کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵاتیی دڕنده‌ی سیاسیی و سێکسیی کوردیی، دلاوه‌ری ئه‌حمه‌د مه‌جید وه‌ک نموونه‌

Sunday, 19/07/2009, 12:00


له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان، به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، ‌ دلاوه‌ری ئه‌حمه‌د مه‌جید، که‌ ئیستا لێپرسراوی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌ (لیستیی به‌ ناو کوردستانی) له‌ دوکان، ‌ له‌ کابینه‌ی شێخ وریا شه‌وانه‌ له‌ دوکان کات به‌ سه‌ر ده‌بات، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئافه‌ره‌تێکدا‌، که‌ ژنی به‌رپرسێک و مدیرێکه‌ (به‌ باشمان نه‌زانی زیاتر زانیاری له‌ سه‌ر بنووسین) هه‌موو شه‌وێک ئه‌و ژنه‌ ده‌چێته‌ لای دلاوه‌ر، یه‌کێكه‌ له‌وانه‌ی پێشتر دلاوه‌ر ده‌ستدرێژی کردبووه‌ سه‌ری و شه‌ره‌فی کچێنی لێسه‌ندبوو، دوای ئه‌وه‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌که‌ی (دکتۆر محه‌مه‌د خۆشناو) کرایه‌وه‌ به‌ کچ، پاش ئه‌وه‌ مێردێکیان بۆی دۆزییه‌وه‌ به‌ شوویان دا. خاڵی لاوازی ئه‌و ژنه‌ ئیستا ئه‌وه‌یه‌، که‌ دوای شووکردنه‌که‌ی، دلاوه‌ر ناچاری کردووه‌، هه‌ر له‌گه‌ڵیدا بێت و خیانه‌ت له‌ مێرده‌که‌ی بکات، ئه‌و ئافه‌ره‌ته‌ کۆیله‌یه‌کی سێکسی دلاوه‌ر ئه‌حمه‌د مه‌جیده‌، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه‌، که‌ به‌رپرسه‌کانی ده‌سه‌ڵات، هه‌ستیی مرۆڤایه‌تییان تێدا نه‌ماوه‌، بوونه‌ته‌ دڕنده‌یه‌کی سێکسیی به‌دڕه‌وشت و بێموڕاڵ، بۆ نمونه‌ ‌له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، عیماد ئه‌حمه‌د، له‌ کاتی چوونی بۆ ژووری کاره‌که‌ی بانگی سکرتێره‌که‌ی کردووه‌ به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ پێی وتووه‌: ئه‌م ماوه‌یه تا هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌واو ده‌بێت،‌ مه‌هێڵه‌ فڵان که‌س و فیساره‌ ئافه‌ره‌ت بێن بۆ لام، خۆم ناگرم، ده‌بێت قایشی پانتۆڵه‌که‌میان بۆ بکه‌مه‌وه‌.
له‌ سه‌رده‌می محه‌مه‌د ڕه‌زا شای ئێراندا و‌ له‌ یاداشتیی به‌رپرسێکی کۆشکی شاهه‌نشا، ئه‌و نهێنییه‌ باس ده‌کات، که‌‌ زۆر کات خێزانی به‌رپرس و وه‌زیر و ده‌سه‌ڵاتداره‌ گه‌وره‌کان، شه‌وانه‌ کۆ ده‌بوونه‌وه‌ و ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا دوای ئه‌وه‌ی مه‌ست ده‌بوون، کاره‌بایان ده‌کوژانه‌وه‌ و به‌و تاریکییه‌ کێ له‌گه‌ڵ کێدا سێکسی ده‌کرد، ئاسایی بوو، ئه‌مڕۆش به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له‌ سه‌ر لێوارن بۆ چاولێکردنی ئه‌و کاره‌، له‌ هه‌موو شتێک تێربوون، ته‌نها ئه‌مه‌یان ماوه‌ تاقی بکه‌نه‌وه‌، کاتێکش، شکاندنی پیرۆزی خێزان له‌ ده‌رگای ماڵی خۆیانی دا، هه‌موو هیچ شتێک، له‌ لایان ئاسایی ده‌بێت، شتێک نامێنێته‌وه‌ ناوی شه‌رم و شکۆکردن بێت، ئه‌و جیاوازییه‌ی له‌ نێوان به‌رپرسه‌ کورد و ئێرانییه‌کانی سه‌رده‌می شادا هه‌بێت، ئه‌وه‌یه‌، که‌ به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، له‌ شکاندنی ئه‌و شه‌رمه‌وه‌ ده‌ستیان پێکردووه‌، ئه‌ویش خیانه‌ت و دزیی و هه‌موو شته‌ جوانه‌کانه‌، وا خه‌ریکه‌ له‌ ده‌رگای ماڵه‌کانیان ده‌درێت، که‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت بچێنه‌ ژووره‌وه‌ و ناشرینییه‌کانیان ببینین و بۆ حاڵی حازر باسی لێوه‌ بکه‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە