کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاڵه‌بانی و بارزانی گاڵته‌ به‌ خه‌ڵک ده‌که‌ن ....

Monday, 09/02/2009, 12:00

1826 بینراوە


ئه‌گه‌ر دیموکراسی و سۆسیالستی وشه‌یه‌کی ساده ی‌ بێ کردار بوایه‌ ، ئه‌وا‌ به‌به‌ژن وباڵای فاشیزمی ئیتاڵی و نازیستی هیتله‌ری و سه‌دام مرۆڤ کوژیش داده‌کرا . به‌لام ئه‌وه‌ی بروانامه‌که‌ وه‌رده‌گرێت ، کرادره‌ نه‌وه‌ک دروشم دان . به‌خۆشحالیه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌ ره‌وتی قسه‌ و نوسین که‌وتۆته‌ سه‌ر بڤه‌کانی ده‌سه‌لاتی کوردی .ئاخر ئه‌مه‌ ڕه‌وتی مێژووه‌ . مه‌گه‌ر له‌یادمان چو ‌وڵاتی پڕ کۆیله‌ی مرۆڤ ، ئێمڕۆ بۆته‌ وڵاتی بروا پێکراوی دیموکراسی ومافی مرۆڤ .
ناکرێت دوای 2 ده‌یه ساڵ ‌ ، بودجه‌وداهاتی چه‌ند ملیار دۆلاری دیار نه‌بێت و ده‌ستکه‌وته‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌یه‌کانی وا یه‌ک له‌دوای بدۆڕین و حزب و حکومه‌تیش پڕ ببێت له‌ ئال (بارزانی و تاله‌بانی) که‌چی تاکه‌ به‌رپرسێ (زیندان نه‌بێت ، ده‌ست نه‌کێشته‌وه، رسوا نه‌بێت و په‌نجه‌ی تاوان بۆ بارزانی وتاله‌بانی نه‌کێشین و نه‌لێین ئاوه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌روچاوه‌وه‌ پیسه‌ !!؟
تاله‌بانی و جۆته‌ سه‌رۆک بارزانیه‌که‌ (مه‌سعود ، نێچیرڤان) ، ئه‌گه‌ر چی به‌ناو سه‌رۆکی ولاتێکی وێران و پڕ له‌ئازارن ، به‌لام 18 ساله‌ ، بینیان بۆ چوارده‌وریانه‌ ، له‌ئه‌هرامه‌کانی سه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچۆلانه‌وه‌ ، بۆ ساتێك نه‌هاتونه‌ته‌ ناو کۆلانێکی ،گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و شارۆچکه‌یه‌کی ته‌عریب کراودا، تابزانن له‌ژێر سایه‌ی حوکمه‌ پڕ له‌ مافی مرۆڤ و دیموکراسی چه‌ند ملیاردۆلاره‌که‌یان خه‌لک چۆن ژیان ده‌گوزه‌رێنێ !!؟ ، ئه‌مه‌ باس له‌وه‌ش ناکه‌ین که‌ دابراون له‌ سیمای سه‌رۆکێکی مه‌ده‌نی و دیموکراسی، که‌به ته‌ن و لۆری ‌ یاداشت ،نامه‌یان ئاراسته‌ ده‌کرێت ، به‌دێرێکیش وه‌لام ناده‌نه‌وه‌ !!؟
تاله‌بانی هه‌رچه‌ند ساڵی ، دروشمی چاکسازی به‌رزده‌کاته‌وه‌ ، بیرمه‌ سالی 1992 بۆیه‌که‌م جار به‌رزی کرده‌وه‌ و راگه‌یاندنه‌که‌شی ،که‌وته‌ ته‌پڵ لێدان ، به‌لام ئاکامه‌که‌ی ، ‌ گه‌نده‌ڵی چۆته‌ بیناقاقه‌ی هه‌ڕه‌می یه‌کێتی ‌. ئه‌مه‌ باس له‌و کۆنگره‌ رۆژنامه‌گه‌ریه‌کانیشی ناکه‌ین ، که به‌رده‌وام ده‌که‌وێته‌ به‌ر ره‌خنه‌ی چه‌ندین ‌ده‌رزه‌نی ڕۆشنبیرو نوسه‌ران . له‌وه‌ش گالته‌ جارتر تاڵه‌بانی باس له‌ ده‌وله‌تی مه‌ده‌نی ده‌کات ، که‌چی له‌به‌غدا(سه‌رۆک کۆمار) به‌سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌ سه‌وزه‌که‌ی حوکم ده‌کات !!! پارێزه‌رو سه‌رۆک کۆماره‌ ، که‌چی پێشێلی یاسا له‌چه‌ندین نمونه‌ی هاوشیوه‌ی سولتان هاشم و تاریق ره‌مه‌زان ده‌کات !!؟ سۆسیال دیموکراته‌ ، که‌چی نه‌ک بنه‌ماله‌که‌ی خۆی هی کۆسره‌ت ڕه‌سولیش به‌ره‌و هه‌ڕه‌می ده‌سه‌لات ده‌بات !!؟ جێگری سۆسیال دیموکراتی جیهانیه‌ ،(بنه‌ماکه‌ی دژ به‌ شه‌ر و زه‌بروزه‌نگه‌)، که‌چی له‌بڕی (گوڵ و ڕه‌یحان) بۆسوکایه‌تی پێکردن ،ده‌مانچه‌ بارانی چوارده‌وری ده‌کات !!! له‌هه‌موشی گالته‌جارتر بێ رێزیه‌کانیتی به‌ مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی ،به‌نمونه‌ مه‌لا به‌ ختیارله‌ماوه‌ی ڕابردو وتی له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو لێکۆینه‌ وه‌ له‌مه‌سه‌له‌ی ونبونی فرۆکه‌وانه‌که‌ ئاکامه‌که‌ی راده‌گه‌یه‌نین ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاله‌بانی لویسی 14 ئاسا ڕه‌فتار ده‌کات (ئه‌من ده‌وله‌تم و ده‌وله‌تیش منم) ئه‌و بریاره‌ی مه‌کته‌ب سیاسیشی به‌تاڵ کرده‌وه‌ .

بارزانیش هه‌ر تاو ناتاوێک ده‌لێت ده‌بێت مولکی به‌رپرسان لێکۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت ، که‌چی له‌ته‌نیشت سه‌ری ره‌ش ولاتی پر له‌ئه‌هرامی به‌رپرسانی دروست کردوه‌ !!؟ لیژنه‌ بۆ لێکۆلێنه‌وه‌ له‌ فایلداران دروست ده‌کات ، که‌چی فایلداران ده‌بنه‌ ده‌سته‌ راستی ‌سه‌ردانه‌کانی !؟ . هه‌ره‌شه‌ی جه‌نگ ده‌کات ئه‌گه‌ر ماده‌ی 140 له‌واده‌ی خۆی جێبه‌جێ نه‌کرێت ، که‌چی وا شار به‌شار له‌خاکی کوردان به‌ سوکایه‌تیه‌وه‌ ده‌رده‌کرێن !!؟ په‌یمانی هاریکاری به‌ بنه‌ماله‌ی قوربانیانی کیمیاباران ده‌دات که‌چی به‌ر دارای حه‌مه‌ ئاغاکان ده‌که‌وێت .ئه‌رێ سه‌رۆک یان په‌یمان مه‌ده‌ ، یان که‌کردت بیبه ‌ سه‌ر !!
نچیرڤان بارزانیش ئه‌گه‌رچی له‌خێڵی بارزانه‌ نه‌وه‌ک تاڵه‌بان ، وه‌ مه‌سعود بارزانی مامیتی نه‌وه‌ک تاڵه‌بانی به‌لام به‌قودره‌تی قادر وه‌ک تاڵه‌بانی ، زۆربه‌ی کۆنگره‌ رۆژنامه‌گه‌ریه‌کا‌نی هه‌ستی خه‌لک بریندار ده‌کات و ده‌که‌وێته‌ به‌ره‌خنه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان ، ڕۆژێک کۆمه‌لگا به‌ته‌مبه‌ڵ ناوزه‌ند ده‌کات ، رۆژێکیش ڕۆژنامه‌نوسان به‌ ده‌سیسه‌ی ده‌ره‌کی ، ڕۆژێکێش خومه‌ینی به‌ ده‌ستکه‌وتێک بۆگه‌لی کورد ده‌ناسێنێ ، ئاخر زۆر سه‌یره‌ که‌ له‌م ئاسته‌ حکومی و یاسایه‌دا بێ به‌ڵگه‌ تۆمه‌ت و هه‌ستی ده‌یان ملیۆن کورد بریندار بکات.
له‌دواین کۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌لێت زۆربه‌ی ئه‌و رۆژنامانه‌ی باس له‌گه‌نده‌لی ده‌که‌ن ، بێ به‌ڵگه‌ن . ئاخر سه‌رۆک هه‌مو که‌س ئه‌و ئاخافتنه‌ بکات ، هه‌ق نیه‌ تۆ بیکه‌یت . چونکه‌ کام هه‌فته‌یه‌ به‌به‌ڵگه‌وه‌ کاره‌ نایاسایه‌کانی تۆ نه‌بێته‌ مانشیتی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان؟ . دواتر له‌م نێشتمانه‌ی ئێمه‌ که‌ی به‌لگه‌ی پێویست ده‌کات ؟ مه‌گه‌ر ئه‌هرام به‌رزه‌کانتان و دابه‌ش کردنی خاک وده‌فته‌ر دۆلار به‌سه‌ر ئه‌حبابه‌کانتان ، کارێکی یاسایه؟ ‌ یان 18 ساله‌ی نارونی بودجه‌و داهات له‌شێوه‌ی خه‌رج کردن و ونبونی ده‌یان ملیاردۆلار پێویستی به‌ به‌لگه‌ بکات!!؟ . ئای چ کاره‌ساتێکه‌ گه‌نده‌لی ده‌سه‌لاتی کورد ببێته‌ وێردی سه‌رزمانی منال و گه‌وره‌ که‌چی یه‌ک به‌رپرس له‌زیندانا نه‌بێت ؟
له‌یادتان نه‌چیت ئێوه‌ به‌رپرسن که‌خزمه‌تی خه‌ڵک بکه‌ن،نه‌وه‌ک نوێنه‌ری ئیلاهی . وه‌ سبه‌ی له‌گه‌ل هه‌لدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌کانی به‌رێوبه‌رایه‌تی تاپۆ و ژماره‌ی بانقه‌کانتان ، زۆر راستی ده‌بیستین ره‌نگ بێت زۆر که‌س توشی شۆک بکات . سه‌رده‌می جیهانگیری نهێنیه‌کان زو یان دره‌نگ لاپه‌ره‌ نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌کات و خه‌لکیش تاسه‌ر ناتوانێت ده‌ستکه‌وته‌ نیشتمانی و بێ ئه‌ژماره‌ قوربانیه‌ خۆشه‌ویسته‌کانی ، ببێته‌خولیای پۆلێ ده‌ستکه‌وتی به‌رپرس .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)