کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەڕێز هێنانتە .... گەروو بۆ ئاواز دە گەڕێ

Wednesday, 13/03/2013, 12:00






لە یادی هونەرمەندی دەنگخوش و خەمخۆری گەلەکەی کاک بورهان مەجید


دەنگێک
لە نیوان دوو شاخە
چەندەها ساڵ
کپ کرا و
هەر کاتی دەنگی
هەڵئەبڕی
باسی ڕابردویان
بۆ
ئەوتەوە
دەنگ
بوو بە گڕی هاوار
شاخ بە شاخ و
دۆڵ بە دۆڵ
.دەگەرا
بۆ ئاکامی
سەنگەری شاخ
تاگەیشتە
دوا مەنزلگای
دەمی هاوار

دەنگێک
لە سە ر سەکوی ئازاد
سروودی
شاعرێکی هەژاری
ئەوتەوە *
ووشەکانی
بوون بەگڕ و
ڕەنگدانەوەی
چینی هەژار

تاشە بەردێک
لە داخی دەنگ
هاتە هاوار
پرسی
بۆچی ؟
خۆری پەرۆش
نایەتە جۆش
بەستەڵەکی
چەقی زستان
ناگرێتەوە

کۆترێکی
پەڕەی شەهید
لە گەڵ نزای بارانە
سرودێکی ئەوتەوە
ئەیوت
ئەمجارەیان
ئەبێت
هاژەی چەم
شیوەنی خاک
پەسەند کا و
دەشتی نەدار
بگرێتەوە

* .... شیعرێکی کاک ئیسماعیل تاڵەبانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە