كاری چەكداری بۆ چارەسەركردنی زوڵم لە کوردستان
Saturday, 10/04/2010, 12:00
كوردستان لە شوێنە پێشكەوتوەكانی جیهان ناژمێردرێ، بەڵكو بە پێوەرە ڕەسمیەكان بە جیهانی چوارەم دەژمێردرێ چونكە میللەتەكەی خاوەن سەربەخۆیی نیە و خاكەكەی لە لایەن هێزی دواكەوتوو داگیر كراوە. كەواتە ئەو سیستمەی لە وڵاتە پێشكەوتووەكان بەرقەرارە، ناكرێ لە كوردستان پێشبینی بكرێ. كوردستان لە هەموو بوارەكان لە دواوەیە. پێكهاتەی كورد پێكهاتەیەكی خێڵەكیە و چەك و توند و تیژی مەرجەعی سەرەكیە بۆ "چارەسەركردنی" گیروگرفتەكان. لە كوردستان هێز سەنتەرێكی دەستوری نیە و لە سەر بنچینەی هاوبەشی هاوڵاتیان پێك نەهاتووە. لە كوردستان چەندین سەنتەری هێز هەیە و ئەم هێزانە، پێوەر و جیهانبینی و تیڕوانینی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ ژیان و كۆمەڵگا. ئەم هێزانە سەر بە مەرجەعیەتی عەشیرەت و خێڵن. لای خێڵ قسەگەلێكی وەك دیموكراسی، مەدەنیەت، مافی مرۆڤ، هاوڵاتیبوون، جیاكردنەوەی دەسەڵاتی یاسا دانان و جێبەجێكردن و داد، شتێكی بێ مانایە و جێگای گاڵتە پێكردنە. لای خێڵ، سەرۆك و بنەماڵەی حاكمداری خێڵ، چی بفەرموێ، ئەوە بڕیارە و ئەوە یاسایەو ئەوە پەیڕەوە. لە واقیعی كوردستان، دەستور، پەرلەمان، وەزارەت گاڵتەبازاڕی و كات بەسەربردن و پارەو پول دزینە. یەك نەفەری بنەماڵەی حاكمدار دەتوانێ هەر وەزیرێكی بوێ، بیداتە بەر شەق. خزمێكی سەرۆك یان كەسێكی باڵای خێڵی دەسەڵاتدار، دەتوانێ دادیارێك یان لێپرسراوێكی حزبی، ژێر دەست بكا و، لە زیندانا ئەشكەنجەی بدا. لای ئەم جۆرە دەسەڵاتە، ئەندامی پەرلەمان بێ نرخترین شتە و، یاسا جێگای پێ ڕابواردنە. ئەمە زۆر ڕویداوە و خەڵك دەیزانێ. ئا لە بەر ئەم هۆیە، ئۆپۆزۆسیۆنی مەدەنی لە كوردستان هەر چەندە بنكەی جەماوەریشی فراوان بوو بێ، نەیتوانیوە ئەنجامێكی باش بەدەست بێنێ لە ئاست چاكسازی و گۆڕینی ڕەوشی زوڵم و گەندەڵی. كەمترین و بە بەهاترین مافی تاك، زانینی بودجەی حكومەتە، تا بزانێ چۆن و بۆچی و لە كوێ سەرفكراوە، بەڵام چونكە لە كوردستان شەفافیەت نیە و بە ئاشكرا دزی دەكرێ، دەستبەجێ ئەم داواكاریەی ئۆپۆزۆسیۆن و جەماوەر جێبەجێ ناكرێ چونكە هێزێك نیە لە پشت ئەم داواكاریە.
تا سات و كاتی دروستكردنی بەڵگەی درۆ و تەزویركردنی بەڵگەنامە، ئەم داوایە بە سارد و سڕی دەمێنێتەوە. لە لایەكی ترەوە، ئۆپۆزۆسیۆن بە هەردوو باڵی ئیسلامی و عەلمانی، هەر ئەوەندەی لە دەست دێ كە بینیمان. ئەوەی مەسەلەكان یەكلایی دەكاتەوە، هێزی سەرۆك و بنەماڵە و خێڵە. لە كاتێكدا، پارەیەكی زۆر و پاڵپشتی دەوڵەتە هەرێمیەكان هەیە بۆ ئەم جۆرە دەسەڵاتە گەنیوەی كوردستان، كاریگەری یاسا و پەرلەمان و مێتۆدە دیموكراسیەكان لەو پەڕی لاوازی دەمێننەوە.
ئەی چار چییە؟
گەر بە عەقڵانە و مەنتیقیانە بیر بكەینەوە، دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا بە هێزتر نیە و عەرەبی عێراقیش لە كورد ئازاتر نیە و، ناوچەی عەرەبیش لە ناوچەی كوردستان سەختتر نیە. عەرەبەكان بە هۆی خەباتی چەكداری، لە زۆر شوێن توانیویانە ڕێڕەوی مەسەلەكان بگۆڕن و، چەندین جار مەرجەكانیان بە سەر ئەمریكا فەڕز كردووە. كورد ئەزمونی چەكداری هەیە و، ناوچەی كوردستان سەختە و زۆر لە بارە بۆ خەباتی چەكداری. دەسەڵاتی پارتی و یەكێتیش، بە هیچ پێوەرێك بەراورد ناكرێ لە گەڵ ئەمریكا. ئەوەی جێگای سەرنجە لێرەدا ڕەوشی كوردستانە لە بواری ئاساییش، ئەویشە بە یەك فیكەی وڵاتانی دەوروبەر دەكرێ تێك بچێ. لە بەر ئەوە، بۆ ئەوەی ئۆپۆزۆسیۆنیش تاوانبار نەبێ بە پەنابردنە بەر توند و تیژی، هەروەها بۆ ئەوەی دەسەڵات بەهانەی نەبێ بۆ لێدانی ئۆپۆزۆسیۆن و دەركردنی لە بازنەی خەباتی مەدەنی، پێویستە ئێستا لە كوردستان هێزێكی چەكداری نهێنی دروست بێ، بۆ چەند ئامانجێك وەك: بە هێزكردنی بەرەی ئۆپۆزۆسیۆن و خەباتی مەدەنی و، پاراستنی كایەی سیاسی لە كەوتن بە هۆی گەندەڵی. هەروەها ترساندنی دەسەڵاتی زوڵم بە هێزی درێشە (الردع) چونكە مست لە درێشە دەگەڕێتەوە. بەڵام لە پێناو ئەم ئامانجانە پێویستە، تەنها سەركردەو لێپرسراوە مامناوەندیەكان بكرێنە ئامانج و بە هیچ شێوە ئەم هێزە ڕووبەڕووی پۆلیس و سەرباز نەبێتەوە. پێویستە ئەو سەرانەی كە دەسەڵات بە ڕێوە دەبەن بكرێنە ئامانج، وەك دادگاییكردنێكی میللی، لە كاتێكدا دەسەڵاتی داد بووەتە گاڵتەبازاڕی خودی دەسەڵاتی گەندەڵی كوردستان. ئەم جۆرە لە بەكارهێنانی توند و تیژی لە جیهاندا، بە پێی مافە بنەڕەتیەكانی مرۆڤ، شتێكی ڕەوایە، بۆ لە ناوبردنی دیكتاتۆریەت و زۆڵم و گەندەڵی و گێڕانەوەی سەروەری، بۆ تاك و كۆمەڵی میللەت. دروستبوونی ئەم هێزە بۆ كورد، لە ئاو و هەناسە زەڕورترە. نابێ ئۆپۆزۆسیۆن پەیوەندی دەماری لە گەڵ ئەم هێزە هەبێ، بەڵام ئەم هێزەش دەبێ خۆی بە ئامانج و مافە بنەڕەتیەكانی گەل كۆنتڕۆل بكا، بۆ ئەوەی بازنەی توند و تیژی تەشەنە نەكا بۆ مەودایەكی تر. لە هەر شارێك دەتواندرێ چەندین هێزی لەم جۆرە، بێ هەبوونی پەیوەندی لە گەڵ یەكتری، دروست ببێ. ئەوكات سەرە زلەكانی دەسەڵاتی گەندەڵ و گەنیو، ناتوانن وەك مەیدانی تەڕاتێن كوردستان بكەنە شوێنی بە ڕەوا بوونی هەموو شتێك حەزیان لێیبێ، وەك دزی و كوشتن و زوڵم دژ بە گەل و نیشتمان!
هەموو نەخۆشیەك بە دەرمانی ئاسایی چارەسەر ناكرێ. هەندێك جار نەشتەرگەری سەخت پێویستە و جاری واش هەیە دەبێ بەشێكی گەنیو لە لاشە فڕێبدرێ، بۆ سەلامەتی بەشەكانی تر و ساغی لەش بە گشتی!
سهرنج: ئهم نووسینه لهلاپهڕه یهکی کوردستانپۆستدا له بهشی پهیفدا بڵاکرایهوه، به پێویستمان زانی لێرهدا وهکو وتارێکی سهربهخۆش جارێکی دیکه بڵاوی بکهینهوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست