کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكرنەوەیەك سەبارەت بە بەو بابەتەى لەسەر دكتۆر رێكەوت نوسراوە.....

Friday, 13/03/2009, 12:00


سەبارەت بەوهەواڵە كە بەناوى گروپى چیاوە بڵاوكراوەتەوەدەرهەق بە د. رێكەوت و ووتویانە هیچ گۆرانكاریەك وچالاكیەك وبەدواداچونێكى نەكردووە لە نەخۆشخانەى شۆرش.. منیش وەك ئاگادارێك لە كارەكانى د- رێكەوت لەم ماوەیەدا كەكردویەتى هەندێ كارو چالاكى وبەدواداچون چەندلایەنێكتان بە دیكۆمێنت بۆ باس دەكەم ..كەلە ماوەیەكى كورت وكەمدابە قەدەر چەندساڵێكى ئەوانەى قسەى لەسەردەكەن كارى كردووە.وگرنگ نى یەمرۆف چەند پۆستى هەبێت. گرنگ ئەوەیە دواى لا چونى لە پۆستەكەى خەڵك بەداخ بن بۆى نەك كەرۆیشتى شیرینى ببە خشنەوە. ئەو كەسەى كەبابەتەكەى لە سەر د-رێكەوت بڵا وكردوتەوە بێگومان پێ ى ناخۆشە گەنجێكى وەها لەماوەیەكى واكەمدا بتوانێ كارى چاك وگۆرانكارى باش ودەستكەوتى باشى هەبێت ولەلایەن بەرپرسانى باڵاوە دەستخۆشى لێ بكرێت وئەو برادەرەى كە بە تەنیا بە ناوى گروپى چیاوە بابەت بڵا ودەكاتەوە چەندین ساڵە دەستخۆشیشى لێنەكراوە وهەر خەریكى مل شكاندن و ماستاوكردن بووە بۆ (.......) و ئێستاش هانى هانى لابردنى لە سەرە و دەیەوێت بەو شێوەیە خەڵكى دڵسۆز بشكێنێ. و بەلێێنیش بەكوردستانپۆستیش دەدەم لە ئایندەیەكى نزیكدا چەندین دیكۆمێنت دەخەمە روو لەسەر ئەو برادەرە نەخۆشە...نازانم برادەر گەر ماڵى خۆ ت لە شوشە بێت چۆن بەردەگریتە خەلكى...
سەبارەت بەحمایەكانى محەمەد خۆشناوەوەهەرلەسەرەتاى هاتنى د- رێكەوتەوەگواستراونەتەوە بۆ وەزارەتى پێشمەرگە. بەڵام لەبەر چەندكارێكى روتینى كە پەیوەندى بەگۆرانى حكومەتەوە هەیە وادواكەوتووە. بەڵا م ئیشیان تەواو بووە.

2-سەبارەت بە كارەكانى پێش د- رێكەوت بەدیكۆمێنت لا مان پارێزراوە كە دكتۆر رێكەوت داواى لە دەستەى چاودێرى دارایى (رقابەى مالى) كردووەكەبێن وبە كارەكاندا بچنەوە. چونكە ئەوان لێپسراون لەكارى راست وناراست نەك د- رێكەوت وسەبارەت بەو خەڵكانەشى ئێستا لەوێن تائێستا كارێكى وەهایان نەكردووە كە د- رێكەوت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكات.
سەبارەت بەو كارانەى كە د- رێكەوت كردوونى هەموو نەخوشخانەى شورش ئاگادارن ئەمانەن.

راستكرنەوى موچەى دكتۆرە سەربازیەكان بۆ موچەى مەدەنى لەبەر ئەوەى زۆر زەرەر مەندبووین وبژێوى ژیانى گشتمان خراپ بوو..بۆ نموونە موچەى پزیشكێك700 هەزاردیناربوو بو بە یەك ملێون ونیو و هەندێكیان دووملێون زیاتر.
2- ئەژماركردنى خزمەتى مەدەنى بۆ كارمەندان وپزیشكان بۆ دەزگاكەمان. چونكە پێش د- رێكەوت پزیشكان كارمەندانى ئەم دەزگایە وەكو فەرمانبەر رەفتاریان لەگەڵدا نەدەكرا. بەڵام ئێستا وەك فەرمانبەرى حكومەت حسابمان بۆ دەكرێت. سلفەى عقار وسلفەى زەواج وكەفالەتى كاتب عەدل ومۆڵەتى كۆكراوەى خانەنشینى وموچەى خانە نشینى شمولمان دەكات كەپێشتر وانەبوو.
3-كردنەوەى مەڵبەندى تەندروستى لەناو فەرماندەى گشتى هێزى (پ م) ى كوردستان بۆ بینینى (پ م) كانى ناو فەرماندەیى كەرۆژانە روودەكەنە ئەوێ لەلایەن پزیشكى گشتى وپزیشكى ددانەوە. جگە لە تاقیگەو دەرمانخانەو هێڵكارى دڵ.
4- كردنەوەى سەنتەرى تیشك كە جیهازى (سى تى) سكان وفلۆرۆسكۆپى و بەردشكانى گورچیلەو كە لە ئا
یندەیەكى نزیكدا دابین كراوە وكارى پێ دەكرێت. وجهازى (ئیم ئار ئاى) بۆ (پ م) وكەس وكارى شەهیدانیش دابین دەكرێن.
5- كردنەوەى بەشى عیادەى خارجى كە رۆژانە سەدەها نەخۆشى بوارە جیاجیاكانى (هەناوى ونەشتەرگەرى ژن ومناڵ بوون و شكاوى وپێست و رۆماتیزم وچاوو قورگ وگوێ ولووت)جگە لە دابین كردنى هەموو جۆرە فەحسێكى خوێن وسۆ نەر وئیكۆى دڵ وهێڵكارى دڵ ودەرمان دابین كراوەو
5- ئامادەكردن وراگەیاندنى تەندەرى بەشى شكاوى وبەشى گورچیلە. كە ئەم دوو نەخۆشخانەیە تەواو بوون و بیناكانیان . نەخۆشخانەى شكاویەكە دەبێتە گەورەترین نەخۆشخانەى شكاوى لە كوردستاندا ولە مانگى (5-6) ى ئەمساڵ دەكرێتەوە.و نەشتەرگەرى جومگەگۆرین ونەشتەرگەرى فە قەرات بەنازور تێیدا بكرێت.
6- سەبارەت بە نەخۆشخانەى گورچیلەكەش 12 ئامێرى شتنى گورچیلە وجهازى فەحسى ئەوانەى كە نەشتەرگەرى چاندنى گورچیلەیان بۆ كراوە . دەبێتە یەكێك لە سەنتەرە گەورەكانى شتن وچاندنى گورچیلە. 7- دروستكردنى بەشێكى تازە لە نەخۆشخانەى شۆرش كە تایبەت دەبێت بە قەستەرەى دڵ. كە نەخشەو دیزاینى بۆ كراوە و تەواو بووە وچاوەرێ دەكرێت بە پرۆسەى تەندەرینى یاسایى رابگە یەنرێت, نەك وەك ئەوانەى تر كە ژێر بەژێر كراوە.
8- سەبارەت بە نەخۆشخانەكانى قەڵا چوالان و باوەنوور. نەخۆشخانەى قەڵا چوالا ن دووبارە هەوڵى بۆ داوە چاكى بكاتەوە ودەست بكرێتەوە بۆ نەشتەرگەرى وبكرێتە نەخۆشخانەیەكى گشتى بۆ خزمەتى خەڵكى ئەو ناوچانەى دەورو بەرى.نەخۆشخانەى باوەنووریش كە نەخۆشخانەیەكى گەورەیەو 150 قەرە وێڵە لەخۆى دەگرێت و3 پزیشك وچەندەها ئامێرى پزیشكى ودەرمان وكەل وپەلى پێویستى بۆ رە وانە كراوە بۆ ئەوەى بە شێوەیەكى كاتى بكەوێتە كارو لە مانگى 7 دا بە تەواوى هەموو كەل وپەلەكانى دابین دەكرێت ودەبێتە یەكیًك لە نەخۆشخانەگەورەكانى ئەو ناوچە یە....
لە كۆتایدا داوا لە كوردستانپۆستى خۆشەویشت دەكەین كەمن چۆ ن كارەكانى دكتۆر رێكەوتم بۆ ناردوون ئەو برادەرە ش كەناوى لى خۆى ناوە گروپى چیا گوایە گروپێكن... با ئە ویش هەرچیەكى هەیە بەدیكۆمێنت بڵاوى بكاتەوە.. نەك وەك كەسێكى دۆراو بیەوێك كەسانى دڵسۆز وپاك لەكەداربكەن وساحەكە چۆڵ بكەن بۆ ئەوەى خویان تراتێنى تێدا بكەن...و ئێمەو دكتۆ ر رێكەوتیش بەر دەوام دەبین بۆ خزمەتكردن.
*دكتورێكى نەخۆشخانەى شۆرش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە