چه‌ند نموونه‌یه‌ک له خیانه‌ت و ناپاکییه‌کانی دیکه‌ی پارێزگاری دهۆک (به‌شی سێیه‌م)
Wednesday, 18/07/2012, 12:00
1. له کاتێکدا که به سه‌دان خێزانی شه‌هید و پێشمه‌رگه له پارێزگای دهۆک بێ خانوو و زه‌وینه، جه‌نابی پارێزگار باشترین زه‌وی دهۆک به سه‌ر ملیۆنێره‌کانی ئه‌و پارێزگایه دابه‌ش ئه‌کات:رۆژانه به ده‌یان گله‌یی و گازانده‌ی خێزانی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه ئه‌بیستین که‌وا هێشتا بێ خانوو و پارچه زه‌وینه. ئا له‌م کاته‌دا جه‌نابی پارێزگار باشترین زه‌وی دهۆک له نزیک سه‌یته‌ره‌که‌ی باشووری دهۆک (ئالۆکا) به سه‌ر ملیۆنێره‌کانی دهۆکدا دابه‌ش ده‌کات، به ناوی ئه‌وه‌ی که‌وا نووسینگه‌ی کۆمپانیاکانی له سه‌ر بینا ئه‌کرێن، که‌چی هه‌ر یه‌که‌یان به‌ده‌یان نووسینگه‌یان له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان و بگره شاره‌کانی تورکیا و ئیمارات و چینیش هه‌یانه. یه‌کێک له‌م ملیۆنێرانه باس ئه‌کات که‌وا پێش ئه‌وه‌ی مامه‌له‌کانی ئه‌و پارچه زه‌ویانه‌یان کۆتایی پێ بێت، یه‌کسه‌ر ئه‌و پارچه زه‌ویه که به‌ته‌مایه وه‌ریبگرن بۆ نمونه به له نیو ملیۆنه‌وه بۆ یه‌ک ملیۆن دۆلار ده‌یفرۆشنه‌وه.
2. یه‌ک ئیمزای جه‌نابی پارێزگار به 250000 دووسه‌د و په‌نجا (25 ده‌فته‌ر) هه‌زار دۆلار. ئه‌مه قسه‌ی یه‌کێکه له فه‌رمانبه‌ره‌کانی پاریزگای دهۆک.
وه‌کو ئه‌زانین له کاتی په‌یدابوونی به‌روبۆمی کشتوکاڵی کوردستان ڕێگا له به‌رهه‌می ده‌ره‌وه ئه‌گرێت وه‌کو پاڵپشتیێک بۆ به‌رهه‌می کوردستان و هاندانێک بۆ جووتیارانی کوردستان، هه‌ر به پێی ئه‌م بڕیاره‌ی حکومه‌تی کوردستان که‌وا هێنانی ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌می په‌تاته‌ش له هاوینی پار دا قه‌ده‌خه بووه. به‌ڵام به پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر نزیک له پارێزگاره‌وه، که‌سێکی نزیک پارێزگار ئه‌یه‌وێ بایی 4 ملیۆن دۆلار په‌تاته له تورکیاوه بێنێته ناو بازاڕی کوردستان و په‌یوه‌ندی به پارێزگاره‌وه ده‌کات و پێی ئه‌ڵێ له هێنانی ئه‌م وه‌جبه په‌تاته‌یه 1 ملیۆن دۆلاری قازانجه و به‌شێکی باشیش له‌م قازانجه بۆ تۆیه ئه‌گه‌ر به ڕێگایه‌ک بۆم داخل بکه‌ی. پارێزگاریش به کیتابێک هه‌موو وه‌جبه‌که داخل ئه‌کات و یه‌کسه‌ر له نووسینگه‌ی (...........) له بۆرسه‌ی دهۆک 250000 دۆلار بۆ جه‌نابی پارێزگار ته‌حویل ئه‌کرێت. رۆژی دواتریش جه‌نابی پارێزگار شانۆگه‌ریه‌کی دروست کرد و ده‌رکه‌وته پێش ده‌ه‌زگاکانی مێدیا و ڕایگه‌یاند که وا: (پاش ئه‌وه‌ی ده‌رگای سنوورمان له سه‌ر به‌رهه‌می بێگانه داخست وه‌کو پالپشتیه‌ک له بۆ به‌رهه‌می خۆماڵی کوردستان، بازرگانه‌کان ئه‌م بڕیاره‌ی ئێمه‌یان ئیستغلاک کرد و نرخی به‌رهه‌می کشتوکالیان به‌رزکرده‌وه. ئێمه‌ش له بۆ دروستکردنی هاوسه‌نگی له بازاڕدا (ناچار بووین!) بۆ کاتێکی کورت ڕێگامان دایه چه‌ند به‌رهه‌مێکی کشتوکالێ بێگانه له ده‌ره‌وه بێته ناو کوردستان) !
خاوه‌ن ئه‌و نووسینگه‌یه‌ی که‌وا پاره‌ی بۆ پارێزگار ته‌حویل کردبوو، ئه‌ڵێ که ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی پارێزگارم له ته‌له‌ڤزیۆن بینی حه‌په‌سام و ئیتر بیرم له‌وه کرده‌وه دا خوا ئه‌م مافیایانه رۆژانه چه‌ند شانۆگه‌ری ئاوها بۆ ئه‌م گه‌له هه‌ژاره دروست ئه‌که‌ن!
3. پارێزگار زه‌ویێکی حکومه‌ت که بایی 5 ملیۆن دۆلاره له سه‌ر برا و هاوڕێیه‌کی خۆی تاپۆ ئه‌کات:هاشم سیته‌یی به‌رپرسی سوپای 5 سه‌ر به فه‌رمانده‌ی دهۆکه و یه‌کێکه له هاوڕێ هه‌ره نزیکه‌کانی پارێزگار، هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌ش بووه که وا هاشم سیته‌یی هه‌ڵساوه به پله به‌رزکردنی (مشیر ره‌مه‌زان کۆچه‌ری) ی برای پارێزگار، له ئه‌فسه‌رێکی نۆرماله‌وه بۆ ئه‌ندامی سوپا و دواتریش بۆ جێگری به‌رپرسی سوپا.
نزیکه‌ی 15 کیلۆمه‌تری باشووری دهۆک و له نزیک ناحیه‌ی فایده له سه‌ر ڕێگای مۆسل گردێکی زۆر جوان و گه‌وره له ناو ئه‌و ده‌شته هه‌ڵکه‌وتووه که به ناوی (گرێ میریێ) ئه‌ناسرێت و نزیکه‌ی 21000 مه‌تره زه‌وی ئه‌بێت. هاشم سیته‌یی و مشیری برای پارێزگار داوا له پارێزگار ئه‌که‌ن ئه‌م زه‌ویه‌یان بداتێ و له سه‌ر ناویان تاپۆ بکات. ئیتر بۆ گلدانه‌وه‌ی ئه‌م زه‌ویه باشه هه‌ڵئه‌سن شانۆگه‌ریێکی تر دروست ئه‌که‌ن. هه‌رچه‌نده باره‌گای سوپای 5 له زاویته‌یه که ئه‌که‌وێته باکووری دهۆکه‌وه، به‌ڵام پارێزگار ئه‌م زه‌ویه به ناوی ئه‌وه‌وه ئه‌یانداتێ که‌وا میوانخانه‌یه‌ک بۆ سوپا له سه‌ر ئه‌م زه‌ویه دروست بکه‌ن. پاش دروست کردنی میوانخانه ئینجا نۆره‌ی قۆناغی دووه‌می پلانه‌که دێت، که تاپۆ کردنه له سه‌ر ناوی ئه‌م دوو که‌سانه. که هه‌موو مامه‌ڵه‌کانی تاپۆکردن ته‌واو بوون. مشیری برای پارێزگار به هاشم سیته‌یی ئه‌ڵێت: هه‌رچه‌نده زه‌ویه‌که بایی زیاتر له 5 ملیۆن دۆلاره به‌ڵام ئه‌تۆ (50 ده‌فته‌ر) 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دۆلارم پێبده با هه‌موو زه‌ویه‌که بۆ تۆ بێ، به مه‌رجێ من له جێگای تۆ ببمه به‌رپرسی سوپا. هاشم سیته‌یش ڕازی ئه‌بێت و 500000 دۆلاری پێ ئه‌دات و هه‌موو زه‌ویه‌که له سه‌ر ناوی خۆی تاپۆ ئه‌کات.
منیش ئه‌پرسم ئایا چاکسازیه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵی و کاره مافیایانه شمول ناکات و نایبینێت ؟
هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌شه خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی بادینان ئه‌ڵێن: ئێمه به خاک و سامان و شه‌ره‌فه‌وه له‌لایه‌ن مافیاکه‌ی پارێزگاره‌وه خۆراوین و فرۆشراوین و که‌سیش ده‌نگ ناکات و چاکسازیه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمیش هه‌ر ته‌نها لابردنی جامی ڕه‌ش و حه‌جاچه‌کان لێ ده‌رچوو !
به‌شی یه‌که‌م:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d5704a22به‌شی دووه‌م
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f4cf96ed
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست