کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیره‌ڤان بارزانی به‌نهینی شانده‌كه‌یه‌وه‌ له‌ توركیا چ بۆندێكی واژوو كرد

Saturday, 19/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 1 دهۆك
به‌ پێی وته‌ی فارسی ئامۆزای ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان پارێزگاری دهۆك، نێچیره‌ڤان بارزانی له‌ شه‌وی 4شه‌مه‌ له‌شه‌ر 5 شه‌مه‌ به‌ نهێنی شاده‌ یاوه‌ره‌كه‌یوه‌ له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی له‌ كاتژمیری 12ی شه‌و له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك كۆمار له‌ ئه‌نكه‌ره‌ عه‌بدوللا گویل بۆندیكی ناردنی نه‌وت و غازیی به‌بڕی 2 ملیار دۆلار واژوو كردووه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ نێچیره‌ڤان بارزانی له‌و دانیشتنه‌دا كه‌ عادل گویلی برای عه‌بدولڵا گویلی سه‌رۆك كۆماری توركیا بشداربووه‌" كه‌ له‌ 12 كۆمپاینا و پرۆژه‌ی زه‌به‌لاح له‌ سنوری بادینان شه‌ریكی نێچیره‌ڤان بارزانییه‌.
به‌ پیی سه‌رچاوه‌كه‌ بریاره‌ له‌ سه‌ره‌تایی مانگی حوزه‌یرانه‌وه‌، رۆژانه‌ په‌نجا 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ زاخۆوه‌ بگه‌یه‌ننه‌ پاڵاوتگه‌ گه‌وره‌كه‌ی توركیا له‌ ئه‌سته‌نبول و پالاوتگه‌ی ئه‌نكه‌ره‌.
شایانی باسه‌ ئاشتی هه‌ورامی له‌ گشت دیدارو كۆبونه‌وه‌ نهێنیه‌كان به‌شداربووه‌و سه‌رجه‌م حساباتی ئو گریبه‌ستانه‌ به‌ناوی ئاشتی هه‌ورامی یه‌وه‌ له‌ توركیا تۆماركراوه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ له‌ مانگی ته‌موز دیدارێكی دیكه‌ی نیوان به‌رپرسانی توركیا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ سازده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستانبه‌ بێ ئاگاداری عێراق له‌ توركیاوه‌ بگه‌یه‌نرێته‌ وڵاته‌كانی توركمانستان و ئازربایجان به‌ شێوه‌ی قاچاخ له‌ توركیاوه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە