کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەرمیان و ئەنفال لە بەردەم سووکایەتی درامای کوردیدا

Tuesday, 27/04/2010, 12:00


سەرەتا لە هەموو کوردێکی خاوەن وویژدان و تایبەت تریش لە کەس و کاری ئەنفالکراوە گەرمیانیەکان دەپرسم و دەڵێم،
هۆ خەڵکی ڕەش و ڕووتی پاشماوەی ئەنفالی گەرمیان و دایکانی ڕەش پۆش و باوکانی کەس لە ووجاخ دا نەماوو، هۆ ڕۆڵە بەجەرگ و پشوو درێژەکانی گەرمیانی خۆڵەمێشی ئەنفال، ئەی خووشکی چاوو لە فرمێسک قەتیس بووی بێ نازی دایک و باوک و دوور لە خوشک و برا، ئایا هەستی پێ ناکەی؟ یان نایبینی؟ یاخود گرنگ نیە بەلاتەوە کە بپرسی باشە ئەوە ووتمان بەعسیەکان عەرەب بوون و دوشمن بوون وە دوشمنیش هەرگیز گووڵ ناگرێتە ‌دوشمن ،هەر بۆیە ئەوەشیان بەسەر هێناین کە بونمان لەسەر خاکی کوردستان بسرنەوە،بەڵام خۆ دەرهێنەری درامایی (گەرمیان و کوێستان) نە دوشمنە و نە خۆشی بە بەعسی ئەزانێ!!
ئەی بۆ سوکایاتی بەڕەوشتی کەسوکاری ئەنفال و دانیشتوانی (ۆردۆگاکان)بە تایباتی و گەرمیان بەگشتی ئەکات؟! من وەکو ڕۆڵەیەکی گەرمیان و پاشماوەی ئەنفال ئیدانەی ئەو درامایە ئەکەم و وە ئەوەش بەدەرهێنەرو ستافی ئەودرامایە ئەڵێم کە زۆر بە هەڵەدا چوونە لەوەی کە دایکانی ڕەش پوش و خوشکان و برایان و باوکە جەرگ سوتاوەکانی پاش ئەنفال لە گەڵ ئازاری لە دەست دانیی ئازیزان و لە گێژاوی چاوەروانی و لە نێو نەهامەتی بێ نانی و بێ ئاوی و بێ جێگەو بێ لانەیی دا پیشەو کاریان تەنها خۆشەویستی و ئاشقایەتی بووبێت .
بەڵام لە سەرەتای ئەڵقەکاندا وامان ئەزانی ئازاری خەڵکی ئەنفال و گەرمیان بەهەر (4) پارچەی کوردستان ئەگەیەنن و باڵی رێزو خۆشەویستیان بۆ ڕائەخەن!! بەڵام زۆر بەداخەوە بەختی گەرمیان لە درامای کوردیش دا جگە لە ئابڕوو بردن و تانەو توانج لە شەرەف و نامووسی پاشماوەی ئەنفال شتێکی کەی تێدا بەدی نەکرا، بۆیە من ئەوە بە هەموو کوردێکی خاوەن وویژدان ڕائەگەیەنم کە ئەو درامایە چەندین دەقی تێدایە کە زۆر دورن لە ڕاستیەوە بە شێوەیەک کە هەرکوردێکی خاوەن وویژدان و هەست و نەست هەرگیز پێی قبوڵ ناکرێت کە بەو شێوەیە سووکایەتی بەکەسوکاری ئەنفالکراوەکان بکرێت،چونکە چیرۆکی ئەم درامایە ئەوە ناگەیەنێت کە تراژیدیای ئەنفال و ماڵ ووێرانی و پەرتەوازەیی خێزانەکان پیشان بدات،ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کەوا خەڵکی پاشماوەی ئەنفال سەرەڕای ئەو هەموو قوڕبە سەرییانە، کەچی خەریکی خۆشەویستی بوونە!! ئەمەش جێگای داخە بەڕاستی. لە کۆتای بابەتەکەمدا داواکارم لە هەموو کوردستانییەک لە هەر شوێنێکی دونیادا هەن ڕێگە نەدەن بەو دەرهێنەرانەی کە لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیان سوکایەتی بە ئەزموونی کورد و کوردستان بکرێت ،چونکە ئەمەی کە ئێستا بە کەسووکاری ئەنفال کراوە دڵنیا بن کە بە کەسووکاری شەهیدانی هەڵەبجەش دەکرێت وە هەر بەردەوامیش دەبن لە سوککردنی مێژووی گەلەکەمان بە ناوی پێشکەوتنەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە