کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌شداری بکه‌ له ‌که‌مپینی ‌ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی له‌ کوردستان..تکایه‌ کلیک بکه‌..

Friday, 16/10/2009, 12:00


 خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست هانده‌ده‌ین پشکداری ئه‌م که‌مپینه‌ بکه‌ن که‌  له‌ پێناو  به‌رقه‌راربوونی ئاشتییه‌ له‌ کوردستاندا‌؛
http://azadyfilm.blogspot.com/
------------------------------------------
بۆ به‌ڕێزان:

به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی تورکیا.

وێنه‌یه‌ک بۆ هه‌ر یه‌ک له‌ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان

نێوه‌ندی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی

په‌ڕله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا

سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکی له‌عێراق

سڵاو!

ئێوه‌ ئاگادارن که‌ له‌مێژوی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا چه‌ندین جه‌نگ و کاولکاری له‌جیهاندا ڕویداوه. له‌و جه‌نگانه‌دا هیچ لایه‌نێک بێجگه له‌ماڵوێرانی، نه‌یتوانیوه‌ ده‌سکه‌وتێکی ئه‌وتۆ به‌ده‌ستبهێنێت که‌شایانی ئه‌و کاولکاری و قوربانیانه‌ بێت که‌ پێشکه‌ش به‌ جه‌نگی ده‌کات. ڕوداوه‌کانی بۆسنه‌و هێرسه‌گۆڤینا‌، کرواتیا و سربیا، یاخود جه‌نگی عێراق - ئێران کوێت و ئه‌مه‌ریکا ئه‌و ڕاستیانه‌مان بۆ ده‌سنیشان ده‌که‌ن که‌ چاکترین ڕێگه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان دیالۆگه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماکانی دیموکراتی.

له‌دوای دروستبونی ده‌وڵه‌تی تورکیای نوێ (که‌ پێکهاتوه‌ له‌ گه‌لی کوردو تورک) باب و باپیرانی ئێمه‌ وه‌ک گه‌لی کورد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد تورکیا وڵاتی ئاشتی و پێکه‌وه‌ ژیانی هه‌موان بێت، به‌ڵام با ئێمه‌ له‌سه‌ر ڕابردو نه‌دوێین، به‌ڵکو مێژویه‌کی نوێ بنوسینه‌وه‌،‌ چونکه‌ گه‌لی کورد ئێستاش هه‌مان چاوه‌ڕوانی له‌م ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌ی تورکیا ده‌کات که‌ ئاشتی له‌نێوان هه‌ردو گه‌لی تورک و کوردا ده‌سته‌به‌ر کات و تورکیا ببێت به‌ به‌هه‌شتی پێکه‌وه‌ ژیانی هه‌موان. ئه‌و خواسته‌ ده‌کرێت بێته‌ دی ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان زیاتر خۆتان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ماندو بکه‌ن و هه‌نگاوی بوێرانه‌ بنێن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی برا(کورد و تورک) له‌ به‌رچاوبگرن.

به‌ڕێزان!

ئێستا له‌هه‌موو کاته‌کانی پێشوتر بایه‌خی ئاشتی و پێکه‌وه‌ ژیانی شارستانیانه‌ زیاتر خۆی ده‌سه‌پێنێ، بۆیه‌ داواو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌تان لێ ده‌که‌ین که‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لی کورد له‌ڕێگه‌ی ئاشتیه‌وه‌ بکه‌ن. ‌چاکترین ڕێگه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن له‌پرۆسه‌ی ئاشتیدا، دیالۆگ و ڕێکه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌پارتی کرێکارانی کوردستانیشه‌وه‌ (په‌که‌که‌) که‌لایه‌نێکی سه‌ره‌کی .پرسی کورده‌ له‌تورکیا

Peshtweani Ashtiy le kurdistan ekeam
>

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە