراو(چ بەشێوەی نەقد یا كارتی ئەلیكترۆنی)بەشێوەیەكی خێرا دابەزی,ئەوا كۆنترۆڵكردنی كانە ئاڵتونیەكان و بەرهەمهێنانی ئاڵتون گرنگیەكی ستراتیژی خۆی هەیە.ئەم مەسەلەیە پەیوەست نیە بەوەی كە كێ‌ كۆنترۆڵی بانكی ناوەندی جیهانی و ئاڵَتون دەگرێ‌ بەڵكو پەیوەستە بە ئەو وڵاتانەی كە كۆنترۆڵی بەرهەمهێنانی ئاڵتون دەكەن.لە كاتێَكدا كە ئەمەریكا خاوەنی گەورەترین سەرچاوەی ئاڵتونە وڵاتی وڵاتی چین خاوەنی زۆرترین ئاڵتونی بەرهەمهێنراوە.گرنگترین ئەو وڵاتانەی كە ئاڵتون بەرهەمدێنن بریتین لە وڵاتی چین,ئوسترالیا,ڕوسیا,ئەفریقای باشوور,ئەمریكا,كەنەدا,بەریتانیا و ئەمریكا باڵاترین دەستیان هەیە لە سەرمایەگوزاری ئاڵتون لە جیهاندا.گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئاڵتون بریتیە لە كۆمپانیای باریك و كۆمپانیای گۆڵدكۆرپ لە كەنەدا,هەروەها كۆمپانیای نیوماونت لە ئەمەریكا.نرخی ئاڵتون پەیوەندی راستەوخۆی بە بانكی ناوەندی بازرگانی جیهانیەوە لە ئەمەریكا هەیە,كە ئەمەش پەیوەندی نیە بە خاوەندای تایبەتی ئەو كەسانەی كە خاوەنی زۆرترین سەرمایەی ئاڵتونین لە جیهاندا.بۆ نمونە كۆمپانیای فۆرد لە ئەمەریكا خاوەنی زۆرترین سەرمایەی ئاڵتونە بەڵام نەیتوانیوە ببێتە ناوەندی دیاریكردنی بەهای ئاڵتون لەو وڵاتەدا,ئەمەش چونكە نرخی ئاڵتون پەیوەندی بە بەرهەمهێنان و هاوردە و ناردنی ئاڵتوەنەوە هەیە لە نێوان وڵاتەكاندا.دەستبەسەرداگرتنی فیزیكی كانە ئاڵتونیەكان لە وڵاتەكاندا ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە بەریەككەوتنی بەرژەوەندی ئەو وڵاتانەی ئەم كانزایە بەرهەم دێنن و كاریگەری خۆی هەیە لە سەر قەیرانی نرخ و قەرزە نێودەوڵەتیەكان و ڕێككەوتنە سیاسیەكانی نێوان زلهێزەكانی جیهاندا.لەم چەند ساڵانەی دواییەدا روسیا و وڵاتی چین بەرادەیەكی بەرچاو وەبەرهێنانی و سەرمایەگوزاری خۆیان لە كەرتی ئاڵتوندا چڕكردۆتەوە,هەروەها برێكی بێشوماری سەرمایەی نەقدی دۆلاری ئەمریكی گۆڕاوە بە سەرمایەی ئاڵتون ئەمەش لە بەرامبەر ئەو قەرزە زۆرەی كە ئەمریكا بە وڵاتانی تری داوە ئاڵتونی وەرگرتوە نەوەك دۆلار.بانكی خەڵكی لە وڵاتی وڵاتی چین سەرمایەیەكی زۆری ئاڵتونی هەیە بەبەراورد بە بانكی فۆردنۆكی ئەمریكی.وە تادێت ئەو بانكەی وڵاتی چین ئاڵتونی زیاتر دەكرێت.هەروەها بانكی ناوەندی وڵاتی چین بەهەمان شێوەی بانكی خەڵكی وڵاتی چین كە گەورەترین بانكن لە جیهاندا ئاستی كرین و ئاڵوگۆری ئاڵتونی بەرزكردۆتەوە زۆربەی مامەڵەكان بە ئاڵتون دەكرێت ئەمەش بۆ كێبركێ‌ كردن و دابەزاندنی نرخی دراوی ئەمریكی,لەم چەند مانگەی دواییەدا وڵاتی چین بەهەمان شێوەی هیندستان زۆرترین كانی ئاڵتونی كریوە. كاتێك كە سنوقی دراوی نێودەوڵەتی بڕی 191 تەن ئاڵتونی فرۆشت هەردوو وڵاتی وڵاتی چین و هیندستان پشكی شێریان بەركەوت لەو كرینەدا و ئەو دووڵاتە لە ململانێیەكی سەختی كرین و وەبەرهێنانی ئاڵتونن لە جیهاندا.ئەمە لە كاتێكدا وڵاتی چین و روسیا گەورەترین بەرهەمێنی ئاڵتونن لە جیهاندا,وڵاتی چین بە پلەی یەكەم دێت لەسەر ئاستی جیهاندا بۆ وەبەرهەمهێنانی ئەم كانزا بەنرخەدا.كە ئەمەش گرنگی ستراتیژی سیاسی و ئابوری خۆی هەیە بۆ ئەو وڵاتە.لەم خشتەیەی خوارەوەدا وەبەرهێنانی ئاڵتونی وڵاتانی جیهان لە ساڵی 2009دا ببینە :


بەپێ‌ ی زانیاریەكانی ساڵی 2009,وڵاتی چین گەورەترین بەرهەمهێنی ئاڵتونە لە جیاندا كە بڕی 313.98 تەنی چوارگۆشە ئاڵتونی بەرهەمهێناوە كە دەكاتە 11.8 ی هەموو بەرهەمی ئاڵتون لە جیهاندا .
1- وڵاتی چین 313.98 تەن مەتری دووجا
2-ئوسترالیا 227.00 تەن مەتری دووجا
3- ئەمریكا 216.00 تەن مەتری دووجا
4-ئەفریقای باشوور 204.92 تەن مەتری دووجا
5-ڕوسیا 205.00 تەن مەتری دووجا
6-پێروو 180.00 تەن مەتری دووجا(بەخەمڵێنراوی)
7-ئیندۆنیزیا 90.00 تەن مەتری دووجا
8-كەنەدا 95.00 تەن مەتری دووجا(بەخەمڵێنراوی)
9-غانا 90.20 تەن مەتری دووجا
10-ئۆزبەكستان 95.00 تەن مەتری دووجا
وڵاتەكانی تر 854 تەن مەتری دووجا
كۆی گشتی 2572 تەن مەتری دووجا ئاڵتون بەرهەم دێت*

ئەمەش نەخشەی ئەو وڵاتانەیزۆرترین ڕێژەی ئاڵتون بەرهەم دێنن



ناوی ئەو وڵاتانەی كە زۆرترین ئاڵو گۆر و وەبەرهێنان لە ئاڵتوندا دەكەن

وڵات                                        تەن
1. ئەمەریكا                           8,133.5
2. ئەڵمانیا                            3,401.8
3. سندوقى دراوى نێودەوڵەتى      2,827.2
4. ئیتالیا                              2,451.8
5. فەرەنسا                            2,435.4
6. چین                                  1,054.1
7. سویتزلاند                            1,040.1
8. روسیا                                 784.1
9. یابان                                  765.2
10. هۆلەندا                              612.5
11. هیندستان                           557.7
12. كوبا                                  501.4
13. تایوان                               423.6
14. پورتوگال                             382.5
15. فەنزەویلا                            365.8
16. سعودیە                               322.9
17. بەریتانیا                            310.3
18. لوبنان                                286.8
19. ئیسپانیا                              281.6
20. نەمسا                                 280.0
21. بەلجیكا                              227.5
22. جەزایر                               173.6
23. فیلیپین                               156.5
24. لیبیا                                  143.8
25. سینگاپۆرە                           127.4
26. سوید                                  125.7
27. ئەفەریقاى باشور                   124.9
28. كۆریاى باشور                       120.0
29. توركیا                                116.1
30. یۆنان                                 111.7
31. رۆمانیا                               103.7
32. پۆلەندا                               102.9
33. تایلاند                               99.5
34. ئوسترالیا                            79.9
35. كووەیت                               79.0
36. میسر                                  75.6
37. ئیندۆنیزیا                           73.1
38. كازاخستان                          67.3
39. دانیمارك                            66.5
40. پاكستان                             64.4
41. ئەرجەنتین                         54.7
42. فینلەندا                             49.1
43. بولگاریا                             39.9
44.                                        36.5
45. مالیزیا                              36.4
46. بیلاروس                             35.3
47. پیرو                                  34.7
48. بەرازیل                             33.6
49. سلۆڤاكیا                             31.8
50. بۆلیڤیا                               28.3
51. ئۆكرانیا                              27.5
52. ئیكوادۆر                              26.3
53. سوریا                                 25.8
54. مەغریب                              22.0
55. سریلانكا                             17.5
56. كۆریا                                 14.4
57. قوبرس                               13.9
58. بەنگلادیش                         13.5
59. سربیا                               13.1
60. هۆلەندا                             13.1
61. ئوردن                               12.8
62. كۆمارى چیك                      12.7
63. كەمبۆدیا                            12.4
64. قەتەر                                12.4
65. لاۆس                                  8.8
66. لاتیڤیا                                7.7
67. مەكسیك                               7.3
68. سەلڤادۆر                              7.3
69. ئیبسبانیا                             7.1
70. گواتیمالیا                              6.9
71. كۆلۆمبیا                               6.9
72. مەسیدۆنیا                             6.8
73. تونس                                  6.8
74. ئایرلەندا                             6.0
75. لیسوانیا                               5.8
76. بەحرەین                              4.7
77. موریتس                                3.9
78. كەنەدا                                  3.4
79. تاجیكستان                             3.3
80. سلۆڤینیا                                 3.2
81. ئاروبا                                    3.1
82. هەنگاریا                                3.1
83. كۆمارى قیرگستان                       2.6
84. مۆزەمبیق                                 2.3
85. لۆكسمبورگ                              2.2
86. هۆنگ كۆنگ                              2.1
87. سورینەم                                  2.0
88. ئایسلەندا                                 2.0
89. پاپوا نیو جینیا                           2.0
90. تۆباگۆ                                      1.9
91. ئەلبانیا                                    1.6
92. یەمەن                                      1.6
93. كامیرۆن                                   0.9
94. مەنگۆلیا                                  0.9
95. هیندۆراس                                 0.7
96. پاراگواى                                   0.7
97. كۆمارى دومینیك                          0.6
98. گابۆن                                        0.4
99. مالاواى                                       0.4
100. كۆمارى ئەفریقاى ناوەند                 0.3
101. چاد                                          0.3
102. كۆنگۆ                                        0.3
103. ئۆرۆگواى                                   0.3
104. فیجى                                      0.2
105. ئیستۆنیا                                  0.2
106. چیللى                                   0.2
107. مالتا                                    0.1
108. كۆستاریكا                               0.1
109. هایتى                                   0.0
110. بوروندى                                 0.0
111. عومان                                  0.0
112. كۆمۆرۆس                               0.0
113. كینیا                                   0.0


سود لەم سەرچاوانەی خوارەوە وەرگیراوە
http://www.goldsheetlinks.com/production.htm
"World Official Gold Holdings."
www.thegoldstandardnow.org

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە