کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوباد پێیوایە قالەی فەرەج و تەحسین شاوەیس پێشمەرگە بون، ووته‌که‌ی ئەمرۆی باوکیشی!

Tuesday, 08/03/2011, 12:00






پێش ئەوەی بچمە سەر ناماقوڵیەکانی تاڵەبانی، با باسی غەمخۆریی کوڕەکەی بکەم بۆ شەهیدان و رۆحی فریشتەییان کە ئەو بە گریان دەیانهێنێتەوە بۆ کوردستان.

قوباد و پاڤێڵ ناڵێم لە هەمو شتێک بێئاگان، بەڵام ئەوەی خۆیان پێوە ماندو نەکردبێت شۆڕش و پێشمەرگە و شەهیدان بووە، کەچی ئەمرۆ یەکێکیان تیرۆرمان دەکات و ئەوی تریان شەهیدانمان دەکات بەگژدا لەسەر دەستکەوتەکان و بۆ پاراستنیان هەوڵ دەدات.

ئەمانە لەم ساڵانەی دواییدا کە هێنرانەوە بۆ کوردستان، وەکو چوبێتن بۆ وڵاتێکی زۆر سەیرو سەمەرە وابوو بۆیان.
جارێک کە قوباد بەسەردان دێتەوە بۆ سلێمانی، لە خاکەوە هێرۆی دایکی بە هاوەڵی دووزات کە نامەوێت ناویان بێنم دەینێرێت بۆ بازاڕ تا سەیری ناوشاربکات.
ئەو دوکەسە کە ئێستا یەکێکیان لە ژیاندا ماوەو ئەوی تریان کۆچی دوایی کردوە، لەلای خەڵکی سلێمانی و کوردستان ئاشنا و ناسراون.
دەکەونە ڕێ و دەچن بۆ بازاڕ. لە ڕێگە خۆیان بە قوباد دەناسێنن. کاتێکی خۆشی بۆ مەیسەر دەکەن و دوایی دەگەڕێنەوە بۆ لای هێرۆ و کوڕەکەی تەسلیم دەکەنەوە، هەر خێراش خۆیان دەدزنەوەو تا یەک مانگ خۆیان ون دەکەن.
پیرەژن لە قوباد دەپرسێت ئەرێ ناوشار چۆن بوو، بەدڵت بوو؟
قوباد لە وەڵامدا دەڵێت زۆر خۆشبو، بەتایبەتیش کاک قالەی فەرەج و کاک تەحسین شاوەیس زۆر پیاوی چاک بون و قسە خۆش بون.
دایکی خێرا تێدەگات کە کڵاوکراوەتە سەر کوڕەکەی.
ئەو دوزاتە خۆیان وەکو تەحسین و قالە پێناساندبو.
ئا ئەمەیە ئەو خەمخۆرەی کە ئەمرۆ روحی شەهیدان دێنێتەوەو، دەیان گرێنێت کە خەڵک راپەڕیون و دەستکەوتەکان لەبار دەبەن.
ئەو جەنابە تا ئەوکاتە نەیزانیوە کە قالە فەرەج و تەحسین کێ بون و چەندیان لەو پێشمەرگانە شەهید کردوە کە ئەو روحەکانیان دەهێنێتەوە تا پۆست و پلەو پایەکەی خۆی بپارێزێت و بەخەڵک بڵێ دانیشن هیچ مەکەن،و ڕامەپەرن و بێدەنگ بن.

تاڵەبانی و گوتەکانی ئەمڕۆی:

بە قسەی خۆی پشتگیری لەهەر خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە دەکات و ئیدانەی هەرجۆرە خوێن ڕشتنێکیش دەکات.
شوکر بۆ خوا کە ئەویش هاتە ڕیزەوەو پشتگیری خۆی پیشاندا.
ئەم قسەیەی تاڵەبانی لەگەڵ ئیدانەکردنەکەیدا گەورەترین گەمژەیی و ناماقوڵییە لە مێژودا سەرۆکێک کردبێتی.
سەرۆک کۆماری وڵاتێک، ئیدانەی کوشتنی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات، ئەمە لە کاتێکدا کە دەبو بکوژەکانی بە زوترین کات و بە توندترین شێوە ڕوبەروی دادگا بکردایەتەوە.
پشتگیری خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکات ئەمە لە کاتێکدا یاسا دەبێت ئەو پشتگیریە فەراهەم بکات. سەرۆک دەبێت کارێکی وابکات یاسا بەرقەرار بێت، ئەوکاتە خۆپیشاندان پێویستی بە پشتگیری ئەو نیە. خۆپیشاندان بۆی هەیە لەدژی سەرۆک خۆشی بێت.
ئەوە لە حاڵەتە گشتیەکەیدا، بەڵام لەم حاڵەتەدا ئەوەی ئەو بە خۆپیشاندان ناوی دەبات ڕاپەڕینەو دژی تالەبانی خۆیەتی. گەورەترین مەترسیش کە دوچاری ڕاپەرینەکە بوبێتەوەو لەمەو دواش ڕوبەڕوی دەبێتەوە، تالەبانی و مەسعودن. لەبەر ئەوە ئەوان لایەنی دژن نەک پاڵپشت.
ئەو ڕاپەرینە داوای لاچونی ئەوان دەکات نەکو داوایان لێبکات ببنە پاڵپشتی.
گەر تاڵەبانی بەڕاستی دەیەوێت پشتگیری خۆپیشاندانەکە بکات ئەوا با بێ ئاژاوەنانەوەو خوێنڕشتن دانیشێ و بڕوات. با وەکو قەزافی لێنەیەت و لە دواجاردا داوای زەمانەتی ژیان بۆ خۆیی و خێزانەکەی بکات.
ئێستا کە بنەماڵەی بارزانی کانزا بە نرخەکانیان دەگوێزنەوە بۆ بارزان بۆ کاتی تەنگانە و، جێگری وەزیرێکی تورکیاش هاتوەو زەمانەتی داڵدەدانیان دەکات، تا دوایی وەکو وڵات تێکدەر بیان نێرێتە سەر خەڵک و چەتەییان پێبکات، ئەوا تاڵەبانی ئەو دەرفەتەشی بەدەستەوە نیە. بۆیە باشترە هەر ئێستە داوای ئەو رەحم و بەزەییە لە خەڵکی کورد و ڕاپەریوەکان بکات نەکو وەکو قەزافی لە دواییدا.
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە