کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوڵاتی بە چەکی خۆی، خۆی دەکوژێت !

Sunday, 08/04/2012, 12:00


هاوکارانم، لە کوردستانپۆست هەواڵیکی مەیدانیان لەسەر ڕۆژنامەی هاوڵاتی ئامادە و بڵاو کردۆتەوە.بە ناونیشانی: (رۆژنامەی هاوڵاتی و کەمال رەئوف دوو دۆنم زەوییان لە تاڵەبانی وەرگرت).
هاوڵاتیش ڕوونکردنەوەیەکیان ناردوە بۆ کوردستانپۆست. کاتێکیش کوردستانپۆست، بە جوانی و لە ڕێگەی نامەیەکەوە داوا دەکات هەمان روونکردنەوە لە ڕۆژنامەی هاووڵاتی و ماڵپەڕەکەی خۆیاندا بڵاو بکاتەوە، تا ئەو دەم کوردستانپۆست زانیاریی زیاتر و پرسیاری دیکەی بە دوادا بهیێنێت، کەچی هاولاتیش وەلامێکی ستافی کوردستانپۆست دەداتەوە و دەڵێت: بێ منه‌تبن چیتان هه‌یه‌ بڵاوی‌ بكه‌نه‌وه‌، ئێمه‌ خۆمان له‌ ئاستی ئێوەدا نابینینەوە، بۆیه‌ رونكردنه‌وه‌كه‌مان بۆ خۆتان ناردووه‌ و لای‌ خۆمان بڵاومان نه‌كردۆته‌وە.
هاوڵاتی بیری دەچێتەوە کە گوایە ڕۆژنامەیەکی بەناو ئازاد و ئەهلییە، ئاوا دێت و وەڵامی کوردستانپۆست دەداتەوە.
هەڵبەتە من گومانم هەیە کە ئەو وەڵامە کەمال رەئوف نەبێت! چونکە دەقی روونکردنەوەکە و ئەم وەڵامە، تووڕەیی و ئاڵۆزیی پێوە دیارە، بۆیە منیش لە وەلامدا بە پێویستم زانی منیش دەرزییەک بکەم بە میزەڵدانەکەی هاولاتییدا و پێی بڵێم: ڕاستە ئێمە هەرگیز لە ئاستی ئێوەدا نین، ئێمە کەی لە ئاستی ئێوەداین ئەی کاک کەمال ڕەئوفی بەڕێز، ئێوەی کۆنە ئالای شۆڕش، دەروازەی بەرپرسان بۆتان ئاوەڵایە و دۆستێکی نزیکی مەلا بەختیاری سەرکردەی ئاڵای شۆڕشن، ئەو سەرکردە عێراقچییەی، کە کاک ڕزگار ساڵح پێناسەی بۆ کردووین و برایم جەلالیش باسی قارەمانێتی و جەوامێرییمان بۆ دەکات! ئەو ئالای شۆڕشەی کە نمونەی وەکو تۆ پەروەردە دەکات، کە چۆن لوشکە لوشک وەک چۆن مەلا بەختیار دەگریا و بەدەستی خۆی واژۆی لەسەر گیانی هاوڕێکانی دەکرد، ئێوەش ئاوا دروست بوون، ئەو مەلا بەختیارەی بە قسەی تاڵەبانی، وەستا عەبدول تێر جوێنی کرد، ئەو مەلا بەختیار و ئالای شۆڕشە، فێری کردوون، کە ئاسایی بێت، ماڵ و موڵکی خەڵکی هەژار داگیر بکرێت و بە چاوپێکەوتنێک دوو دۆنم زەوی لێ وەربگرن.
کوردستانپۆست، لە دەسەڵات قاچاغە، ئیوە غیرەتی ئەوەتان نییە لە ڕوونکردنەوەکەتاندا کە ناوی کوردستانپۆستی تێدا هاتووە، بڵاوی ناکەنەوە، غیرەتان نییە، وەک مەلا بەختیار، کە چۆن لە فرانفۆرت تورکێک پەلاماری دا و  لاڵی کرد.
ئێمەش دەڵێین حاشا ئێمە لە ئاستی رۆژنامەیەکدا نین، کە هەواڵی بازرگانێک و مافیایەکی سوشیالیستمان بۆ بڵاوبکاتەوە، پیاوێکی خڵەفاومان بۆ بدوێنێ، چ پێکەنیناوییە، داوای ئەوە دەکەیت پێت بڵێین لە کوێ ئەو دوو دۆنم زەوییەتان پێدراوە! خۆتان لە گێلی دەدەن، دەتانەوێت ئێمە پێتان بڵێن کە تالەبانی لە کوێ زەوییەکەی پیداون؟! بۆ لاتان وایە ئیتر لە ماوەی هەفتەیەک، یان مانگێکدا، هەموو شتێک تەواو بووبیت تاپۆکەی لە گیرفانتانا بێت و ئێمە وەک بەڵگە بڵاوی بکەینەوە، ئەگەر ئەوەمان نەکر، بەوە ئێمە بەدرۆ بخەنەوە و وەسڵی خۆتان دەربکەن؟! وەک ئەوەی لەکەنەدا بیت و بچیتە لای فەرمانبەری خانوبەرە و داوای تاپۆی زەوی بکەیت، باشە ئەی بۆ ئەو هەموو زایناریی و کارانەی دیکە چی دەڵین کە هەر لەو هەوالەدا لە سەرتان نووسراوە!؟ بۆ روونکردنەوە و قسەیەکتان نییە!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە