ئاشكرابوونی(8000) هه‌شت هه‌زار بروانامه‌ی ساخته(ته‌زوير) له هه‌ريمی كوردستان
Sunday, 09/10/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێرله دوای بلاووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واله كه ليژنه‌ی نه‌زاهه‌ی عيراقی بلاويكرده‌وه، كه زياتر له (30000) سی هه‌زار بروانامه‌ی ته‌زوير له 15 پاريزگاكه‌ی عيراق ئاشكرابووه ، له كارمه‌نده‌وه بۆ وه‌زيری تيابووه.
ئه‌و بروانامه ساختانه ، بۆ بروانامه‌ی سه‌ره‌تايی و ناوه‌ندی و ئاماده‌يی و دبلۆم و به كاليۆريس و ماسته‌رو دكتۆرايی گرتۆته‌وه!
ئه‌مه‌و ئه‌مرۆش سه‌رچاوه‌يه‌ك له ديوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيرانی هه‌ريمی كوردستان و وه‌زاره‌تی خويندنی باڵا و تويژينه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه، كه له سه‌ر ئاستی هه‌ر سێ پاريزگاكانی (سليمانی و هه‌وليرو دهۆك) زياتر له (8000) بروانامه‌ی قوناغه‌كانی ناوه‌ندی و ئاماده‌يی و په‌يامانگاكان و كۆليژه‌كان ته‌زوير كراوه.
به پيی هه‌مان سه‌رچاوه هه‌ريه‌كه له ده‌زگاكانی زانياری و پاراستن له پارتی و يه‌كيتیزياتر له(3000) بروانامه‌يان له هه‌موو ئاسته‌كان ته‌زوير كردووه بۆ كاديران و ئه‌ندامان و لايه‌نگرانی حزبه‌كانی خۆیان.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران ئه‌وه‌ی پشت راستكردۆته‌وه كه پاراستنی بنه‌ماله‌ی بارزانی جگه له وه‌رگرتن به شيوه‌ی (قبۆل تایبه‌ت) زياتر له 1600 بروانامه‌يان ته‌زوير كردووه، له 70%ی ئه‌ندامان و كاديران بو به‌رپرسانی پاراستن له سه‌ری ره‌ش و سه‌لاحه‌دين و هه‌ولير و دهۆك و سليمانی بروانامه‌ی ساخته‌يان بۆ كراوه، به هه‌مان شێوه‌ش به‌رپرسان و ئه‌ندامان و ستافی نووسينگه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی 400 بروانامه‌ی ساخته‌يان بۆ كراوه.
سه‌رچاوه‌يه‌كيش له پاراستن به دواداچوونی بۆ بروانمه‌ی ئاماده‌یی ساخته‌ی فازيل ميرانی سكرتيری مه‌كته‌بی سياسی پارتی كردووه‌و، له ئاستی سه‌ركردايه‌تی پارتی دا،150 بروانامه‌ی ساخته كراوه. دياترتر ئه‌و که‌سانه ئه‌م ناوانه‌ی خواره‌وه‌ن:
فازيل ميرانیكاكهمين نه‌جار(نازناز) هاوسه‌ری مه‌حمود محمهدعهلی حوسين سورچیميقدادی علاقاتپشتيوان سادقچنار سه‌عد عهبدولاشيرزاد ئازاد (به‌ريوه‌به‌ری ته‌شريڤاتی نووسينگه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی)فايز ئيبراهيم (نووسينگه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی)حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا (بروانامه‌ی ساخته‌ی ئاماده‌يی)نه‌زهه‌ت حالی (بروانامه‌ی ساخته له ماسته‌ر)عزه‌ت مه‌لا عه‌لی بارزانی.عه‌باس سليمان غه‌زالی نوری سليمان غهزالیله سه‌ر زاری پرۆڤيسۆر دكتۆر شيرزاد نه‌جار، له 65% ی به‌رپرسانی پارتی بروانامه‌ی ساخته‌يان بۆ كراوه، هه‌ره‌ها ئه‌وه‌شی باسكردووه كه پارتی زۆربه‌ی بروانامه ساخته‌كانی له ئيران دروست كردووه.
تێبينی
داوامان له په‌يامنێری سليمانی کرد، ئه‌وانیش وا خه‌ریکی ئاماده‌کردنی، ليستی بروانامه ساخته‌كانی زانكۆی سليمانيش، به‌مزوانه بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه، كه يه‌كيتی و ده‌زگاكانی كردويانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست