بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


فوئاد مەعسومیش، نزار خەزرەجی دەکاتە موستەشاری خۆی

Tuesday, 29/07/2014, 12:00


دووبارەکردنەوەی هەڵە چیتر بە هەڵە هەژمار ناکرێت، بەڵکو دەبێتە بڕیارێکی نابەجێ، هاوڕێیەکی پیری تاڵەبانی، کە ژنە دەروننەخۆشەکەی تالەبانی کاندیدی کرد و کردی بەسەرۆکی کۆماری ووڵاتێک، کە هەموومان چاوەڕێی هەڵوەشاندندنی بووین، ئای چەند ناشرین و پیسە، ئەم خائینانە دەست بۆ هەرچییەک دەبەن لە خۆیان ناشرینتری دەکەن، وەرە پۆستی سەرۆک کۆماریی وا سووک بووە، لە پیشەی دەرگاوانێکی کەباریا و مەلهاکان سووکتر و ناشرینتری لێبێت! ئەمانە وایان کردووە هەرچی سووک نەبێت، بەو پۆستە رازی نابێت

مێژووی دروستبوونی ووڵاتی عێراق، مێژوویەکە خوێنی لێ دەچۆڕێت.
مێژووی ئەم سەدساڵە پێی ووتووین، هەرجارێک کورد لەدەسەڵاتی بەغداد نزیک بۆتەوە دۆڕاوی یەکەم بووە، جا بەهەر پاساوێکەوە بێت و هەر پلەو پایەیەکیان هەبووبێت، لەدوایدا وەک خزمەتکارێکی ئەڵقەلەگوێ بەرهەمیان چنیوەتەوە، کاتێک حیزبەکان یان سەرانی کورد چووبن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕژێمە یەک لەدوایەکەکان هەر دۆڕانیان چنیوەتەوە. ئەمڕۆکەش پیاوێکی خانەنشینکراو بەهزر، هەگبەی گەلێکی داماوی داوە بەشانییدا و بەرەو بەغدادی تاوان مامەڵەی پێوە دەکات و لەخەمی یەکێتی خاکی عێراقدایە.
کاتێک یەکێتی نیشتمانی کوردستان خەریکی گفتوگۆ بوو لە گەڵ ڕژێمی بەعسدا، ئەوان پرۆتکۆڵێکیان واژۆ کردبوو تاکو هەرکەسێک ژوان بۆوە بڕی پارەیەکی دیاری کراو، کە خۆی لەچەند ملیۆن دینارێکی عێراقی دەدا بخرێتە سەر حساب بانکێک بۆ یەکێتی. ئەو پیاوەی کە ئاگاداری ئەم پرۆتۆکۆڵە بوو من خۆم لە دوای ئەنفالەکان لەشاری سەقز لەئوتێلی سەقز چاوم پێکەوت، باسی کرد لە بەڕێوبەری بانکی ڕافیدەین بووە و لەڕێگەی یاسایەوە کە ڕژێمی بەعس گرفتی بۆ گفتوگۆو دانووسان داناوە ئەم بەڕێوبەری بانکەش پارەکەی ناردۆتە سەر حیسابی بانکەکەی لەشاری لەندەن. ئەو پیاوە قارەمانەی کە دەبوو پارەکەوەرگرێ فواد مەعسومەی ئەمڕۆیە کە بۆتە سەرەک کۆمار، ئەم پیاوە پەمەیەش لەترسی دەزگاکانی بەعس ناچێت بۆ وەرگرتنی پارەکە و پاساو دەهێنێتەوە لەبەر خێزانەکەی نەچووە، دیارە لەبەر کچەکانی بووە و پارەکە دەفەوتێ، کەچی کەس لە گوڵ کاڵتری پێنەوت و هاتەوە لە بەرگەڵو بارەگایەکیان بۆ دانابوو سەگێک لەپشتی بارەگاکەیەوە بوو بەهەموو کەسێک دەوەڕی، کە لەوێ نزیک بووبێتەوە. ئەودەم هەفتەی جارێک لەبەر زیندانی شۆڕشەوە لەبەرگەڵۆە دەچوونە ماڵی تاڵەبانی بۆ یاخسەمەر بۆ کۆبونەوەی مەکتەب سیاسی و هیچیان بەرهەمیان نەبوو، جگە لە پەیوەندیە ئاڵۆزەکەیان لەگەڵ ئیراندا و شەوانەش تاڵەبانی لەگەڵ بەغدادا نوکتەیان بۆیەکتری دەگێڕایەوە، کە لەدوایدا ئەنفالی لەگەڵ خۆیدا کردە دیاری بۆ گەلەکەمان.
هەموو سەرکردەیەک یان حیزبێک لەبەهای پیاوە جەربەزەکانییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. فواد مەعسوم کاتێک بەر لە٣٠ساڵ ئازایەتی ئەوەی تێدا نەبوە قوربانی بدات بۆ دەسکەوتی حیزبەکەی کە گەنجتر بووە و ئەی ئێستا بەو پیرییەو بەو هەموو سامانەوە چ ئازایەتیەک دەنوێنێت؟ ئەو کاتانە حیزبەکەی خاوەنی دەیان داستانی وەک دابان و هەلاج و شەڕگە بەرفراوانەکەی قەیوان ماوەت بوو جگە لەوەی هەر هەفتە و شارۆچکەیەک لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە پاکدەکرایەوە.
فواد مەعسوم ڕێک کۆپی تاڵەبانییە، بەڵام بیرمان نەچێت تاڵەبانی کەسێکی مەیدانی بوو دەیتوانی هەندێک بڕیار بدات یان بچێتە ناو یاریەکانەوە لەپێناو خۆیدا و بۆ ئەوەی بیکاتە هاژو هوژ و هەموو جارێک دەچووە سەنتەری کارەکانەوە. بەڵام مەعسوم کەسێکی ترسنۆک و خۆپەرستە، لە هەموو شتێک خۆی لادەدات و خۆی دەپارێزێت، ترس هەموو جارێک بە چڕکەش لێی دور ناکەوێتەوە، بیرمە ڕۆژێک لەبەرگەڵو کورێکی ڕۆژهەڵاتی پەلاماری دا، کاتێک لەلانگرۆزەرەکەی دابەزی و پڕ جوێنی کرد، حیمایەکانی پەلاماری کوڕەکەیان دا، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا فواد مەعسوم دڵی ئاوی نەخواردەوە و هەموو گیانی دەلەرزی بەخێرایی ڕایکرد بەرەو مقەڕەکەی و کوڕەکەیان بردە زیندان، دوای چریکی فیدای هات، کوڕەکەیان برد، ووتیان مێشکی تەواو نییە و ئازاری پێگەییوە. لەوێدا من ووتم سەیرە فوئاد مەعسوم، ئەم زەلامە خرپنە سەرکردەیەکە نەیتوانی بڵێت ئازاری ئەم کەسە مەدەن بابزانین بۆ هێرش بۆ من دێنێت ؟ لە بیرمە کوڕەکە قسەیەکی برێختی بەفواد ووت.
ئەمڕۆ مەعسوم من ئەمەی بیر دەخەمەوە بۆ ئەوەی بزانێت کە ئەو لەئەزەڵەوە هیچ نییە و دەبوو خەریکی قورئان خوێنی خۆی بوایە وەک مەلایەک نەک سەرۆکی ووڵاتێک کە گەلەکەی لەقاڵب بداتەوە،
جوتیاران کاتێک بزانن درەختێک بەرهەمی میوەی تاڵە دێن و لەڕیشەوە ئەو درەختە هەڵدەکێشن، بەڵام مەعسوم لەتەمەنیدا نەک میوەی تاڵ بەڵکو درکیشی بەرهەم نەهێناوە کەچی میدیای ئەهلی هەموو ڕۆژێک قسە پۆچەکانی دەگوێزنەوە، وەک قسە پوچەکانی مەسعود بارزانی و سەرە بەزۆر فەرزکراوەکانی تر.
میدیای ئەهلی ڕەفتارێک دەکات کە پیاو دەهری دەبێت. بۆ نمونە چەمینەوە لەبەرامبەر کەسەکاندا لە هەموو جێگەیەک مانای ڕێز و شوناس و مەزنی ناگەیەنێت و دەچێتە خانەی کڕنوش بردنەوە، بەڵام ئەوان دەیکەن و فواد مەعسوم و تەنانەت رکەبەرەکەشی، کە بەرهەم ساڵح بوو، ئەویشیان کردۆتە پاڵەوان، وەک ئەوەی ئێمە کارەساتی ١٧ی شوباتمان بیر چوبێتەوە.
فواد مەعسوم، شوێن پێی تاڵەبانی هەڵدەگرێت، ئەوەبوو تاڵەبانی وەفیق سامەڕایی کردە موستەشاری عەسکەری خۆی و شەوانە وەک وەفیق دەیگێڕایەوە لەسەر شەرەفی تاڵەبانی خوانیان ڕێک دەخست. ئیستاش مەعسوم دێت و نزار خزرەجی دەکاتە موستەشاری عەسکەری خۆی، چونکە وەفیق و خەزرەجی دووکەسایەتین ئەوان دەستیان لە ئەنفالی کورددا هەبووە و حاشایان لێنەکردوە و ناشیکەن. بۆیە مەعسوم کارەکانی تاڵەبانی جێ بەجێ دەکات تا لێدانی جەڵتەکەی و بەعسییەکان لەڕێگەی ئەم تاوانبارانەوە دێنەوە ناو مەیدانی سیاسەت. ئەوەتانێ خۆی لە بەرنامەیەکەی تەلەفیزیۆنیدا نایشارێتەوە کە هەموو بەعسییەکان پەیوەندیان بە جەلال تالەبانییەوە هەبووە.
گەرچی ئێمە ئەم ساڵانە، ئەم سەرە پیسانەی کورد حوکممان دەکەن لەم هەرێمەدا و ئەم دوو بنەماڵەیە ئێستا خەریکە دەبێت بەچەند بنەماڵەیەکی تریش وەک بنەماڵەی (نەوشیروان مستەفا، کۆسرەت رەسوڵ، عەلی باپیر، حەمەی حاجی مەحمود،) جگە لە بنەماڵەی بارزانی، ئەو بنەماڵەی مەلا مەحسومیشی چووە سەر، لەم عێراق و ئەم هەرێمەدا پرۆپاگەندەی بەهەشتیان بۆ دەکرد بۆتە ئەو جەهەندەمەی کەئیتر لەهەموو بەهایەک شۆراوەتەوە.
ئێمە لەسەردەمی تەلەفیزۆندا دەژین، خەڵک تەنها لەماڵەکانیانەوە تێڕامانیان پێویستە و هیچی تر، کە دەشیکوژێنەوە بیریان دەچێت سەیری چییان کردوە، وا دەزانن لەبەهەشتدان کە بەهەشت لەخەیاڵپڵاوی گەلێکی خەوتودا ئەو شوێنەیە هەموو شتێکی تێدا دەست دەکەوێت. باشترین ئاواز، جوانترین حۆری، بۆ نیشتەجێبونیش بیابانێک لە باخی عەدەن و جۆگەیەک لە شەرابی هەنگوین، بەڵام لەبەهەشتە دروستکراوەکەی هەرێمدا هەموو ڕۆژێک ژنێک، کچێک، گەنجێک، دەسوتێت، کارەبا لێدەدات، یان هەڵدەواسرێت و خەڵکەکەش دەڵێن: جا چییە ؟ لە سەر شەرەف ئافرەت دەکوژرێت، وای لێهاتوە، ئەوکەسانەی دیانکوژن خۆیان خاوەنی ئەو ووشەيە نین.
لەم نامەیەی مەلا فوئاد مەعسوم بڕوانن، کە بۆ دادگای دانیمارکی ناردوە چۆن بەرگری لە نزار خەزرەجی تاوانبار دەکات: داخۆ ئێستا چی بۆ بکات کە بۆتە سەرۆکی کۆماری ووڵاتێکی پڕ تاوان؟ خاڵێک کەدەبێت هەموومان لەسەری هاوڕابین ئەوەیە، کە ئەم سەرە کوردانە بە مەلا مەعسومیش و مردۆکانیشیانەوە دەبێت لە دادگای گەلدا ڕایان گرین و داوای ڕوونکردنەوەیان لێبکەین لەو تاوانەی کردویانە بەرامبەر بە کورد. بێمەڵامەت نەبوو لە پلینۆمەکەدا مەلا مەعسوم بە فایلدارەکانی ووت دەی با چەپڵە ڕێزانیان بکەین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە